بەرێز بێت یادی هاورێ رێبواری احمدی پێشمەرگەی تێکۆشەری کۆمەڵە
هاورێ رێبوار له ئاوایی پیاوین له ناوچه‌ی بانه له دایک
بووە. سه‌رده‌می مندالی هاوکات بوو له گه‌ڵ فەقیری ودەسکۆرتی
بنەماڵەکەیان ، هه‌ر بویه‌ش ژیانی به سه‌ختی دابین ده‌بوو و
هه‌ر له‌و ته‌مه‌ندا گه‌لیک سه‌ختی و دژواری چیشت. جم و جۆل و
سه‌ر هه‌ڵدانی بزوتنه‌وەی جه‌ماوره‌یی له دژی رژیمی
پاشایه‌تی، هاوکات بوو له گه‌ل سه‌رده‌میک که هاورێ رێبوار
له سیهه‌می راهنمایی ده‌رسی ده‌خویند و ویرای باقی
هاوته‌مه‌نه‌کانی له و خه‌باته‌دا به‌شداری گه‌رم و گوری کرد.
راپەرینی بەرینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەدژی رژیمی شا بۆ هاوری
رێبوار ، هەر وەک زۆربەی لاوانی ئەو سەردەمە ، ئەو مەجالەی
رەخساند کە لەگەڵ مەسایلی سیاسی ئاشنا بێت ، هەر بۆیە له
پیوه‌ندی له گه‌ڵ تیکوشه‌رانی سه‌رده‌می قیام له شاری
بانه‌دا ئه‌و په‌ری هه‌وڵی خۆی وه‌کار ده‌خست تا له میتنگ و
مانگرتن و خوپیشاندانه‌کاندا بتوانی چالاکی بنوینی و دەوری
هه‌بی. کاتیک کۆمه‌ڵه هه‌ڵسوورانی ئاشکرای خۆی ده‌س پیکرد،
هاوری ریبواریش خه‌باتی خۆی به کۆمه‌ڵه‌وه گری دا‌و
ئه‌مجاره‌یان به‌شیوه‌یه‌کی مونه‌زه‌م دریژه‌ی به تێکۆشانی
دا.
پاش هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان و دەسپێکردنی
موقاومەتی لێبراوانەی هیزی پێشمەرگە و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
هاورێ رێبوار وه‌ک په‌یکی هیزی پێشمه‌رگه له ناوچه بانه
سازمان درا. هاوری یانی له بیریانه که ریبولار زورجار
ریگه‌یه‌کی دوور و دریژی ده‌بری هه‌تا مه‌حموله‌کانی
ته‌شکیلاتی به‌ده‌س هاوری یانی بگه‌یه‌نی.
هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه له گه‌ل کومه‌لیکی زور له خه‌لکی کۆخان
و ره‌به‌ت دوستایه‌تی هه‌بوو و له کۆر و کۆمه‌ڵیاندا سیاسه‌ت
و ئامانجەکانی کۆمه‌ڵه‌ی ته‌بلیغ ده‌کرد.
هاوری ریبوار دوای نزیک. به سال و نیویک پێشمه‌رگه‌یاتی، له
به‌ر هه‌ندیک موشکیلاتی خانه‌واده‌گی گه‌رایه‌وه نێو
بنه‌ماله‌که‌ی و ده‌ستی دایه کریکاری. له‌و ماوه‌یه‌دا جاریک
له نیوان جاده‌ی مه‌هاباد- میاندواو دا که خه‌ریک بوو بو
کریکاری ده‌چوو بو ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، له لایەن جاسوسانی
ج.ا یه‌وه گیراو. ماوه‌یه‌ک زیندانی کرا. سالی 63 هاوری
رێبوار جاریکی تر بە ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه پەیوەست بوو
و چەکی دیفاع لە قازانج و بەرژەوەندی کۆمەڵانی کرێکار
وزەحمەتکێشی کردە شان و ئه‌مجاریان خاراوتر و به ئیمان تر
ده‌ستی دایه‌وه تێکۆشان.
به داخه‌وه زیاتر له چه‌ند مانگ تی نه‌په‌ریبوو، که
ریکه‌وتی 13ی خاکه لیوه‌ی ساڵی 64 له جه‌رەیانی شه‌ری حیزبی
دمکرات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه له پشتی ئاوایی که‌نده‌ل له
ناوچه‌ی بانه، گیانی به‌خت کرد.
یادی هاورێ رێبواری ئه‌حمه‌دی به درێژه‌دانی رێگای رێز لێ
ده‌گرین
|