|
به‌ررێزبێ پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و
فیداكاری كۆمه‌له و به‌رئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی ئێران هاورێ
عه‌باسی پاشایی "ناسراو به
عه‌باس ده‌ره‌شێخانی"
هاورێ عه‌باسی پاشایی كه له ناو
خه‌لك و پێشمه‌رگه دا به عه‌باس
ده‌ره‌شێخانی ده‌ناسرا، سالی ١٣٤١
له ئاوایی ده‌ره‌شێخانی سه‌قز
له بنه‌مایه‌كی هه‌ژار و
زه‌حمه‌تێكش دا له دایك بوو.
ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو مناله
هه‌ژارێكی ئه‌و مه‌لبه‌نده
له‌گه‌ل بێ به‌شی و مه‌حرومییه‌تی
خانه‌واده‌كه‌ی به‌ره‌و روو بوو.
ئاواتی چوون بۆ مه‌رده‌سه، وه‌ك
زۆربه‌ی ئاواته‌كانی ته‌ری هه‌ر
له منالێه‌وه ناكام مایه‌وه و
ناچار وێرای خانه‌وداه‌كه‌ی
ده‌ستی دایه‌كاری له‌ش تاوێنی
شوانیه‌تی.
هاورێ عه‌باسی پاشایی هێشتا
تازه‌لا و بوو كه مالیان باری
كرد بۆ شاری سه‌قز و له‌وێش له
گه‌ل ره‌نج و نه‌درانی
به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌ره‌و روو
بوو. له‌و ده‌ورانه دا عه‌باس بۆ
كرێكاری چووه تاران و له
شیركه‌ته ساختمانیه‌كان ده‌ستی
به‌كار كرد. سه‌باره‌ت به‌و
ده‌ورانه له ژیانی ئه‌وای بۆ
هاورێیانی ده‌گێرایه‌وه؛
سه‌رجه‌م مه‌ودایه‌كی زۆر له
شاره‌كانی تاران، ئابادان و
به‌نده‌ر عه‌باس كرێكاریم كرد.
كاری رۆژانه‌مان زیاتر له ١٠
سه‌عات بوو، به‌دوای كاری
رۆژانه‌ش دا كاری كونته‌راتیم
ده‌كرد و به‌و حاله‌ش خه‌وو
خواردنم زۆر له ئینسانێكی ئاسایی
كه‌متر بوو. ئاخر دیسانه‌وه‌ش
ده‌ستكه‌وتی كاره‌كه‌م ئه‌وه‌نده
نه‌بوو كه بتوانم كه‌لێنێكی وای
له بژیوی خانه‌واده‌كه‌مان پێ
بگرم.
له جه‌ریانی قیام دا وێرای
هاوزنجیره‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان به‌ش داری ئه‌و خه‌باته
جه‌ماوه‌ری یه‌ی كرد.شه‌وێك
جاسوسه‌كانی "ج.ا" رژا بوونه
سه‌ر ده‌كه‌كه‌ی و هه‌موو كه‌ل و
په‌له‌كه‌یان به‌تالان برد بوو.
به دوای ئه‌م روداوه كه
ته‌قریبا هه‌موو سمانه‌كه‌ی له
ده‌ست گه‌رایه‌وه بۆ كوردستان و
سه‌رله نوێ ده‌ستی به‌ورده‌واله
فرۆشی كرد و دێ به دێ ده‌گه‌راو
به‌م شێوه ژیانی به‌رێ ووه
ده‌چوو.
هاورێ عه‌باسی پاشایی كه هه‌موو
ژیانی به مه‌ینه‌ته‌وه هێنا
بووه سه‌ر، له جه‌ریانی ئه‌و
ده‌ستفرۆشیه‌دا له گه‌ل كۆمه‌له
ئاشنا بوو. كاتێك له دێ
ده‌گیشته پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له، سه‌باره‌ت به هه‌ر
شتێك كه بۆی پرسیار بوو ده‌ی
پرسی و ولامی وه‌ر ده‌گرت. تا
سه‌رئه‌نجام رێگای خه‌باتی
یه‌كجاری له دژی ئه‌م رژیمه‌ی
گرته به‌ر و به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
په‌یوه‌ست بوو. دوای ده‌وره‌ی
ئاموزش له گوردانی چیا دا سازمان
درا.
ئیتر ئه‌و رێگای رزگاری هه‌موو
به‌ش مه‌ینه‌تێكی له ده‌ست ئه‌م
ژیانه تاله دۆزی بۆووه.
كومونیزم ببووه باوه‌ری و به‌دل
بۆ ئه‌وه تێده‌كۆشا كه
به‌رده‌وام هه‌موو هاوزنجیره‌كانی
له‌م عیلمه‌تی بگه‌ێنێ و ئه‌وانیش
بۆ خرۆشان له دژی ئه‌و نه‌زمه
بهه‌ژێنێ. له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی
به ده‌رس خوێندن كرد و رۆژ به
رۆژ ئیستعداده‌كانی زیاتر
گه‌شه‌یان ده‌كرد.
به پێی دلسووزی و فیداكاری یه‌كی
تایبه‌تی كه هه‌یبوو، دوای
ماوه‌یه‌ك مه‌سئولی ته‌داروكاتی
ده‌سته و پاشان هی په‌لی پێ
سپێردرا.
ئیتر هاورێ عه‌باس به‌ر ئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی ئێران بوو.
رۆژبه‌رۆژ زیاتر گه‌شه‌ی ده‌كرد و
قایمتر له سه‌ر ئامانجه‌كانی
سوور ده‌بوو. هاوینی ٦٥ له
ده‌سته‌ی رێكخستنی خورخوره‌دا
سازمان درا. هاورێیانی له‌و
سه‌رده‌مه له فه‌ععالییه‌تی
شیرین ترین بیره‌وه‌رییانی له
ماندوویی نه‌ناسی و ئیمان و
سداقه‌تی هاورێ عه‌باس هه‌یه.
له جه‌ره‌یانی فه‌ععالییه‌تی
ده‌سته‌ی رێكخستن دا سه‌ره‌تای
ئابان مانگی ٦٥ له ئاوایی ده‌ره
ئه‌سب خه‌ریكی ئیستراحه‌ت بوون
كه له لایه‌ن عاملینی "ج.ا"
یه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر. ئه‌و
شه‌وه هاورێ عه‌باس بریندار بوو،
كه رۆژی دواتر یانی ده‌ی ئابانی
٦٥ له جه‌ریانی شه‌رێكی تر دا
گیانی له پێناو ئامانجه‌كانی دا
به‌خت كرد.
"یادی به‌رز و رێگای پر رێبواربێ"
|