به‌یادی
كومونیستی پیشره‌و، هاورێی
تیكوشه‌ر "سه‌عد"ی خوسره‌وی
ناسراو به مه‌نسوور
هاوری
سه‌عد"له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و
هاوسه‌نگه‌رانیدا به مه‌نسوور
ده‌ناسرا.
مه‌نسوور سالی
١٣٤٠ له‌شاری مهاباد له دایك
بوو. تاسیهه‌می ده‌بیرستان هه‌ر
له‌وی ده‌رسی خویندو، دیپلومی
له‌شاری ورمێ وه‌رگرت. به‌ر له
قیامی ساڵی ٥٧ له‌رێگه‌ی هه‌ندیك
كۆر و كۆمه‌ڵی رووناك بیری یه‌وه
له‌گه‌ل موتالعه وبیری نوی ئاشنا
بوو.
له قیامی ساڵی
٥٧دا وه‌ك كه‌سیك كه بروای به
ماركسیزم
بوو،
به‌شداری زوربه‌ی خوپیشاندان و
مانگرتنه جه‌ماوه‌ریی یه‌كان و
به گشتی ئیعترازاتی خه‌ڵكی لە
دژی رژیمی دیکتاتۆری شا كرد. ئه‌و
وه‌ك مه‌سئوولی شوورای نوینه‌رانی
ده‌بیرستان، زورجار له جه‌معی
هاوكه‌لاسی یه‌كانیدا سوخه‌نرانی
كرد و ده‌وری به‌رچاوی له‌خه‌باتی
دانش ئامووزی دا هه‌بوو.
له‌جه‌ریانی
قیامدا له گه‌ل سازمانی چریكه
فیدایی یه‌كان ئاشنا بوو وه‌ك
هه‌لسووراوی ته‌شكیلاتی، خه‌باتی
خوی به‌و سازمانه‌وه گری دا.
پاشان له‌و
ته‌شكیلاته هاته‌ده‌ر و ماوه‌ی
چه‌ند مانگیك له كارگای ده‌رگا و
په‌نجه‌ره سازی له‌شاری ورمی كاری
كرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا
به‌رده‌وام له بیری په‌یوه‌ندی
گرتن له گه‌ل كۆمه‌ڵه‌دا بوو، تا
به‌دوای ده‌رچوونی به‌رنامه‌ی
حیزبی كومونیست له‌شار هاته ده‌ر
و له‌ده‌وره‌ی سیهه‌می ته‌ربیه‌ت
موعه‌لیمی كۆمه‌ڵه له‌ئابانی
ساڵی٦١ دا به‌شداری كرد و پاشان
له ئاوایی قۆڵغه‌ته‌په‌ی به‌شی
یه‌ڵته‌مر
له ناوچه‌ی مهاباد بوو به
موعه‌لیم. دوای ده‌رس وتنی
روژانه، زورشه‌وان زه‌حمه‌تكیشان
له‌ده‌وری كۆده بوونه‌وه و تا
ده‌رنگانیك كۆری قسه‌وباسی سیاسی
گه‌رم ده‌بوو.
به‌دوای چه‌ند
مانگیك له به‌شی یه‌ڵتەمرەوە،
نێردرایه ناوچه‌ی سه‌ره‌ده‌شت و
وه‌ك ده‌ستیاری ئیجرایی كومیته
به‌شی نه‌ڵین سازمان درا.
زه‌حمه‌تكیشانی نه‌ڵێن هه‌رگیز
ئامووزشه‌كانی هاوری مه‌نسوور و
سه‌میمییه‌ت و تیكه‌ڵاوی ئه‌و
كومونیسته‌یان له بێر
ناچیته‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ك
مه‌سئوولییه‌تی ته‌داركاتی په‌لی
له
گوردانی سه‌رده‌شت
پی سپێردرا.
هاوری سه‌عد
ئامانجی خۆی
و حیزبه‌كه‌ی ده‌ناسی و خۆشی
ده‌ویست و بو وه‌دیهینانی،
خه‌باتی بی وچانی ده‌كرد.
هاورێ مەنسور لە
ماوەی پێشمەرگایەتیدا لە چەندین
شەری قارەمانانە بەشداری کرد
وگەلیک فیداکاری ولخۆبوردویی لخۆی
نیشاندا ، لە مەیدانی کاری
سیاسی‌دا هاورییەکی بەدەربەست بوو
، پێوەندییەکی نزیک ورفیقانەی لە
گەڵ زەحمەتکێشانی شوینی هەڵسورانی
پێک دەهینا و ولەشایی وزٶشی و
مەینەتیەکانیان شەریک و بەشدار
بوو ،
با له گه‌ڵ
یادی هاوری مه‌نسوور چه‌ند دێریك
له‌دوایین نامه‌ی بو هاوریی ژیان
و هاوسه‌نگه‌ری بخوینینه‌وه.
خوشه‌ویستم! له‌و
ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیكی
سیاسی و هه‌لسووراو به‌ره‌و روو
بوین كه منی زور خوشحال كرد.
گه‌لیك جار تاشه‌و ده‌رنگان
له‌گه‌لمان دا ده‌نیشتن و قسه
ده‌كه‌ین. له كوتایی نامه‌كه‌مدا
با ئه‌وه‌ش بلیم بی شك ئه‌م
نامه‌یه‌ت كاتیك به‌ده‌س ده‌گا
كه بوویت به‌دایك و كورپه یه‌كت
له ئامیزدایه.
له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه
گیر وگرفتی بو ساز كردبیت. به‌لام
دلنیام به ئیراده‌ی كومونیستیت
ئه‌و موشكلله ته‌حه‌مول ده‌كه‌ی.
به‌لام به
داخه‌وه هاوكات له‌گه‌ل گه‌یشتنی
ئه‌م نامه‌یه، هاوری مه‌نسوور
روژی ١٣ی فه‌روه‌ردینی سالی ٦٤
له ئاوایی كه‌نده‌ڵ سەر بە شاری
بانە له شه‌ری حیزبی دمكرات
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه گیانی كرده
فیدای ئامانجی
به‌رزی کرد و بۆ هه‌میشه جیی
هیشتین.
یادی هاوری
"سه‌عد" ی خوسره‌وی ناسراو به
مه‌نسوور به‌دریژه‌دانی ریگای به
رز راده‌گرین
|