بەرێز بێت یادی هاوری زارای دانش فه‌ر پێشمەرگەی وشیار
وفیداکاری کۆمەڵە
ئاشنا بوون و تیکه‌ڵاو بوونی هاورێ زارا له گه‌ل خه‌باتی سیاسی، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد كه ئاگری شۆرشی کۆمەڵانی خەڵکی زۆرلێکراوی ئێران لە دژی رژیمی دیکتاتوری شا دەستی پێ‌کرد ، لە جەرگەی ئەو شۆرشەدا گەشەی کرد و زانستی رزگاری ئینسان لە دەست ستەم و چەوسانەوەی نیزامی سەرمایەداری کردە مەشغەلی خەباتی شۆرشگیرانەی وتا دەهات زیاتر فێری عێلمی مارکسیسم دەبوو و لە مەیدانی خەبات دا بە کاری دەهێنا ، شانبەشانی په‌ره سه‌ندی خەبات ئەویش گەشەی دەکرد و خۆی بۆ خەباتیکی دریژخایەن لە دژی نیزامی چەوسێنەری سەرمایەداری ئامادە دەکرد . ئه‌و روڵه‌ی ده‌ورانی شۆرش بوو. تازه لاو بوو کاتێک هاته ناومەیدانی خه‌باتی سیاسی یه‌وه، به‌ڵام زۆری نە خایاند کە وەک تێکۆشەریکی بە ئەزمون لە مەیدانی خەبات دا خۆی نیشان دا و لێبراوانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی تێکۆشا . هاورێ زارا له شاری مه‌هاباد له دایک بووە و هه‌ر له‌و شاره‌ش چووه مه‌درەسه. به دوای قیامدا له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه ئاشنا بوو. ئه‌و سه‌رده‌مەی مەقه‌ری کۆمه‌ڵه له ناو شار بوو. هاورێ زارا هات و چوی ده‌کرد و نووسراوه و نه‌شرییاتی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌خوینده‌وه‌و بڵاوی ده‌کردنه‌وه. به دوای هێرشی ج.ا بو سه‌ر کوردستان و داگیر کردنه‌وه‌ی شاره‌کان، هاوری زارا له شار مایه‌وه و له گه‌ڵ به‌شی نه‌هینی ته‌شکیلات کاری ده‌کرد. ئه‌و ده‌ورانه یه‌کیک له دانش ئامووزانی شۆرشگیری مه‌ده‌رسه بوو وه له خه‌باتی دانش ئامووزی دا پێشره‌و و هه‌ڵسووراو بوو. له‌و سه‌رده‌مه دا مه‌سئوولییه‌تی هه‌سته‌یه‌کی دانش ئامووزیی پێ ئه سپیردرا بوو. هاورێ زارا به پیی، چوونه سه‌ری ته‌مه‌نی، راده‌ی وشیاری سیاسیشی ده‌چووه سه‌ر و گه‌شه‌ی ده‌کرد. له جه‌ریانی شه‌ری 12ی گولان شاری مه‌هاباد دا یه‌کیک له‌و هاوری هه‌ڵسووراوانه بوو که لە باشتر بەرێوەچونی ئەو عەمەلیاتە و سه‌نگه‌ر دروست کردن و ته‌دارکات دا ئه‌و په‌ری دڵسوزی له خۆی نواند و به‌شداری چالاکانه‌ی کرد. به دوای ئیعدامی 59 که‌س له خه‌ڵکی شۆرشگیری مه‌هاباد بە دەست جەلادانی کۆماری ئیسلامی ، به هوی ئه‌وه‌که وه‌زعییه‌تی هاوری زاراش که‌وتبوه مه‌ترسی یه‌وه، چوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک له پاییزی سالی 62 دا گه‌رایه‌وه کوردستان و به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. بۆ هاوری زارا هه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگایه‌تی مه‌یدانیکی تازه له خه‌بات بوو، به‌لام سه‌ره‌تای په‌یوه‌ست بوون به خه‌بات نه‌بوو هه‌ر بۆیه له روژی یه‌که‌مه‌وه وەک که‌سیکی دڵسوز و فیداکار له ناو هاورییانیدا ناسرا بوو. ده‌وه‌ره‌ی ئامووزشی سیاسی-نیزامی سه‌رکه‌وتوانه تێ په‌ر کرد. دوای ئه‌و ده‌وره‌یه سه‌ره‌تا له گوردانی 31 بۆکان و پاشان له گوردانی 24ی مه‌هاباد سازمان درا. زۆر لە مێژ نە بوو کە لە مەیدانی کاری پێشمه‌رگایه‌تیدا هەڵدەسورا ، به‌لام له هه‌ر هاوسه‌نگه‌ریکی زارا سه‌باره‌ت به‌و پرسیاری کرد بایه، سیمای کومونیستیکی فیداکار و ماندوویی نه‌ناسی پی ده‌ناساندی. رووی کردبایی هه‌ر مه‌لبدندیک به راده‌یه‌ک له گه‌ل ژنانی زه‌حمه‌تکیش تێکه‌ڵاو ده‌بوو ده‌تگووت له میژه ئاشنایی له گه‌ڵیاندا هه‌یه. له مه‌یدانی نیزامیشدا جه‌سوور و فیداکار بوو. شه‌ری گه‌وره‌ی میراوای بۆکان له زستانی 62دا، شه‌ری دوڵی قزلجه له نه‌وروزی 63 دا، تیک شکاندنی گرووهی زه‌ربه‌تی بوکان له سالی 64 دا چه‌ند مه‌یدانیک له چالاکی هاوری زاران. به داخه‌وه ئه‌و خەباتکارە تێکۆشه‌ره ریکه‌وتی 5ی مانگی رەزبەری سالی 1364 له جه‌ریانی شه‌ر له گه‌ڵ هێزه داگیر که‌ره‌کانی ج.ا له ئاوایی قووڵه ستیری ناوچەی بانه که ئه‌و سا بیسیم چی بوو، که‌وته
به‌ر پریشکی خومپاره و گیانی لە پێناو رزگاری چەوساوەکان به‌خت کرد. یادی هاورێ زارای دانش فه‌ربە درێژەدانی رێبازەکەی رێز لێ دەگرین |