|
فیرت كردین چون ئه‌مجاره
بو سه‌ر له‌نوی وشه‌كانمان ریك
خه‌ینه‌وه و داوای رووناكی خور
بكه‌ین، تووره ببین له تاریكایی
شه‌وه‌كان
دیسانه‌وه، له ئوقیانووسی
ئاگردا مه‌له بكه‌ین و نه
خنكێین
به گژ گومی مه‌نگا بچین.
فیرت كردین بو سه‌ر له نوی له
گیتاری تووره بوونمان
بده‌ینه‌وه
تا چه‌پكه تیشكی ئازادی له خۆری
گه‌ش. بچنینه‌وه.
به یادی هاورێ سیرویسی سادقی،
ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئێران و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ سیروس له جه‌ره‌یانی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و راپه‌رینی
ساڵی ٥٧دا پێی نایه مه‌یدانی
تیكوشانی سیاسی یه‌وه. هاتنه
سه‌ركاری جمهوری ئیسلامی و هێرش
جنیایه‌ت كارانه‌ی بۆ سه‌ر
كوردستان، ئه‌وی بۆ درێژه‌دان به
خه‌بات پتر هان دا و تێكۆشانی
شورشگێرانه‌ی خۆی له په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌دا به‌رفراوانتر
كرده‌وه. له زۆربه‌ی اعترازات و
خه‌باته جه‌ماوه‌ری یه‌كانی شاری
سنه‌دا به‌شداری كرد و یه‌كێك له
هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی شواریی
له گه‌ڕه‌كی "ئاغازه‌مانی" ئه‌م
شاره بوو. له به‌ره‌نگاری
چه‌كدارانه‌ی جه‌ماوه‌ر له دژی
هێرشی دووباره‌ی جمهوری ئیسلامی
بۆ سه‌ر كوردستان له به‌هاری
٥٩دا، نه‌قشێكی به‌رچاوی له
یارمه‌تی گه‌یاندن به بریندارانی
شه‌ڕ و موعالجه كردنیان دا،
گیرا.
هاورێ سیروسی سادقی تا ساڵی ٦١
له ته‌شكیلاتی نهینی شاری سنه‌دا
درێژه‌ی به ته‌بلیغی ئامانج و
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه دا و له
پاش هێرشی پۆلیسی سیاسی بۆ سه‌ر
ته‌شكیلاتی نهێنی و زه‌ربه لێ
دانی له‌م شاره‌دا، ئه‌و توانی
له چنگ جاسوسه‌كانی رژیم ده‌رباز
بێت و له به‌هاری ئه‌م ساڵه دا
هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه. له سه‌ره‌تادا به
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی پزشكیاری،
وه‌ك پزشكیاری یه‌كێك له
واحده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه،
دیاری كرا. هاورێ سیروس له‌م
بوراه له تێكوشانیدا له ریزی
پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كاندا، هاورێیانی
برینداری موعالجه ده‌كرد و یان بۆ
پشتی جه‌بهه رای ده‌گواستن و
گیانی گه‌لیك له هاورێیانی له
مه‌رگ، یان له ئه‌سیر بوون
له‌كاتی برینداری دا نه‌جات دا.
هاوری سیروسی سادقی، به‌هاری ساڵی
٦٣دا بوو به ئه‌ندامی حیزبی
كومونیستی ئێران. كارزانی و
لێهاتووویی و له خۆ بوردویی
هاورێ سیروس، وه ئیمانی قووڵی
به شورش و به كومونیزم، ئه‌وی
كردبوو به هاورێیه‌كی جێی
متمانه به شێوه‌یه‌ك كه له
پاییزی ساڵی ٦٣دا بۆ به ئه‌نجام
گه‌یاندنی مه‌ئمورییه‌تێكی گرنگ و
تایبه‌ت، به ماوه‌ی پێنج مانگ بۆ
یه‌كێك له شاره‌كان نێردرا. ئه‌و
توانی به سه‌ركه‌وتوویی یه‌وه
ئه‌م مه‌ئمورییه‌ته به ئه‌نجام
بگه‌یه‌نێت.
هاورێ سیروس له په‌یوه‌ندی گرتن
له گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و
وشیاركردنه‌وه‌یان دا هاورێ یه‌كی
پێشڕه‌و و چالاك بوو. ئه‌و له‌نێو
پێشمه‌رگه‌كان و خه‌ڵكی جنووبی
كوردستان دا به‌دكتور سیروس ناسرا
بوو. دكتور سیروس له نێو
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كه‌دا زۆر
له سه‌ره‌خۆ و ئارام
بنه‌ماله‌كانی فه‌قر و هه‌ژاری و
پێویستی خه‌بات بۆ دروست كردنی
دونیایه‌كی نوێ ی بۆ شی ده
كردنه‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌م هاورێ شورشگیر و
وشیاره و ئه‌م دوسته دلسوزه‌ی
زه‌حمه‌تكیشان و بی به‌شان رۆژی
١٤ی مانگی خوردادی ساڵی ١٣٦٤
له‌شه‌ری حیزبی دیموكرات له گه ل
کومه له دا گیانی به‌خت كرد.
چه‌ند رۆژ له پاش گیان به‌خت
كردنی جه‌ماوه‌رێكی به‌رین له
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی ساراڵی
سنه، له مه‌راسمێكی به‌شكۆدا
كه چه‌ند رۆژ درێژه‌ی كێشا،
رێزیان له یادی ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته گرت و وه‌فا و دڵسوزی
خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه، دووپات كرده‌وه.
هه‌ر بژی یادی ئازیزی هاورێ
سیروسی سادقی و رێگای پیروزی
به‌رده‌وام بێت. |