|
به‌رێز بێ یادی هاورێ سێروس
افراسیاب پوور، پێشمه‌رگه‌ی
شورشگێر و وشێاری كۆمه‌ڵه
هاوری سیروس افراسیاب پوور ساڵی
1342 له كۆشی خانه‌واده‌یه‌كی
شاری سنه‌دا، چاوی به ژین
پشكووت. وه‌هه‌تا كه‌لاسی
دووهه‌می راهنمایی ده‌رسی خویند.
ساڵی 57 یه‌كێك له‌و تازه
لاوانه بوو كه شۆڕشی له‌گه‌ڵی
خه‌باتی سیاسی تیكه‌ڵی كرد.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پاش هێرشی
دوباره‌ی رژیم بۆ سه‌ر كوردستان،
سیروس له كومه‌له لایه‌نگری
كرد‌و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
ته‌بلیغ ده‌كردو نووسراوه‌كانی
بڵاو ده‌كرده‌وه. سه‌ره‌تا به
شێوه‌ی فه‌ردی و پاشان له
هه‌سته‌یه‌كی دانش ئاموزی شاری
سنه بۆ به‌رێوه بردنی ئه‌ركه
ته‌شكیلاتی یه‌كان سازمان درا.
هه‌ڵسوڕانی هاورێ سیروس به‌رچاوی
وعه‌واملی رژیم كه‌وت و له‌لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه گیرا. به‌ڵام سیروس
بڕیاری دابوو كه ئه‌م
سه‌ركوتگه‌رانه هیچ شتیك
له‌زمانی یه‌وه نه‌بیستن به‌م
شێوه‌یه هاوری سیروس هه‌موو
نهێنی یه‌كانی پاراست و دوژمنان
نه‌یانتوانی هیچ شتێكی لێ
به‌ده‌ست بێنن. پاش ئه‌وه‌ی كه
ئازاد كرا، رێگای خه‌باتی له
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له‌دا
هه‌ڵبژارد و ساڵی 60 به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له
په‌یوه‌ست بوو.
پاش چه‌ند مه‌ئمورییه‌ت له
ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت و مه‌ریوان
بۆ ناوچه‌ی سنه چوو و له
گوردانی شوان دا سازمان درا و له
به‌ر ئیستعداد وتوانایی،
فه‌رمانده‌هی تیمێك له هاورێیانی
پێشمه‌رگه‌یان پێ سپارد. سیروس
له‌عه‌مه‌لییاته نیزامی یه‌كان
دا جساره‌ت و فیداكاری
وخه‌لاقییه‌تی خۆی به باشی نیشان
ده‌دا. له ده‌یان عه‌مه‌لییاتی
گه‌وره و بچووك له ناوچه‌كانی
مه‌ریوان و سه‌رده‌شت و سنه،
جاده‌ی سه‌رده‌شت-مه‌هاباد و
گرتنی پایگاكانی "ئه‌ستۆ" "خواشت"
و "تواره رووته" به‌شداری كرد و
نه‌قشی به‌رچاوی هه‌بوو. یه‌كێك
له‌و عه‌مه‌لییاتانه كه‌نموونه‌ی
فیداكاری هاورێ سیروس بوون،
عه‌مه‌لییاتێكی ناوشاری سه‌رده‌شت
بوو كه سیروس تێیدا بریندار بوو.
هاوری سیروس له مه‌یدانه
جۆربه‌جۆره‌كانی خه‌بات دا
به‌شداری هه‌ڵسوڕاوانه‌ی بوو.
وه‌ك هاورێ یه‌كی پێشڕه‌و سیاسه‌ت
و هه‌ڵوێسته‌كانی كومه‌له حیزبی
كۆمۆنیستی له نێو كومه‌لانی
كریكار و زه‌حمه‌تكێش دا ته‌بلیغ
ده‌كرد.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانی هاورێ
سیروس افراسیاب پوور،
عه‌مه‌لییاتی گرتنی پایگای
"گۆریچه" بوو. له‌م
عه‌مه‌لییاته‌دا هاورێ سیروس به
ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوو وه
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و تێكۆشانی
هاورێیانی به‌شی پزیشكی، پاش 24
سه‌عات گیانی به‌خت كرد و چووه
ریزی گیان به‌خت كردووانی رێبازی
رزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان.
یادی به درێژه دانی رێگای سووری
به‌رێز ده‌گرین.
|