به‌یادی هاوری كومونیست سدیقی
مه‌حموودی (ناسراو به نزام
بناوچانی)ئه‌ندامی حیزبی
كومونیستی ئیران
به مه‌رگی هاوری
سدیق، زه‌حمه‌تكیشانی خور خوره
یارو یاوه‌ریكی دلسوز و
خوشه‌ویستیان له‌ده‌س دا. هاوری
سه‌دیق به‌سه‌ر گه‌لیك كه‌ند و
كوسپی خه‌باتدا تی په‌ریبوو.
له‌زور بواری پر هه‌ڵس و كه‌وتی
شۆرشی بەشداری کرد تا له ناو دڵی
به‌ش مه‌ینه‌تاندا جیی كرده‌وه.
هاوری سدیقی
مه‌حموودی ناسراو به نزام سالی
١٣٤٠ له ئاوایی بناوچانی به‌شی
خوڕخوڕه له‌دایك بوو. ئاخرین
ساڵه‌كانی ده‌رس خویندنی هاوكات
بوو له گه‌ل جوش و خرۆش خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی له سه‌رتاسه‌ری
ئیران له دژی رژیمی په‌هله‌وی.
سه‌ره‌رای به‌شداری گه‌رم و گۆر
له خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی دا، له‌و
ده‌رفه‌ته كه‌ڵكی وه‌رگرت هه‌تا
بیری سیاسی وبوچوونی
شۆرشگیرانه‌ی، له ژیر تیشكی ئه‌و
ئازادیی یه‌دا كه به‌هیمه‌تی
خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌لك پێك
هاتبووه، پوخته تر و پاراو بكا.
ئه‌وه بوو كه
له به‌هاری ٥٨دا ماركسیسزمی وه‌ك
عیلمی رزگاری چه‌وه‌ساوه‌كان و
چینی كریكار قه‌بوول كرد. له
گه‌ل قه‌بوولی ئه‌و عیمله‌دا،
خه‌باتی سیاسی خوی به سازمانی
په‌یكاره‌وه گری دا و، وه‌ك
لایه‌نگریكی ئه‌و سازمانه،
ده‌ستی دایه تیكوشان. ئه‌وه‌ی بو
هاوری سدیق گرینگ بوو، خه‌بات
له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندی چینی
كرێكار و رزگاری كۆمه‌لڵ له چنگ
ئه‌م گشته بی عه‌داله‌تی یه
بوو. كاتیك له سالی ٦٠ دا
سازمانی په‌یكار له‌ناو خۆی دا
تووشی بوحران هات، له‌وان جیا
بووه و هاوینی ٦٢ به ریزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست
بوو.
هاوری سدیق
له‌ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا له
زور مه‌یدانی خه‌باتدا كاری پی
سپیردراو ئه‌ركی شۆرشگیرانه‌ی
به‌رێوه برد. هه‌رگیز په‌یوه‌ندی
خۆی له‌گه‌ل زه‌حمه‌تكیشان
نه‌پساندو ئه‌وه یه‌كیك له
به‌رچاوترین خسووسییاتی كومونیستی
ی هاوری سدیق محمودی بوو.
هاوری سدیق له‌و
سه‌رده‌مه‌شدا كه له به‌شی
ته‌داره‌كاتی كومیته‌ی ناوچه‌ی
جنووب دا سازمان درا بوو، هه‌رگیز
كه‌ڵك وه‌رگرتنی له هیزی به‌رینی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی له بیر
نه‌چوه‌وه‌و زوركاری، به
یارمه‌تی و پالپشتی ئه‌وان
به‌رێوه ده‌برد. چ ئه‌و سه‌ر
ده‌مه له كومیته به‌شی
سه‌رشیوی مه‌ریواندا كاری ده‌كرد
وچ ئه‌و كاته كه خه‌ریكی
هه‌ڵسوورانی شورشگیرانه له ناو
زه‌حمه‌تكیشانی خورخوره‌دا بوو،
به راستی خوشه‌ویستی ی ئه‌و چوو
بووه ناخی دڵی كۆمه‌ڵیكی زور له
زه‌حمه‌تكیشانه‌وه.
حه‌ساس بوونی
به‌شیوه‌ی ژیانی زه‌حمه‌تكیشان،
به نه‌خوشی یه‌كانیان ، بیكاری و
چونیه‌تی كار و به رهه‌میان،
منداله‌كانیان، نه‌خوینده‌واری و
چاره‌ره‌شی یان، و له‌و
په‌یوه‌نده‌دا ناساندنی نیزامی
سه‌رمایه‌داری به‌ئه‌وان و
نیشاندانی رێگای رزگاریی یان،
ئه‌وانه بوون كه سدیق یان
به‌راده‌یه‌ك له دڵان نزیك
كردبوه‌وه، كه زه‌حمه‌تكیشان
هه‌موو موشكه‌لیكی خویان لا باس
ده‌كرد.
هاوری سدیق هه‌ر
له منالی یه‌وه له گه‌ل ده‌رد
و ره‌نجی زه‌حمه‌تكیشان ئاشنا
بوو. له سه‌رده‌می لاویه‌تیدا
چونیه‌تی رزگار بوون و كوتایی
هینان به‌م ده‌رد و ره‌نجانه
فیربوو. به‌هاری سالی ٦٣ به
ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران
ناسرا.
به‌لام
به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی
شۆرشگیرانه‌ی هاوری سدیق، له
شه‌ره گه‌وره و به‌ناو
بانگه‌كه‌ی مه‌نته‌قه‌ی تیله‌كۆ
له‌رۆژی ٢٨ی خوردادی ٦٤دا، كه
بوو به هوی تیك شكاندنی هیرش
گه‌وره‌ی دوژمن كوتایی پی هات
وگیانی لە پێناو رزگاری
بەشمەینەتان بەخت کرد و دریژه‌ی
ریگای به ئیمه سپارد.
له‌گه‌ل رێز بۆ
یادی ئازیزی درێژە بە رێگای پڕ لە
شانازی دەدەین
|