به‌رز وبه‌رێز بێت یادی هاوری
ئه‌بوبه‌کری خه‌یات ، پێشمه‌رگه‌ی
فیداکاری کۆمه‌ڵه
یه‌که‌م جار له یه‌کێک له
مه‌قه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵه هاورێ
ئه‌بوبه‌کری خه‌یاتم ناسی ،
له‌نانه‌واخانه کاری ده‌کرد .
به‌دیمه‌ن لاوێکی تازه
پێگه‌یشتوو بوو ، به‌ڵام کاتێ له
ده‌ست وکاری ده‌فکری ، وه‌ک
کرێکارێکی به ئه‌زموون به
هه‌ڵسوڕاندنی ده‌ست وپه‌نجه‌ی ،
ئه‌و راستییه‌ی ده‌رده‌خست که
رابوردویه‌کی پڕ له کار وره‌نجی
تێپه‌ڕ کردووه . ده‌تگوت بلێسه
وتێنی ئاگری ته‌نووری
نانه‌واخانه‌که شه‌رمه‌زاری
جه‌سته‌ی ماندوویه‌تی . هه‌روا
به ده‌م کارکردنه‌وه قسه
وباسمان گه‌رم کرد وبه‌سه‌ر هاتی
خۆی بۆ گێرامه‌وه . له ئاوای
ئینچکه‌ی به‌شی تورجان له دایک
بووم ، هێشتا زۆر منداڵ بووم ،
وه‌ک بێره‌وه‌رییه‌کی سه‌رده‌می
منداڵی ، له بێرمه که ماڵمان
باری کرد وچووینه میراوای بۆکان
. له‌ئاویی میراوا تا که‌لاسی
هه‌وه‌ڵی راهنمایی ده‌رسم خوێند .
زۆربه‌ی ده‌ر ودراوسێکانمان وه‌ک
ئێمه کرێکاری وه‌رزی بوون و
به‌شێک له ساڵ به ماڵه‌وه
ده‌چووینه کووره‌خانه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی کور‌دستان وکرێکارێمان
ده‌کرد . کاری کۆره‌خانه
به‌لامه‌وه زۆر سه‌خت وناخۆش بوو
. خه‌و وئێسراحه‌تمان زۆر که‌م
بوو . بێ ووچان له‌تاریک وروونی
به‌یانییه‌وه تا ئێواره
دره‌نگان کارمان ده‌کرد . ئه‌م
شێوه کاره چه‌ندین ساڵ هه‌روا
به‌ر ده‌وام بوو . دوای ئه‌وه
سه‌رده‌مێک له نانه‌واخانه‌یه‌ک
کرێکار وپاشان شاگردی خه‌یاتێم
کرد . هه‌مو ئه‌و کارانه‌م له
مه‌ودایه‌کی کورتی ژیانمدا تاقی
کرده‌وه .
ئه‌مه به‌شێک له بێره‌وه‌ری
یه‌کێک له هاورێیان بوو که بۆی
ناردووین ، ئه‌مه کورته‌ی چێروکی
ژیانی منداڵه هه‌ژارێک بوو که
له‌و ساته‌وه پێی گرتووه
له‌گه‌ڵ دژوارترین کاری تاقه‌ت
پڕوکێن روو به روو بووه .
هاوری ئه‌بوبه‌کر له جه‌ره‌یانی
بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی
کور‌دستان له گه‌ل مه‌سایلی
سیاسی ئاشنا بوو ، به‌تایبه‌ت
ئاشنابوونی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه
وگوێدان به رادیو ده‌نگی شۆرشی
ئێران ، ئه‌وی له گه‌ڵ خه‌باتی
کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش و بێبه‌ش
ئاشنا کرد . هه‌تا زیاتر ئه‌م
خه‌باته‌ی ده‌ناسی زیاتر ده‌روونی
بۆ به‌شداری چالاکانه له
خه‌باتدا ده‌خرۆشا . هه‌ر ئه‌وسا
ئه‌وه‌ی فێری ده‌بوو له‌ناو دۆست
وئاشنا وده‌روجیراندا ته‌بلیغی
ده‌کرد ئه‌و راده له تێگه‌یشتنی
سیاسی وکار وتێکۆشانی ، ئه‌وی له
به‌ر چاوی خه‌ڵکی ناسیاو وخزم
وکه‌سیدا خۆشه‌وێست کردبوو .
هاوری ئه‌بوبه‌کر ساڵی 1363 به
مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی هاته
نێو ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه‌وه . به‌ڵام پاش چه‌ند
مانگ به هۆی وه‌زعی
بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه چووه‌وه شار
. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش که له شار
بوو ، هه‌ر خۆی وه‌ک رێبوارێکی
ئه‌و رێگایه هه‌ست پێ ده‌کرد
وله ته‌بلیغ کردنی ئامانجی
رزگاری به‌خشی هه‌ڵسوراو ودڵسۆز
بوو . کار وتێکۆشانی بێووچانی
بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
به‌کرێگێراوانی رژێمه‌وه شناسایی
بکرێت ، به‌لام به ووشیاری توانی
خۆی له داوی به‌کرێگێراوان رزگار
بکات و پاییزی ساڵی 64 سه‌ر له
نوی به ریزی پێشمه‌گه‌کانی
کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بووه‌وه وپاش
تێپه‌ر کردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی
له گوردانی 31 ی بۆکان سازمان
درا . هاوری ئه‌بوبه‌کر به هۆی
دڵسۆزی وتێکۆشانی بێ ووچآنی ،
ئازایه‌تی له مه‌یدانی شه‌ر
وپێوه‌ندی سه‌مێمانه ی له گه‌ل
زه‌حمه‌تکێشآن وهاورێیانی
پێشمه‌رگه ، بوو به خۆشه‌وێستی
هاورێیانی .
به داخه‌وه رێکه‌وتی 27 ی
جۆزه‌ردانی ساڵی 65 له
جه‌ره‌یانی شه‌ڕه حه‌ماسییه‌که‌ی
کانی جێژنی له نزێک شاری سه‌قز ،
پاش چه‌ند سه‌عات شه‌ری سه‌نگه‌ر
به سه‌نگه‌رله دژی
به‌کرێگێراوانی کۆماری ئێسلامی
ونێشآن دانی موقاومه‌تێکی بێ
وێنه گیانی له پێناو ئامانجی
به‌رزی کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان
به‌خت کرد ،
یادی ئازێزی به درێژه‌دانی رێگای
به‌رز راده‌گرێن |