بژی یادی
پیشمه‌رگه‌ی شورشگیر و جه‌سووری
كومه‌له و ئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی ئێران، هاوری
یداله‌ی خزری (ناسراو به هاشم)
ئاخر رۆژه‌كانی
به‌هاری سالی ٦٤بوو. له‌نێو شاری
سنه‌دا بووین. هه‌ر چۆنیك بوو
خۆمان گه‌یانده سه‌ر كووچه‌یه‌ك.
ده‌مانویست بچێنه سه‌ر
كووچه‌كه‌ی ئه‌ولاترمان دیسان
گه‌شتی یه‌كانی دوژمن مان چاو
پێكه‌وت كه به‌ره‌و ئێمه
ده‌هاتن وهه‌ر چاوێكیان كردبووه
چوار چاو و سه‌یری ده‌وروپشتیان
ده‌كرد.
ده‌س به جی
ته‌سمیم مان گرت به شێوه‌یه‌كی
ئاسایی به لایاندا تێ په‌رین.
ئه‌گه‌ر ویستیان كاریك بكه‌ن
مه‌جالیان پێ ناده‌ین. ئه‌وان
چورا كه‌س بوون. هه‌ر چوار یان
چه‌كدار بوون. بێ سیمیكیش به
فه‌رمانده‌كه‌یان بوو. له‌و
كاته‌دا ژنیك كه له بازار نانی
كریبوو، به‌لایاندا تی په‌ر بوو
وه به ده‌م نفرتەوە به
نیشانه‌ی ئیعتراز ده‌رگای
حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یان توند
به‌یه‌كادا. له‌و سه‌رو به‌نده‌دا
ئه‌وان گه‌یشتنه لامان.
كاتێك لێمان ره‌د
بوون، گورج ئاوریكیان دایه‌وه و
رویشتن. هه‌ر چه‌ند دوژمن ئه‌و
روژانه ژماره‌ی گه‌شتی ئاشكرا و
نه‌هینی زیاد كردبوو، ئێمه بی
مه‌ترسی گه‌یشتینه به‌ر ده‌رگای
ماڵی ئه و كریكاره كه ناسیاوی
هاوری هاشم بوو. سه‌عات ٤٥/١٢
ده‌قیقه‌ی نێوه‌رو بوو. ده‌نگی
رادیو كۆمه‌ڵه هه‌تا ده‌ره‌وه
ده‌هات. كاتێك له ده‌رگامان دا
ژنی خاوه‌ن ماڵ له گه‌ل
كردنه‌وه‌ی ده‌رگا، چاك و چۆنی و
به خێرهێنانی فه‌راموش كرد.
به‌جۆریك ئامیزی به هاورێ هاشم
دا كرد وه‌ك خۆشه‌ویستێكی خۆی زور
له مێژ بێ نه‌ی دیبێ.
هه‌ر له‌و
كاته‌شدا بانگی منداله‌كانی كرد و
له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمیاندا
چووینه ژووره وه. تا ئیواره
دره‌نگانیك قسه وباس گه‌رم بوو.
له سه‌رو به‌ندی رویشتن دا ئه‌و
یارمه‌تی یه‌ی كه ماوه‌یه‌ك بوو
كویان كرد بوه‌وه، له‌گه‌ل چه‌ند
نامه پی یان داین و مال ئاوایی
مان لیكردن. به‌ڵین یان لی
وه‌رگرتین كه سه‌ریان لی
بده‌ینه‌وه. به‌لام به داخه‌وه
ئه‌وه دوایین دیداری هاورێ هاشم
له‌گه‌ل ئه‌و خۆشه‌ویسته
زه‌حمه‌تكیشانه‌ی بوو. ئه‌وه
بێره‌وه‌ری یه‌كێك له هاورییانی
پێشمه‌رگه بوو كه بۆی
ناردبووین.
هاوری یداله خزری
سالی ١٣٤٤ له ئاوایی ئه‌ویهه‌نگی
ژاوه‌رو له ناوچه‌ی سنه له
دایك بووە. هیشتا له ئاخر وئوخری
خوێندنی ده‌ورانی راهنماییدا بوو
كه جوولانه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری
خه‌ڵكی ئیران دژی رژیمی په‌هله‌وی
ده‌ستی پێكرد.
وه‌ك زۆربه‌ی
لاوه شۆرشگێره‌كان، ئه‌ویش به
گه‌رم و گۆری به‌شداری خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
كرد. به‌دوای قیامدا هاوری یداله
كه له گه‌ل بیری ماركسیسزم
ئاشنا بوو، وه‌ك هەڵسوراوی
سازمانی په‌یكار دریژه‌ی به
هه‌ڵسوورانی سیاسی خۆیدا. هاورێ
یداله به بیریكی فراوانه‌وه
رووی كرده خه‌بات. هه‌ربۆیه‌ش
كاتیك له سالی ٦٠ دا له‌لایه‌ن
رژیمه‌وه گیراو دوای ئازاد كرانی
وه‌ك هەڵسوراوی كۆمه‌ڵه درێژه‌ی
به هه‌ڵسوورانی دا. هه‌تا ئه‌و
ساڵه له زۆر مه‌یدانی خه‌باتدا
سه‌ر به‌رز هاتبوه ده‌ر و وه‌ك
كه‌سێكی خاراو چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی
كرده‌شان.
هه‌ر له به‌ره
ئه‌وه‌ش بوو كه زۆر زوو وه‌ك
سیمایه‌كی خۆشه‌ویست و جێ متمانه
له‌دڵی هاوسه‌نگه‌رانیدا جیی
كرده‌وه، هاورێ یداله له پێك
هێنانی په‌یوه‌ندی گه‌رم و
دوستانه له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیشدا كه‌سێكی پیشه‌نگ و
به‌رچاو بوو.
كاك یداله له
ئاخری زستانی ٦٢دا وه‌ك ئه‌ندامی
حیزبی كومونیست ناسرا. فیداكاری و
جه‌ساره‌تی نیزامی هاوری یداله
بو هاورییانی به‌رچاو بوو. هه‌ر
بۆیه‌ش فه‌رمانده‌یی ده‌سته‌ی پێ
سپێردرا . له گه‌لێك شه‌ری
گه‌وره و بچووك دا چالاكی نواند.
وه‌ك شه‌ری دەراوی
توار، دایانه، ره‌ش نه ش، گرتنی
پایگا و مقه‌ری ئه‌ویهه‌نگ، گرتنی
پایگای ماموخ، مقه‌ری ج.ا له
ئاوایی باینچۆ، شه‌ری ته‌یناڵ و
گرتنی پایگای ئارێنان.
ئاخرین مه‌یدانی
جه‌ساره‌تی هاوری یداله‌ی خزری
شه‌رێ قاره‌مانانه‌ی گه‌ره‌كی
حاجی ئاوا له ناو شاری سنه روژی
٢٨ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ٦٤ بوو
كه له شه‌رێكی نابه‌رابه‌ردا
گیانی لە پێناو رزگاری
بەشمەینەتان به‌خت كرد.
یادی
بۆ هه‌میشه له دلماندا زیندووه
دریژه
ده‌ری ڕێگای ده‌بین تا سه‌ركه‌وتن
|