بژی یادی
ئازیزی هاوری سه‌لاحی خه‌یات
پیشمه‌رگه‌ی شورشگیر
وجه‌نگاوه‌ری كومه‌له
هاورێ سه‌لاحی
خه‌یات رۆله‌ی باوه‌شی خیزانیكی
ده‌ست ته‌نگ وهه‌ژاری ناو شاری
مه‌هاباد بوو، ژیانی خانه‌واده‌ی
هاورێ سه‌لاح وه‌ك زوربه‌ی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌م
دونیایه لێوا ولێوی ره‌نج وبی
به‌شی بوو، كاتێك جه‌موو جۆلی
خه‌باتی سه‌راسه‌ری له‌دژی رژیمی
په‌هلەوی هه‌ڵ گیرسا و په‌ره‌ی
ساند ئه‌و هیشتا تازه لاو بوو،
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی كه‌م
میل وئاره زوی به‌شداری له
ئیعتراز و خه‌باتی كومه‌ڵانی
خه‌ڵكی مه‌هاباد تیدا به هیزبوو.
به‌دوای قیام دا
بوو كه له رێگای هاوری محمدئه
مینی خه یات که برای هاوری سه لاح
بوو له‌گه‌ڵ ماركسیسم وکۆمەڵه
ئاشنا بوو و هه‌ر له‌و ده‌وورانه
دا هه‌وڵی دا پله‌ی وشیاری خوی
له خه‌بات له دژی ئه‌م نیزامه
به‌ریته سه‌رو به‌ره‌نگاری ئه‌م
وه‌زعه بێته وه. بو سه‌لاح كه
سه‌رتاسه‌ری ژیانی پڕ له‌گیروگرفت
و مسیبه‌ته‌كانی نیز‌امی گنده‌ڵی
سه‌رمایەداری بوو، فیربوون وحالی
بوون له ناوه‌روك و جوهه‌ری
ماركسیسم كاریكى دژوار نه‌بوو. و
به‌م شێوه‌یه بوو به هه‌ڵسووراوی
کۆمەڵە و ریبازی مارکسیزم.
به‌دوای یه‌كه‌م
هیرشى جمهوری ئیسلامی بۆ
سه‌ركوردستان هاورێ سه‌لاح تا
ساڵ ٦1هه‌روا له‌ناو شاردا
دریژه‌ی به‌فه‌عالیتی خۆی دا
وپاشان له‌شار هاته ده‌ره‌و
به‌ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پیوه‌ست بوو.
دوای ئه‌وه كه
ده‌وری ئامووزشی پیشمه‌رگایه‌تیی
تی په‌ر كرد سالی ٦٢ له‌گوردانی
٣١ی بوكان دا سازمان درا.
هاوری سه‌لاح
له‌زوربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی
گوردانی ٣١دا تاكاتی مه‌رگی
سه‌ربه‌رزانه‌ی به‌شداری
چالاكانه‌ی بوو، له‌میدانی نیز‌امی
دا هاورییەكی جه‌سوور و فیداكار
بوو. به‌هاری ٦٤ فه‌رمانده‌ی
تیمیك له هاوری یانی پێشمه‌رگه‌ی
پی سپێردرا، له‌م میدانه
له‌خه‌بات دا هاوری سه‌لاح هه‌وڵ
ده‌دات زیاتر گه‌شه بكا كه به
داخه‌وه ریكه‌وتی ٧ی سەرمسوەزی
ساڵی ١٣٦٤ له‌جه‌ریانی شه‌ریكی
قاره‌مانانه و حه‌ماسی دا له
به‌رزایه‌كانی پیریونس له‌دژی
جه‌لادانی جمهوری ئیسلامی كوته
به‌ر گولله و بریندار بوو و پاش
چه‌ند ساعه‌ت ده‌ست وپه‌نجه
نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ، گیانی
ئازیزی به‌خت كرد و ریگای پر
له‌شانازی بو ئێمه به‌جی هیشت.
یادی هاوری
سه‌لاحی خه‌یات بو هه‌میشه له
دلماندا زیندووه
|