|
به‌ریز بێ یادی ئازیزی هاوریی
گیان به‌خت كردوومان هاورێ عه‌لی
ره‌شید پوور ناسراو به‌عه‌لی
چاوشین ئه‌ندامی كارامه‌ی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران و فه‌رمانده‌ی
جه‌سووری كۆمه‌له
هاورێ عه‌لی ساڵی ١٣٤٣
له‌خێزانێكی هه‌ژار و
زه‌حمه‌تكیشی شاری سه‌قز له دایك
بوو. بێ به‌شی ومه‌حروومییه‌تێك
كه ئه‌م نیزامه به سه‌ر
خیزانه‌كه‌یانی دا سپاندبوو، له
هه‌مان سه‌ره‌تاوه له سه‌ر
وه‌زعی ژیان و دوا رۆژی ئه‌و
ته‌ئسیری دانا. به هۆی ده‌ست
ته‌نگی یه‌وه ته‌نیا تا ساڵی
پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌رسی پێ
خوێندرا. له‌م و به دوا وه‌ك
مناڵه كرێكارێك بۆ دابین كردنی
خه‌رجی ماڵ ده‌ستی به‌كریكاری
كرد. سه‌رده‌می لاوی یه‌تی به
شاگرد نه‌جاری، قاوه‌چی یه‌تی و
شاگردی له ددان پزشكی دا تێپه‌ر
كرد. چه‌رمه‌سه‌ری یه‌وه هه‌ر
جاره له شوینی و هه‌ر كات بۆ
بنه‌ماڵه‌یه‌ك كار كردن،
چه‌وسانه‌وه له ژیانی ئاسایی و
رۆژانه‌ی بۆ مانا كرده‌وه.
له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی شا،
عه‌لی یش وه‌ك كریكاریكی
بێزارله‌م بارودۆخه‌ی ژیان و
هیوای دوا رۆژی رووناك، به
گه‌رمی به‌شداری كرد. جمهوری
ئیسلامی ش به‌زوویی بۆ ئه‌و
ناسراو په‌یمانی درێژه‌ی خه‌باتی
له دژی ئه‌و رژیمه‌ش به‌ست و
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی
هه‌ڵسوورانی هێزه سیاسیه‌كان،
به رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆی له
نێو ریباز و سیاسه‌ته كۆمۆنیسته
كانی كۆمه‌ڵه‌دا دیته‌وه و
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ گرت.
هه‌تا ساڵی ٦٠ له ته‌شكیلاتی
نهێنی شاردا سازمان درا. له‌و
ساڵه‌و ئیدی به‌ریزی ته‌شیكلاتی
عه‌له‌نی په‌یوه‌ست بوو و
تێكۆشانی خۆی وه‌ك پیشمه‌رگه
دریژه پێدا. هاوری عه‌لی به پیی
خسووسییاتی شورشگیرانه‌ی به‌زوویی
سه‌نجی هاورێ یانی بۆ لای خۆی
راكێشا و بوو به خۆشه‌ویستیان.
جه‌ساره‌تی نیزامی وكارزانی ئه‌و
له‌و مه‌یدانه‌شدا به‌دوای
ماوه‌یه‌ك دا ئه‌وی كرد به
كه‌سێكی جێ هیوا بۆ ته‌شیكلات.
ئه‌و ئامانجی خۆی به‌باشی ده‌ناسی
و بروای به سه‌ركه‌وتنی كریكاران
و زه‌حمه‌تكیشان وگۆرینی ئه‌م
نیزامه هه‌بوو. هه‌ر بۆیه‌ش له
جی به جێ كردنی هه‌ر ئه‌ركێك كه
پێی ده‌سپێردرا، هه‌رگێز ئاسۆی
هیوای لێل نه‌ده‌بوو و بۆ گه‌یشتن
به دوا رۆژیكی كامه‌ران به‌و
په‌ری توانایه‌وه تێده‌كۆشا.
به‌ڵی ئیتر عه‌لی ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئيران و مه‌سئوولی
سیاسی نیزامی ده‌سته‌یه‌ك
له‌هاوری یانی پیشمه‌رگه‌ی بوو.
له‌ده‌یان شه‌ری حه‌ڕماسی
وگه‌وره و بچووك دا چ وه‌ك
پیمشه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور و چ وه‌ك
فه‌رمانده‌یه‌كی كارزان به‌شداری
كرد و ده‌وری نواند.
به داخه‌وه ئه‌وهاورێ
كۆمۆنیسته‌مان ئه‌و كریكاره
وشیاره ریكه‌وتی ١١ی موردادی ٦٥
له جه‌ریانی شةرى حیزبی
دیموكرات، له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه له
نیوان ئاوایی یه‌كانی
"مه‌ولاناوا" و "ماسیه‌ری شێخ"
له به‌شی خوڕخوڕه دا كه‌وته
به رگولله و گیانی له پێناو
ئامانجی به‌رزی كریكاران و دیفاع
له ئازادی دا به‌خت كرد.
یادی هاوری عه‌لی ره‌شید پوور
ناسراو به‌عه‌لی چاوشین به‌رز و
ریگای پڕ ریبوار بێ.
|