|
به یادی شۆڕشگێری كومونیست هاوری
"ئه‌فخه‌می تاهیری"
هاوڕێ ئه‌فخه‌م، كادرێكی به
ته‌جروبه و سازمان ده‌رێكی
به‌توانای کومه له و حیزبی
كومونیست بوو كه به‌شێكی زۆر له
خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌ی له
فه‌عالییه‌تی نێهێنی دا تێپه‌ر
كرد. ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و
كه‌سانه‌ی كه له ته‌شكیلاتی
نێهێنی كۆمه‌ڵه دا له شاره‌كانی
مهاباد و سه‌قز، رابه‌ر و رێ
پێشانده‌ر بوو و هه‌روه‌ها یه‌كێك
بوو له‌و پێشه‌نگانه‌یه كه
په‌یوه‌ندی نزیكی له گه‌ڵ
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان دا
هه‌بوو.
كاك ئه‌فخه‌م له ساڵه‌كانی ٥٣ و
٥٤ دا و هه‌ر له ته‌مه‌نی تازه
لاویه‌وه له شاری سه‌قز ده‌ستی
دایه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه
ماركسیستیه‌كان و له گه‌ڵ
هه‌ندێك له هاوكلاسی و
رفیقه‌كانی دا، كۆڕ و كۆمه‌ڵی
موتالعاتی و خه‌بات كارانه‌ی پێك
هێنا. كه له‌و كاته‌دا له
خه‌باتی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و له
ئێعرازاتی دژی رژیمی شادا،
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد.
هاوڕێ ئه‌فخه‌م له ساڵی ٥٨ دا
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه دا ئاشتا بوو.
كاتێك شاره‌كانی كوردستان
كه‌وتنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیم،
له به‌شی ته‌شكیلاتی نهێنی دا
درێژه‌ی به هه‌ڵسووڕانی خۆی دا و
مه‌سئوولییه‌تی كۆمیته‌ی
خوێندكارانی شاری سه‌قزی پێ
سپێردراو كاتێك له سه‌ره‌تای
زستانی ساڵی ١٣٦٠ دا ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه له شاری سه‌قز كه‌وته
به‌ر هێرشی رژیم، هاورێ ئه‌فغه‌م
توانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ
جێگای خاڵی هاورێ یانی ده‌ستگیر
كراوی خۆی به هه‌ڵسووانی بێ وچان
پڕ بكاته‌وه و سه‌ره‌ڕای
خه‌فه‌قان و زه‌برو و زه‌نگ و
كوشت و كوشتاری رژیم،
فه‌عالییه‌تی ته‌شكیلاتی نهێنی له
شاری سه‌قز دا به‌ره‌وپێش برێ.
هاورێ ئه‌فخه‌م هه‌ڵسووانی نهێنی
خۆی له ساڵی ٦١ دا له شاری
مهاباد درێژه پێدا. یه‌كێك له
هاورێ یانی كومیته‌ی شاری مهاباد
سه‌باره‌ت به‌م ده‌وره‌یه له
تێكۆشانی هاوڕێ ئه‌فخه‌م
نووسیوویه‌تی:
"له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن دا،
ده‌تزانی كه له گه‌ڵ
كومونیستێكی مه‌تین و روو خۆش و
دڵگه‌رم دا رووبه رووی".
ئه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویسته بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێ درێژه به
هه‌ڵسوورانی خۆی له شاردا بدات،
ده‌ستی دایه كرێكاری له
شیركه‌تێكی ساختمان سازی و لووله
كه‌شی دا.
زۆر زوو له نێو كرێكارانی
هاوكاری دا جێگای خۆی كرده‌وه و
به‌ره به‌ره ده‌ستی دایه
ته‌بیلغ و كاری سیاسی و سازمان
ده‌رانه له نێو كرێكارانی
پێشره‌و دا. كرێكارانی هاوكاری،
هاوڕێ "ئه‌فخه‌م"یان به
"ئه‌حمه‌د" ده‌ناسی. "ئه‌حمه‌د"
به‌شداری غه‌م و په‌ژاره‌یان و
هاورێ ی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتیان
بوو. هاورێ "ئه‌فخه‌می تاهیر"ی
له ساڵی ٦١ دا له سیمیناری
سه‌ره‌تایی به‌رگوزاری كۆنگره‌ی
دامه‌زێنه‌ری حیزبی كومونیستی
ئێران دا به‌شداری كرد و له
جه‌ریانی ئه‌م سیمیناره دا زیاتر
له گه‌ڵ شێوه‌ی كاری كومونیستی و
شێوه‌ی رێك خستنی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ئاشنا بوو.
به‌شێوه‌یه‌ك كه دواتر له
هه‌ڵسووران و فه‌عالییه‌ته‌كانی
دا به‌دی ده‌كرا.
له ساڵی ٦٢ دا به هۆی هێندێك
مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیییه‌تی له شار
چووه ده‌رێ و له پاشی
گه‌ڕانه‌وه‌ڕی ئه‌م جاره وه‌ك
به‌رپرسی كومیته‌ی شاری مه‌هاباد،
تێكوشانی خۆی درێژه پێدا.
له‌م ساڵه دا به هیمه‌تی
كه‌سانێكی وه‌ك هاورێ "ئه‌فخمی
تاهیری" بوو كه ته‌شكیلاتی نهێنی
شاری مهاباد بۆ رێزگرتن له یه‌كی
مانگی مه‌ی، به نووسینی شعاری
كرێكاری له سه‌ر دیواری كۆڵان و
شه‌قامه‌كانی و بڵاو كردنه‌وه‌ی
تراكت و ئێعلامیه، سیمای شاریان
گۆڕی و رژیمیان خسته نێو ترس و
وه‌حشه‌ته‌وه. له رۆژی دواتر دا
واته رۆژی ١٢ی گۆڵان
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له نێو
شاردا عه‌مه‌لیاتێكی گه‌وره‌یان
به‌رێوه برد كه هاورێ ئه‌فخه‌م
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بوو كه
ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ی رێكخست.
هاوڕێ ئه‌فخه‌م له ئازه‌رمانگی
ساڵی ٦١ دا بوو به به‌رئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه و له ئابانی ساڵی ٦٢ دا
بوو به ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی
ئێران.
كاك ئه‌فخه‌م له ساڵی ٦٢ دا به
هۆی هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی
ئه‌منییه‌تیه وه هاته نیو ریزی
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی یه‌و و له‌م
به‌شه ش دا تا كاتی گیان به‌خت
كردنی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ته‌شكیلاتی نهێنی شاره‌كان دا
فه‌عالییه‌تی ده‌كرد. كاتێك
"مه‌ركه‌زی هیدایه‌تی
فه‌عالییه‌تی نهێنی له شاره‌كانی
كوردستان" پێك هات، هاورێ
ئه‌فخه‌م یه‌كێك له هاورێ یانی
چالاكی ئه‌م مه‌ركه‌زه بوو و
گه‌ڵێك مه‌ئموورییه‌تی ته‌شكیلاتی
سه‌خت و پڕ له مه‌ترسی قه‌بوڵ
كرد و به‌رێوه‌ی بردن.
ئاخرین مه‌یدانی فیداكاری ئه‌م
هاوڕێ كومونیسته مان رێكه‌وتی
١٨ی ئوردیبهێشتی ساڵی ١٣٦٥ بو كه
له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌قز له
شه‌رێكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر دا
گیانی ئازیزی به‌خت كرد و بۆ
هه‌میشه به جێی هێشتین.
یادی به‌رز و رێگای سووری
به‌رده‌وام.
|