|
به یادی هاوری جه‌نگاوه‌ر،
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور، یداله
موحه‌مه‌دی ناسراو به یه‌دێ
نه‌وه‌ره
هاوری یدالله محمدی له‌ساڵی
١٣٤٤دا له ئاوایی "نه‌وه‌ره"
له‌دایك بوو. له‌ته‌مه‌نی ٧
ساڵیه‌وه چووه مه‌دره‌سه. ساڵی
یه‌كه‌م هه‌ر له دییه‌كه‌ی خۆیان
وپاشان چوو بۆه شاری سنه و
له‌وێ درێژه‌ی به خوێندن دا.
باوكی هاوری یه‌دێ هاوینان
ده‌چووه‌وه دێ وله‌وی كاری
كشاوه‌رزی ده‌كرد. هاوری یه‌دی
خۆی سه‌باره‌ت به‌و سه‌رده‌مه
له‌ژیانی ئاوا بۆ هاوسه‌نگرانی
ده‌گیریته‌وه. هێشتا ته‌مه‌نم ١٣
ساڵه بوو، هه‌ر وه‌ك هه‌موو ساڵی
باوكم ئه‌و هاوینه‌ش چوووه‌وه بۆ
نه‌وه‌ره وه خه‌ریكی كاری
كه‌شاوه‌رزی بوو. له ئاخرو ئوخری
هاوین كاتێ ده‌ی هه‌وی به‌شیك
له‌و به‌رهه‌مه كه پێ ی برا بوو
بیباته‌وه بۆ شار له‌ترێك شار
سنه به هۆی كاره‌ساتی
ماشێنه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
ئه‌و رووداوه كاری كرده سه‌ر
ژیان و گوزه‌رانی خانه‌واده‌ی
هاوری یه‌دێ و سه‌رپه‌رستی
خانه‌واده ی كه‌وته سه‌رشانی .
ئیتر درێژه‌ی خۆیندن ی پێ نه‌دراو
ناچار بۆ په‌یداكردنی بژیوی ماڵ
هه‌ر رۆژه له جێ یه‌ك و هه‌ر
جاره به كرێ یه‌ك ده‌سی به
كرێكاری كرد. تا سه‌ره‌نجام وه‌ك
شاگرد جوشكار له كارگایه‌كی
جوشكاریدا دامه‌زرا.
پاش قیامی ٥٧ و دریژه‌ی شورش له
كوردستان، له‌گه‌ل كومه‌له ئاشنا
بوو و ه هه‌ر ئه‌و ده‌م هه‌ر
كاریك له‌لایه‌ن هاوری یانی
كومه‌له‌وه پیی سپیردرا با به‌دل
و گیان ئه‌نجامی ده‌دا.
له سه‌ره‌تای سالی ٦٠ دا به
یه‌كجاری به ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له په‌یوه‌ست بوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تای
پیشمه‌رگایه‌تی یه‌وه، به‌هوی
خوسووسییاتی شورشگیرانه‌یه‌وه
له‌ناو دلی هاوسه‌نگه‌رانیدا جیی
كرده‌وه‌و بووبه خوشه‌ویستیان.
سه‌ره‌تا له‌هیزی شورش دا سازمان
دراو پاشان پاییزی سالی ٦٢
له‌گه‌ل واحدیك له‌پیشمه‌رگه‌كان
بو مه‌ئموورییه‌ت به‌ری كرایه
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت.
یه‌كیك له خوسووسییاتی به‌رچاوی
هاوری یه‌دی پیشوازی گه‌رم وگوری
له مه‌ئموورییه‌تی ته‌شكیلاتی
بوو.
ئیستعداد ، جه‌ساره‌ت و
ره‌زمه‌نده‌گی هاوری یه‌دی
له‌مه‌یدانی نیزامیشدا، هه‌رگیز
له‌بیری هاوسه‌نگه‌ران
ناچیته‌وه. زورن ئه‌و
مه‌یدانانه‌ی كه هاوری یه‌دی
چالاكی نیزامی تیدا نواندوه.
زوربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی
سه‌رجاده‌ی بانه-سه‌رده‌شت
له‌هاوینی ٦٣دا و گرتنی پایگاكانی
تازاوا، ماموخ و چاولكان،
عه‌مه‌لیاته‌كانی چه‌مشاری سنه و
جاده‌ی سنه-دیوانده‌ره،
به‌شداری مه‌یدانی به‌شداری
هه‌لسووراوانه‌ی ئه‌م خۆشه
ویسته بوو.
خه‌لكی چه‌مشاری سنه
له‌مندالی یه‌وه، له‌و كاته‌وه
كه له‌وی كریكاری ده‌كرد،
ده‌یانناسی خۆشیان ده‌ویست .
به‌داخێكی گرانه‌وه
سه‌رئه‌نجام رۆژی ١ی خاكه‌لیوه‌ی
ساڵی ١٣٦٤ له‌جنوبی كوردستان
له‌شه‌ری حیزبی دیموكرات له‌گه‌ل
كومه‌له دا گیان ئازیزی له
پیناو ئامانجی رزگاری به خشیدا
به‌خت كرد.
یادی به‌رز و ریگای به‌رده‌م بیت |