به‌رز و به‌رێز بێت یادی ئازیز و خ٠شه‌ویستی هاورێ سدیق ی که‌عبی
ئه‌ندام کارامه حیزبی کومونیستی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی جه‌سووری
کۆمه‌ڵه
هاورێ سدیق ساڵی 1339 له شاری سه‌قز له دایک بووە. هه‌ر له‌م شاره تا وه‌رگرتنی دیپلوم له هونه‌رستان ده‌رسی خویند. له سه‌رده‌می خویندن له هونه‌رستان دا به سه‌رنجیکی ره‌خنه‌گرانه هه‌ستی به نابه‌رابه‌ری و هه‌ڵاواردن و زوڵم و زۆر له کۆمه‌لگا دا کرد و له ساڵه‌کانی 55 و 56 له گه‌ل مه‌سایلی سیاسی تیکه‌ڵاو بوو. له دریژه‌ی تیکه‌ڵاو بوونی له گه‌ل مه‌سایلی سیاسی کومونیزمی وه‌ک عیلمی رزگاری کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان له چنگ بی مافی و ژین تالی ناسی و ژیانی خۆی له پێناو وه‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجه‌دا ته‌رخان کرد و هه‌ر وا ده‌هات خۆی بو په‌یوه‌ست بوون به کاروانی ئه‌و کومونیستانه‌وه ئاماده ده‌کرد، که که‌وتبوونه سه‌ر ئه‌و ریبازه. جه‌م و جولی خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له دژی رژیمی په‌هله‌وی ده‌ستی پێ کرد. ئه‌ویش وه‌ک خه‌باتکاریکی تێکۆشه‌ر له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ناو شاری سه‌قز دا به‌شداری چالاکانه‌ی کرد. به دوای قیام دا هاوری سه‌دیق که ناوه‌روکی رژیمی ج.ا یشی ناسی، له گه‌ل ده‌س پیکردنی هه‌ڵسوورانی ئاشکرای کۆمه‌ڵه، له په‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌و ریکخراوه‌دا وه‌ک هه‌ڵسوراویک دریژه‌ی به هه‌ڵسوورانی خۆی دا. تێکۆشانی خۆی له سالی 58 دا له په‌یوه‌ند له گه‌ڵ جه‌معییه‌تی سه‌قز دا دریژه پثداو له‌و ده‌ورانه دا له ته‌واوی ئیعترازات و خه‌باتی خه‌ڵکی شاری سه‌قز دا به‌شداری
هه‌ڵسووراوانه‌ی کرد. له یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵکی شاری سنه له نه‌ورزی خویناوی 58 دا و رێپێوانی سه‌قز بۆ پشتێوانی لە کۆچی مێژویی خەڵکی مه‌ریوان دا بی وچان ولێبراوانە تێکۆشآ . له گه‌ڵ یه‌که‌م هێرشی ج.ا بو سه‌ر کوردستان له مانگی گەلاوێژی ساڵی 58 دا یه‌کیک له ئه‌وه‌لین هەڵسوراوانی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه له به‌شی نهینی ته‌شکیلاتی ناو شاری سه‌قز بوو و هه‌تا پاشه‌کشه ج.ا له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی یه‌کگرتوانه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا، سه‌ره‌رای فه‌زای ترور و خه‌فه‌قانیک که رژیم له شاره‌کان دای سه‌پاند بوو، شێلگێرانه له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی نهینی دا هه‌ڵسوورانه کاری ده‌کرد. له جه‌ریانی دووهه‌م هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان هه‌روا له شار مایه‌وه و درێژه‌ی به ئەرکی شۆرشگێرانەی خۆی دا. نیوه‌شه‌ویکی سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی 59 له یه‌کیک له شه‌قامه‌کانی ناو شاری سه‌قز دا له کاتی بلاوکردنه‌وه‌ی ئیعلامه، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له بەکرێگێراوانی رژیمه‌وه دەسگیرا کرا. ئیتر هاوری سه‌دیق مه‌یدانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ سه‌رکوتگه‌رانی گواسته‌وه بۆ زیندان و له‌ویش نموونه‌ی هاورێیه‌کی جه‌سوور و کوڵنه‌ده‌ر له به‌رامبه‌ر دره‌نده‌یی و وه‌حشیگه‌ری جه‌لادانی رژیم دا بوو. یه‌کیک له هاوری یانی له بیره‌وه‌ری یه‌ک دا سه‌باره‌ت به‌و سه‌ر ده‌مه له ژیانی هاورێ سه‌دیق بوی نووسیوین و ده‌ڵی به‌ره‌به‌یانی 5ی مانگی خەرمانانی ساڵی 59 بوو، کاتیک له زیندان جه‌لادان هه‌واڵی گیانبه‌خت کردنی خوشکه شۆرشگێره‌کانیان پێدا هاورێ سدیق رووی کرد ئه‌و زیندانی یانه که له ده‌وری وه‌ستا بوون و وتی تاریخی خه‌باتی چینی ئێمه چینی کرێکار به خوین نووسراوه. خوشکه‌کانی من له رێگایه‌ک دا گیانیان به‌خت کردوه که رزگاری ئه‌و چینه‌ی به ئامانجی خۆی داناوه. با لیره‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆم پیشکه‌ش به هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌م که بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجی ئه‌وان کولنه‌ده‌رانه تێده‌کۆشن. ئاخر و ئۆخری هاوینی ساڵی 59 له زیندان ئازاد کرا و دوایی به ته‌شکیلاتی عه‌له‌نی په‌یوه‌ست بوو و بۆ ماوه‌یه‌ک کاری له نیو لایه‌نگرانی به‌شی فه‌یزولابه‌گی دا پێ سپیردرا. به‌هاری ساڵی 60 به پێی پێویستی ته‌شکیلات نهینی نیردرایه‌وه نێو شاری سنه. له ته‌شکیلاتی ناو شاری سنه‌دا به‌و په‌ری فیداکاری یه‌وه ئه‌رکه پێ سپێردراوه‌کانی به‌ریوه دەبرد. پاییزی ساڵی 61 سه‌ر له نوی لە لایەن بەکرێگێراوانی رژیمەوە شناسایی کرایه‌وه. مانگی خەزەڵوەری ساڵی 61 دیسان گه‌رایەوه بۆ ته‌شکیلاتی عه‌له‌نی و له ناوچه‌ی سه‌قز سازمان
درا. له سه‌ره‌تای پێشمه‌رگایه‌تی هه‌تا کاتی مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ی، هاوری سدیق روژ به روژ له گه‌شه و هه‌ڵدان دا بوو. تێکوشانی ئه‌و لیواو لیو دلسوزی و فیداکاری بوو. سیمای هاوری سدیق له ناو خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکیش دا به پێشمه‌رگه‌یه‌کی وشیار و کارزان، موبه‌لغ و میهربان ده‌ناسریته‌وه. رەوتی رو لە گەشەی بە جۆریک بوو کە لە ماوەیەکی کەم دا وەک کادریکی جێی هیوا لە مەیدانە جوراوجورەکانی خەباتی سیاسی چالاکی لە خۆی نیشان دا و ده‌کرا له هه‌موو بواره‌کانی خه‌بات پشتی پێ ببه‌ستی و کاری پێ بسپێری. هاورێ سه‌دیق له مه‌یدانی هه‌ڵسوورانی نیزامی یشدا خاوه‌نی جه‌ساره‌ت و فیداکاری شیاوی پێشمه‌رگه یه‌کی کارزان و ره‌زمه‌نده‌ی کۆمه‌ڵه بوو، له زۆر مه‌یدانی حه‌ماسی و پرشکۆدا چالاکی نواند و یادگاری به نرخی به جێ هیشت. به داخه‌وه ئه‌و خوشه‌ویسته‌مان ریکه‌وتی 30 مانگی ریبەندانی ساڵی 64 له جه‌ریانی شه‌ریکی قاره‌مانانه له دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی له ئاوایی شه‌مسه ی ناوچه‌ی تیله‌کوی سه‌قز بریندار بوو و دوای چه‌ند سه‌عات ده‌ست و په‌نجه نه‌رم کردن له گه‌ل مه‌رگ گیانی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی به‌خت کرد.
یادی هاورێ سه‌دیق ی که‌عبی به‌رز و رێگای پر رێبوار بێ |