|
به‌ریز بێت یادی هاوری عارفی
مه‌ولانائی كادری لێهاتوو و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه
نێوی هاورێ عارفی مه‌ولانائی بۆ
زوركه‌س له خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیشی
كوردستان ناوێكی ئاشنایه. ئه‌و
له داوێنی خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی و شه‌ریف دا
په‌روه‌رده كرا بوو و دیتنی بێ
به‌شی و هه‌ژاری زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵ
بۆ زه‌ینی وریا و ئیراده‌ی
راوه‌ستاوی ئه‌و به‌س بوو تا
وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خۆی
ببینێته‌وه و رێگای هه‌وڵ دان بۆ
گۆرێنی ئه‌م دنیا ئاوه ژووه
بگرێته به‌ر. ژیانی وخه‌باتی
ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویسته هه‌ر له‌م
ساڵانه‌وه و له ده‌ورانی
تازه‌لاوی یه‌وه له گه‌ڵ ریبازی
كۆمه‌ڵه‌دا ئاوێته ببوو. كاك
عارف له‌و نه‌سڵه نوێ یه‌ی
رۆشنبیران ی شورشگێر و كومونیست
بوو كه په‌یوه‌ندی نزیك له گه‌ڵ
كریكاران و زه‌حمه‌تكێشان،
به‌شێكی پێویستی هه‌ڵسورانیان
بوو.
هاورێ عارف به مه‌به‌ستی
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی به‌رین
له گه‌ڵ زه‌حمه‌تكیشان و خزمه‌تی
هه‌رچی زیاتر پێیان بۆو به
موعه‌لمی دێ. خوێندكارانی فێری
ماركسیزم ده‌كرد و له‌م بواره‌دا
موبه‌لغیكی كارامه‌و لێهاتوو بوو
و له راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری دژی
رژیمی شادا له سنه و كامیاران
ده‌وری به‌رچاوی گێرا و به
جه‌ساره‌ت و له خۆ بوردووییه‌وه
جووتیارانی هه‌ژاری بۆ
موسادره‌كردنی زه‌وی و زاری
ده‌ره‌به‌گه‌كان رێك ده‌خست و
رێبه‌ری ده‌كردن.
هاوری عارف ساڵی ١٣٣٢ له ئاوایی
"ماسان" ی كامیاران له داۆینی
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش دا
چاوی به دنیا هه‌ڵ هێنا.
له ساڵه‌كانی دواتر دا بوو به
یه‌كێك له هه‌ڵسوراوانی
هه‌سته‌یه‌كی دانش ئامووزی ی كه
له گه‌ڵ كومه‌له‌دا له
په‌یوه‌ندی دا بوو. هه‌ر له‌م
ده‌ورانه‌دا ده‌ستی دایه فێری
بوونی ماركسیزم و هه‌وڵی ده‌دا
خوێندكاران به‌ره‌و خه‌بات هان
بدات.
خوێندكارانی مه‌ریوان و
ئاواییه‌كانی كرماشان و
مه‌دره‌سه راهنمایی یه‌كانی
كامیاران قه‌ت ئاموژگاری یه
شورشگێرانه‌كانی ئه‌م هاورێ یه
له بیر ناكه‌ن.
له پاش راپه‌رین به رێنوێنی
كۆمه‌له بوو به یه‌كیك له
دامه‌زرێنه‌رانی "جه‌معییه‌تی
دیفاع له ئازادی و شورش" له
كامیاراندا. نه‌قشی به‌رچاوی
هاورێ عارف له ریبه‌ری كردن و رێ
پیشاندانی خه‌باتی زه‌حمه‌تكیشانی
ناوچه‌ی كامیاراندا له موساده‌ری
زه‌وی و زاری خاوه‌ن موڵكه‌كان دا
بوو به مایه‌ی دلگه‌رمی بو
جه‌ماوه‌ریكی به‌رین. كاك عارف
هه‌موو لێهاتوویی و كارامه‌یه‌ی
خۆی بۆ پێك هێنانی شوراكانی و
بنكه‌كانی زه‌حمه‌تكیشان ته‌رخان
كرد، كه نه‌قشیكی به‌رچاویان
گێرا له به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی
هێرشی جمهوری ئیسلامی له مانگی
موردادی ساڵی ٥٨دا. زستانی
ساڵی٦١ بوو به ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه. هاورێ عارف تا پێك
هاتنی حیزبی كومونیستی ئیران
فه‌عالییه‌ته‌كانی خۆی له ناوچه
جنووبی كوردستاندا درێژه پێ دا.
ته‌جروبه‌ی نزیك و زیندووی ئه‌و
له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكیشاندا ئه‌وی كردبوو به
كادرێكی لێهاتوو له بواره‌كانی
مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی و حقووقی
یه‌كاندا. هه‌ر بۆیه له پاش پێك
هاتنی حیزب و كونگره‌ی چواره‌می
كۆمه‌ڵه. بوو به ئه‌ندامی
كومیسیونی كومه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵه
له ئۆرگانه مه‌ركه‌زی یه‌كاندا.
كاك عارف له دانانی ئه‌و
یاسایانه‌دا كه كونگره‌ی
چواره‌می كومه‌له خستبوویه
ده‌ستوری كاری كومیته‌ی
مه‌ركه‌زی، نه‌قشێكی چالاكانه‌ی
گێرا. ئاخرین مه‌سئولیه‌تی
ته‌شكیلاتی ی ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته، ده‌ستیاری ی
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئورگانی
پێشره‌و بوو.
هاورێ عارف مولانایی له ٢٥ی
شه‌هریوه‌ری ساڵی ١٣٦٥ له گه‌ڵ
دوو هاورێ ی دیكه، واته
هاورییان په‌روین ونه‌سرینی
روسته‌م گورجی به هۆی پرشیكی
گولله توپی ژیمی بعسی
عیراقه‌وه له یه‌كیك له
مه‌قه‌ره مه‌ركه‌زی یه‌كانی
كومه‌له‌دا گیانی به‌خت كرد.
ئیستا ئه‌گه‌ر چی هاوری عارفی
مه‌ولانائی له نێو ئێمه‌دا
نییه، به‌لام نێو و ته‌جروبه
به نرخه‌كانی له نیۆ دڵی
هاوسه‌نگه‌رانی دا هه‌ر زیندووه
و قه‌ت نامرێ.
بژی یادی خۆشه‌ویستی هاوری عارفی
مه‌ولانایی.
|