به‌رز و به‌رێز
بێت یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی
هاورێ سواره‌ی به‌ختیاری
پێشمەرگەی تێکۆشەری کۆمەڵە
هاورێ سواره‌ی به‌ختیاری له شاری
بانه له‌دایک بووە. سه‌ر
هه‌لدانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری
له دژی رژیمی پاشایه‌تی له
ئیران هاوکات بوو له گه‌ڵ ئه‌و
ده‌ورانه که له مه‌ده‌رسه
راهنمایی ده‌رسی ده‌خویند. هیشتا
تازه لاو بوو به‌ڵام وه‌ک لاویکی
پر شور و شەوق له خه‌باتی
جه‌ماوری دا به‌شداری کرد . پاش
راپەرینی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵک
له گه‌ل پێک هاتنی جه‌معیەتی
رێگای رزگاری زەحمەتکێشان له
شاری بانه، له په‌یوه‌ندی له
گه‌ل ئەو جه‌معییه‌ته‌دا
هەڵسورانی سیاسی خۆی ده‌ست پیکرد
، بەهۆی نزیکی لە دوو خاڵی
تێکۆشەری هاورییانی گیانبەختکردوو
ماجد و حامد تاهیری لە گەڵ سیاسەت
و ئامانجەکانی کۆمەڵە ئاشنا دەبێت
و وشیاری سیاسی دەباتە سەرو وەک
رێبورایکی رێگای رزگاری
کۆمه‌لانی کرێکار و زه‌حمه‌تکیش
درێژە بە هەڵسورانی سیاسی خۆی
دەدات ، کاتیک کۆمه‌ڵه
هەڵسورانی ئاشکرای خۆی
ده‌ستپێکرد، هاوری سواره
په‌یوه‌ندی پێوه کرد و وەک
تێکۆشەرێکی رێبازی کۆمەڵە
تێکۆشانی خۆی درێژە پێدا . دوای
داگیرکردنه‌وه‌ی شاره‌کان له
لایه‌ن رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە،
له شار مایه‌وه و له به‌شی
نه‌هینی ته‌شکیلات دا کاری کرد.
پاش ماوه‌یه‌ک له لایه‌ن
جاسوسه‌کانی ج.ا یه‌وه شناسایی
کراو که‌وته زیندان.
پاش نزیک به سالی گیران، له
زیندان ئازاد کراو ماوه‌یه‌ک پاش
ئازاد کردنی، دیسان که‌وته‌وه
شوین ریبازی خه‌بات کارانه‌ی و
هاوینی ساڵی64 به مه‌به‌ستی
پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه له شار
هاته‌ده‌ر. دوای ته‌واو کردنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی و نیزامی
، له گوردانی 22ی ورمی سازمان
درا. هیشتا ماوه‌یه‌کی که‌م به
سه‌ر پێشمه‌رگایه‌تی یه‌کەیدا تی
نە په‌ریبوو، که به داخه‌وه
ریکه‌وتی 22ی خەزەڵوەری سالی
1364 له جه‌ریانی شه‌ر له گه‌ڵ
هێزه‌کانی حیزب دیموکرات له
شمالی کوردستان، گیانی ئازیزی له
پێناو رزگاری چه‌وساوه‌کاندا
به‌خت کرد.
یادی هاورێ سواره‌ی به‌ختیاری
پیر‌وز و ریگای پر رێبوار بیت.
|