|
به‌ریز بێ یادی هاوری یه‌دی امانی
ناسراو به پیرموغار پیشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌له
هاورێ یه‌دوڵلا ئه‌مانی ناسراو
به یه‌دێ، پیرموغار یه‌كێك له‌و
هاوری خۆشه‌ویستانه بوو كه له
ناو هاوسه‌نگه‌رانی دا به
كه‌سێكی رۆخۆش و قسه شیرین ناسرا
بوو. له ناو دلیاندا جیگایه‌كی
تایبه‌تی هه‌بوو وه حزووری ئه‌و
له هه‌ر كۆر و كۆمه‌ڵێكیان
دا مایه‌ی گه‌ش و سه‌رحال بوونی
هه‌رچی زیاتر بوو. ئه‌م هاوری
یه‌مان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیشی ئاوایی "پیر موغار"ی
سوور سووری كامیاران له دایك
بوو. هێشتا زۆر منال بوو كه
دایكی له‌ده‌ست دا. باوكی ره‌شایی
بوو وه به سه‌د چه‌رمه سه‌ره
ده‌یتوانی بژیوی مالیان دابین
بكا. له‌وه‌هاهه‌ل و مه‌رجێكی
ژیان دا بوو كه به ناچاری یه‌دی
ش له ته‌مه‌نی 5-6 سالی یه‌وه
شان به شانی باوكی ده‌ستی دایه
كار كردن. ژیانی هاورێ یه‌دی له
ناو ئه‌و گیژاوی نیزامی
سه‌رمایه‌داری دا هه‌روا به‌ره‌و
سه‌ر ده‌چوو.
به دوای قیامی ساڵی 57 دا و له
جه‌ریانی شۆرشی چه‌كدارانه‌ی
كوردستاندا ئاسۆیه‌كی رووناك
كه‌وته ناو ژیانی هاوری یه‌دی
وه. ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر
چه‌ند ته‌مه‌نی كه‌م بوو به‌ڵام
توانی كۆمه‌ڵه بناسی و وه‌ك
رێكخراویك كه قسه له رزگاری
زه‌حمه‌تكیشان ده‌كا و به
كرده‌وه‌ش هه‌وڵی بۆ ده‌دا، خوشی
بوێ و، به پێی توانا كاری بۆ
بكا.
ساڵی 62 بوو كه به مه‌به‌ستی
پیشمه‌رگایه‌تی به ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. دوای تێ په‌ر
كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی له
گوردانی شاهۆدا سازمان درا.
هاوری یه‌دی وه‌ك زه‌حمه‌تكیشكی
تینووی فیر بوون له گه‌ل
چه‌كه‌كه‌ی كتیب و ده‌فته‌ریشی
هه‌ڵ گرت و ده‌ستی به ده‌رس
خویند كرد. له ژیانی
پیشمه‌رگایه‌تی دا وه‌لامی زۆر
پرسیاری بێ جوابی وه‌رگرته‌ه‌وه.
پێ به پێی فیر بوونی عیلمی
رزگاری چینی كریكار و زه‌حمه‌تكیش
گه‌لیك سووننه‌تی شورشگیرانه و
كۆمونیستیش تێكه‌ڵ به ژیانی
خه‌باتكارانه‌ی بوو. هاوری یه‌دی
له زومره‌ی ئه‌و زه‌حمه‌تكیشه
وشیارانه بوو كه ماندوی نه‌ناس
و شیلگیر بوو. پیی خوش بوو
ئه‌وه‌ی خۆی فێری ده‌بێ، بیباته
ناو هاوزنجیره‌كانی و ئه‌وانیشی
لێ حاڵی بكا.
له‌ماوه‌ی پیشمه‌رگایه‌تیدا له
گه‌لیك شانۆی قاره‌مانه‌تی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌دا
به‌شداری كرد و چالاكی له خۆی
نواند.
به داخه‌وه دوایین شه‌رێك
كه ئه‌و به‌شداری تییدا بوو
شه‌ری پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
له دژی هێرشی رژیم بۆ سه‌ر
چه‌مشاری سنه له رێكه‌وتی 8ی
ئابانی 64 دا بوو كه له كاتی
پیشره‌وی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری
دوژمنی چینایه‌تی دا كه‌وته به‌ر
ولله و گیانی به خت كرد.
یادی به‌رز و ریگای به‌رده‌وام
بێ.
|