به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ ره‌سولی فه‌یزی ئه‌ندامی حیزبی کومونیستی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی فیداکاری کۆمه‌ڵه
هاورێ ره‌سوولی فه‌یزی سالی 1338 له کۆشی بنه‌ماڵه‌یه‌کی دەسکورتی ئاوایی یه‌کشه‌وه سەر بەشاری بۆکان له دایک بووە . ژیانی ئەویش هەروەک زۆربەی منداڵانی بنەماڵەی خەڵکی چەوساوە پڕ بوو لە نەداری و بێبەش بوون لە خۆشییەکانی دەورەی منداڵی ، تازەلاوێکی پێگەێشتوو بوو کە بۆ پەیداکردنی کار پریوەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو ولە شیرکەتە جوراوجورەوکانی شارەکانی تاران و ره‌شت و ره‌فسه‌نجان دا کاری ده‌کرد. کار لەو شوێنانە و ئاشنا بوون لە گەڵ هاوچارە نوسەکانی و بیر کردنەوە لە کاری تاقەت پروکێن و حەقدەستی کەم وتوانەوەی هیزی لەشی خۆی و هاوچینەکانی بۆ دابێنکردنی ژیانیکی مەمرە و مەژی و لە لایەکی دیکەوە بەهرەمەند بوونی ئەو کەسانەی کە ئارەق ناکەوێتە ناوچاوانیان لە هەمو خۆشییەکانی ژیان ، کۆمەلێک پرسیاری لە مێشکیا دروست کرد ، دوزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە ی لە ناوەرۆکی زاڵمانە و چەوسێنەری نیزامی سەرمایەداریدا دێتەوە و بۆ رزگار بوون لەو وەزعە رێگای خەبات وتێکۆشانی گرتە بەر ساڵی ١٣٥٦ له ئاوایی که‌ی خۆیان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک له هاوری یانی کۆریکی سیاسی یان پیک هینا و رووی کره‌ده موتالعه و له گه‌ل مه‌سه‌له سیاسی یه‌کان تێکەڵاو بوو. هه‌روا ده‌هات زیاتر له جاران به‌رچاوی رووناک ده‌بوو که جموجولی خه‌باتی سه‌راسه‌ری خه‌ڵکی ئێران له دژی رژیمی په‌هله‌وی ده‌ستی پی کرد. هاوری ره‌سوولیش وه‌ک زۆریک له
تیکوشه‌رانی ریگەی رزگاری له جه‌ریانی ئه‌و خه‌باته‌دا په‌روه‌رده بوو‌و گەشەی کرد و لێبراوانە بەشداری تێدا کرد . به دوای قیامدا هه‌ڵسوورانی شۆرشگێرانه‌ی خۆی به جه‌معییه‌تی دیفاع له مافی زه‌حمه‌تکیشانی بۆکانه‌وه گری دا‌و له ئاوایی یه‌که‌ی خۆشیان دا کۆری زه‌حمه‌تکیشانیان پێک هێنا و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له زه‌حمه‌تکیشانی یه‌کشه‌وه‌یان له‌و کۆره‌دا کۆ کرده‌وه. له جه‌ریانی هیرشی رژیم بو سه‌ر کوردستان، هاوری ره‌سوول به تیگه‌شتنی چینایه‌تی یه‌وه په‌یوه‌ندی خۆی به کۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا‌و له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و سازمانه‌دا هه‌ڵسوورانی سیاسی خوی دریژه پێ دا. کاتیک رژیمی ئیسلامی له به‌رابه خه‌بات و مقاومه‌تی خه‌ڵکی کوردستاندا پاشه‌که‌شه‌ی کرد و شاره‌کان که‌وتنه ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵک، پاییزی ساڵی 58 هاوری ره‌سوول به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. هاورێ رەسول وەک زەحمەتکێشیکی دڵسوز و وشیار هەڵدەسورا وله هه‌موو کرده‌وه و هه‌ستان و دانیشنی دا ئه‌وه به‌ر چاو ده‌که‌وت که به رده‌وام تێدەکۆشی هه‌ر چی زیاتر زه‌حمه‌تکیشان له گه‌ڵ ماف وبەرژەوەندییەکانیان ئاشنا
بکا و له ریزی یه‌کگرتووی خۆیان دا سازمانیان بدا. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له مه‌یدانی نیزامی دا حازر ده‌بوو، بە ورەیەکی بەرزەوە و بەکارزانی ولێهاتوویی لە شەرەکاندا بەشداری دەکرد . به‌لی له مه‌ودایه‌کی که‌م دا وه‌ک یار و یاوه‌ریکی دلسوز و خوشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌رانی ناسراو هه‌موو متمانه‌یان پی ده‌کرد. هاوری ره‌سوول له زومره‌ی ئه‌و هاورییانه‌مان بوو که له هه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌تیک بو ته‌ماس گرتن له گه‌ل زه‌حمه‌تکیشان و وشیار کردنه‌وه‌یان که‌ڵکی وه‌رده‌گرت. هاوری یانی له بیریانه چ ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ی که پزشکیاری ناو هاوری یانی پیشمه‌رگه بوو، چ ئه‌و ده‌ورانه له نه‌خوشخانه‌ی بۆکان که به ده‌ست کۆمه‌ڵه وه بوو و، چ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که له ناوچه خه‌ریکی جه‌وله کردن بوون، چون هه‌وڵی ده‌دا له‌و ریگایه‌وه په‌یوه‌ند له گه‌ل هاوچینه‌کانی بگری و رێگای رزگاری له‌و ژیان و گوزه‌رانه‌یان پێ نیشان بدا. مه‌سئوولییه‌تی سیاسی په‌ل و گوردان و سه‌رده‌میکیش که بۆ مه‌ئموورییه‌ت له ناوچه‌ی شنو بوو وه‌ک جێ گری کومیته‌ی ناوچه‌ی شنو، ئه‌و مه‌سئوولییه‌تانه بوون که ئه‌و وه‌ک کومونیستیکی وشیار له جی
به جی کردنیان دا سه‌رکه‌وتوو بوو. هاوری ره‌سوول له جوومله‌ی ئه‌و کادره به‌نرخانه‌ی کومه‌له و حیزبی کومونیستی ئیران بوو که له یه‌که‌مین ده‌وری مه‌ده‌رسه‌ی حیزبی ئوکتوبردا به‌شداری کرد. به داخه‌وه ئه‌و کادره به‌نرخەی کۆمه‌ڵه و حیزبی کومونیستی ئێران له جه‌ریانی شه‌ری حیزبی دیموکرات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه له ئاوایی میرگه نه‌خشینه‌ی سه‌قز بریندار بوو، دواتر بۆ سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌که‌ی له گه‌ڵ هاوری هووشه‌نگی موقبلی له ژیر چاوه‌دیری پزشکی هاورێ عومه‌ر محمدی له ئاوایی قازلیانی ناوچه بۆکان مابوونه‌وه،رێکەوتی ٢٣ ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٤ جه‌نایه‌تکارانی رژیمی ئیسلامی به شوینه‌که‌یان ده‌زانن و دوای گه‌مارودان له‌و په‌ری جینایه‌تکاری دا هێرشیان ده‌که‌نه سه‌ر و گیانی ئازیزیان به‌خت ده‌که‌ن. یادێ هاوری ره‌سوولی فه‌یزی و باقی هاوری یانی دیکه‌ی به‌رز و ریگایان به‌رده‌وام بێت |