|
به‌یادی هاورێ "توبا فه‌یزی"
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و دڵسۆزی
كۆمه‌ڵه
هاورێ توبا فه‌یزی كچیکی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی"یه‌كشه‌وه‌ی"
سه‌ر به فه‌یزوڵابه‌گی بۆكان
بوو،كه‌له‌خانه‌واده یه‌كی ده
ست ته‌نگ و زه‌حمه‌تكێش دا چاوی
به دنیا هه‌ڵ هێنا بوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵی یه‌وه
كاری تاقه‌ت پڕوكێن، به‌شێك له
ژیانی بوو. چوار وه‌رزی ساڵ بێ
هیچ پشوودانێك خه‌ركی كاری ناو
ماڵ و كشت و كاڵ بوو. كه چی ده‌ی
دیت كه سفره‌ی ئه‌وان هه ر
هه‌ژارانه‌یه. زه‌حمه‌تكێشانی
ئاوای "یه‌ك شه‌وه"هیچكاتێك
سیمای خۆشه‌ویستی ئه‌م کچه
زه‌حمه تكێشه له یاد ناكه‌ن
كه چلۆن له‌سه‌رمای سه‌ختی زستان
وله‌گه‌رمای هاوین دا، شان
به‌شانی زه‌حمه‌تكیشانی دیكه‌ی
ئاواییه‌كان هه‌ڵ ده‌سوڕا وئاواتی
رزگاری له‌م وه‌زعه مه‌ینه‌ت
باره له ده‌روونی دا شه‌پۆلی
ده‌دا و هه‌میشه به شوێن وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیارانه وه بوو كه "بۆچی
ئێمه هه‌میشه ره‌نج ده‌كێشین؟"
و "بۆچی بۆ كاتێكیش بێت
ناحه‌سێنیه‌وه؟".
كاتێك راپه‌رینی ساڵی ٥٧ كڵپه‌ی
سه‌ند وسه‌رتاسه‌ری ئێرانی
گرته‌وه، هاورێ توباش به‌ره
به‌ره له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی
ئاشنا‌و تیكه‌لاو بوو.
به‌ده‌ست پێكردنی فه‌عاڵییه‌تی
ئاشكرای كۆمه‌ڵه، له‌گه‌ڵ
ته‌شكیلات په‌یوه‌ندی گرت و
چالاكانه‌تر له‌جاران ده‌ستی
دایه په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكیشانی ئاواییه‌كه‌یان.
هارێ توبا له به‌هاری ساڵی ٦٢ دا
هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه كانی
كۆمه‌ڵه‌وه. ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته ئاواتی ئه‌وه بوو
كه ئه‌م نه‌زمه ئاوه ژووه،
سه‌روژێر بێت و ئینسان شوێنی
شیاوی خۆی ببێنیته‌وه.
به‌ڵێ! هاورێ توبا له‌و نه‌سڵه
نوێ یه‌ی ژنانی زه‌حمه‌تكێشی
ئێران بوو كه روویان له ئامانجی
رزگاری به‌خشی كومونیزم كردبوو،
وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و
یه‌كسانی تێده‌كۆشان.
ئه‌م هاورێ ئازیزه له‌ماوه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تی دا، له نێو
هاورێیانی گوردانی ٣١ی بۆكان دا،
هاورێیه‌كی چالاك و جێی متمانه
وسه‌میمی بوو كه به جدییه‌تێكی
ته‌واوه‌وه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی
ئه‌ركه‌كانی تێده‌كۆشا و
له‌جه‌ره‌یانی كار وهه‌ڵسوڕانی
كومونیستی دا رۆژ به رۆژ
لێهاتوو‌تر و خاراوتر و كارامه‌تر
ده‌بوو. له‌به‌هاری ساڵی ٦٤دا
وه‌ك مه‌سئوولی ته‌داروكاتی په‌ل
و دواتر وه‌ك مه‌سئوولی موخابراتی
په‌ل هه‌ڵبژێردرا.
به داخه‌وه هاورێ توبای فه‌یزی
ريكه وتى ٧ی ئازه‌ر مانگی ساڵی
٦٤دا له جه‌ره‌یانی شه‌ڕێكی
حیماسی پێشمه‌ركه‌گانی كۆمه‌ڵه‌دا
له دژی هێزی داگیركه‌ری جمهوری
ئیسلامی له‌ئاوایی "پیریونس"
له‌كاتێكدائه‌وپه‌ڕی فیداكاری
وجه‌سا ره‌تی ده‌نواند،که وته به
گوله ی دوژمن وگیانی ئازیزی به‌خت
كردوچووه نێو كاروانی گیان
به‌ختكردووا نی رێگای ئازادی و
سوسیالیزمه وه.
یادی ئازیز وخوشه‌ویستی به‌ریز
ده‌گرین.
|