|
به‌رێز بێ یاد وبیره‌وه‌ری هاوری
سدیقی موزه‌فه‌ری ناسراو به سدیق
ئار.پی.جی ئه‌ندامی حیزبی
كومونیستی ئیران و فه‌رمانده‌ی
فیداكاری كۆمه‌له
یادی هاورێی كومونیست و
یارویاوه‌ری زه‌حمه‌تكیشان هاوری
سدیقی موزه‌فه‌ری ناسراو به سدیق
ئار. پی. جی بۆ هه‌میشه له‌دڵی
هاوسه‌نگه‌رانی دا زیندووه‌و
هه‌رگیز له بیر ناچێته‌وه.
هاوری سدیق ساڵی ١٣٣٧ له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی
ناوشاری سنه‌دا له‌دایك بوو.
هه‌تا ده‌ورانی ده‌بیرستان به
هه‌ر ره‌نج و مه‌ینه‌تێك بوو
ده‌رسی خویندوو پاشان له به‌ر
ده‌سكورتی وهه‌ژارایی
خیزانه‌كه‌یان نه‌یتوانی چی تر
ده‌رس بخوێنی و رووی كرده
كریكاری. له‌ماوه‌ی كریكاری دا
زۆربه‌ی شاره‌كانی جنووبی ئیران و
تاران گه‌راو له‌و ده‌ورانه‌دا
ژیانی پرِمه‌ینه‌تی
هه‌زاران هاوزنجیری تری خۆی چاو
پێ كه‌وت و له گه‌ڵیان ئاشنا
بوو. قین و بیزاری یه‌كی قووڵ
له‌م نیزامه سه‌رتاپای وجوودی دا
گرت و ئاواتی گه‌یشتن به جیهانێك
كه له‌و دا هه‌ژاره‌كان ژیانی
كامه‌رانیان هه‌بێ، له‌دڵی
داپه‌روه‌رده كرد.
له‌جه‌ریانی خه‌باتی كۆمه‌لانی
خه‌ڵكی شاری سنه له‌ساڵه‌كانی
٥٦، ٥٧ دا هه‌ڵسووراوانه
به‌شداری كرد و به‌دوای قیام دا
له په‌یوه‌ند له گه‌ڵ
جه‌معییه‌تی دیفاع له‌ئازادی و
ئینقلاب دا درێژه‌ی به
هه‌ڵسوورانی خۆی دا. دواتر هاور
سه‌دیق وه‌ك فه‌عالی كومه‌له
هاته مه‌یدانی خه‌بات و له‌گه‌ڵ
یه‌كه‌م هێرش جمهوری ئیسلامی بۆ
سه‌ركوردستان، وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌كی كرده شان.
كاتێك ج.ا پاییزی ٥٨له
به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوویی وعه‌زم
وئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان دا پاشه‌كشه‌ی كرد له
تبلیغ بۆ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش دا
ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو و یه‌ك
له‌حزه له ته‌بلیغی سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه ماندوو
نه‌ده‌بوو. هاور سدیق یه‌كێك له‌و
پیشمه‌رگه جه‌نگاوه‌رانه‌ی
كۆمه‌ڵه بوو كه له‌جه‌ریانی
شه‌ری ٢٤ رۆژه‌ی ناو شاری سنه‌دا
چالاكانه به‌شداری كرد.
كاتیك ج.ا سه‌ر له نوێ شاره‌كانی
داگیركرده‌وه، هاورێ سدیق
له‌ناوچه‌ی سنه وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ستی به
هه‌ڵسووران كرد.
له‌ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی دا
به‌هۆی كار لیهاتووی وشاره‌زایی
له كاری نیزامی دا وه‌ك
فه‌رمانده‌ی ده‌سته دیاری كرا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له هێزی
شه‌هیدانی كامیاران سازمان درا
بوو كه له‌زۆربه‌ی
عه‌مه‌لییاته‌كانی به‌هار و
هاوینی سالی ٦٢دا گه‌لێك فیداكاری
له‌خۆی نواند. ئاخر و ئۆخری
هاوینی ٦٢ بۆ مه‌ئموورییه‌تیك
نێردرایه سه‌رسنوور و له‌شه‌ری
حه‌ماسی "ئالان" دا ئه‌و په‌ری
قاره‌مانه‌تی له‌خۆی نیشان دا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو كه
فه‌رمانده‌یی په‌لی پێ سپێردرا.
هاوری سه‌دیق نه‌ك هه‌ر
فه‌رمانده‌یه‌كی لێزانی كومه‌له،
به‌ڵكوو هاوری یه‌كی موبه‌لیغ و
كارلێهات و له مه‌یدانی
هه‌ڵسووران له‌نێو جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تكیش دا بوو. هه‌ر بۆیه
ساڵی ٦٣ له ده‌سته‌ی سازمانده‌ی
"سارال" دا سازمان دراو له
ماوه‌یه‌كی كورت دا وه‌ك
سیمایه‌كی خۆشه‌ویست له‌ناو دڵی
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیشی ئه‌و به‌شه
داجێی كرده‌وه. سه‌داقه‌ت و
فیداكاری، به خه‌مه‌وه بوون بۆ
گیروگرفتنی زه‌حمه‌تكیشان
وپه‌یوه‌ندی سه‌میمانه له‌گه‌ڵ
ئه‌وان، له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
به‌رزو به‌رچاوی هاورێ سدیق
بوو. به ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگی
نا وه‌خت مه‌ودای پینه‌دا له
پێناو رزگاری چینی كریكار
وكۆمه‌لاَنی
زه‌حمه‌تكیش دا له‌وه زیاتر
تیبكوشی .ئه‌وخۆشه‌یسته‌شمان له
ریكه‌وتی ٣ی مانگی ئوردیبه‌هێشتی
ساڵی ٦٤ له جه‌ریانی شه‌ری حیزبی
دیموكرات له‌گه‌ل كومه‌له له
"نه‌رمه‌ڵاس" به برینداری
كه‌وته ده‌ست حیزبی دیموكرات و
ئیعدامیان كرد.
یادی هاوری سدیق موزه‌فه‌ری
ناسراو به سدیق ئار.پی. جی له
دڵمان ده‌ژی. |