|
به‌رز و به‌ریز بێ یادی ئازیزی
هاوری عه‌زیز ئه‌لیاسی، شۆرشگیری
كۆمۆنیست و سیمای ناسراوی نیۆ
زیندانه‌كانی ج.ا
هاوری عه‌زیزی ئه‌لیاسی سالی ١٣٢٨
له كۆشی خانه‌واده‌یه‌كی
ده‌سته‌نگی شاری مهاباد دا له
دایك بوو. بۆ دابین كردنی بژیوی
ژیانیان مه‌جبوور بوو له‌گه‌ڵ
خۆیندن ده‌ست بداته كریكاری و
پاشان بوو به كار ئاموزی
ئیداره‌ی مخابرات له شاری
مهاباد. ئاشنا بوونی له گه‌ل
چه‌وسانه‌وه و مه‌ینه‌ت و رۆژ
ره‌شی كریكاران وزه‌حمه‌تكێشان و
خه‌فه‌قان ودیكتاتۆری رژیمی شا،
به‌ر له شۆرشی سالی ١٣٥٧ هاورێ
عه‌زیزی كێشابووه
نێو جه‌رگه‌ی خه‌بات و
موباره‌زه‌ی سیاسی له دژی رژیمی
شا.
هاوری عه‌زیز هه‌لسووران و
تێكۆشانی سیاسی خۆی له
په‌یوه‌ندی نزیك له گه‌ل هاوریی
گیان به‌خت كردوو جه‌عفه‌ری
مورادی ناسراو به جه‌عفه‌ر
خه‌یاتدا ده‌ست پێ كرد و له
هه‌سته‌یه‌ك دا بوو كه له ژیر
چاوه‌دیری هاورێ محه‌مه‌د حوسێنی
كه‌ریمی دا كاری ده‌كرد.
له جه‌ریانی خه‌باتی كۆمه‌لانی
خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی شا
له ساله‌كانی ١٣٥٦ و ١٣٥٧ دا
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد.
به پیك هاتنی جه‌معییه‌تی ریگایی
رزگاری زه‌حمه‌تكیشان له شاری
مهاباد بوو به یه‌كیك له
هه‌لسووراوانی ئه‌م جه‌معییه‌ته.
دوای هیرشی ٢٨ی مۆردادی سالی ١٣٥٨
و داگیركرانی كوردستان، له‌لایه‌ن
هیزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ج.ا وه
هاورێ عه‌زیز هه‌ر له شاری
مهاباددا مایه‌وه و هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه‌ی خۆی له گه‌ل
كۆمه‌له دریژه پێ دا. دوای
ئازادكردنی شار له لایه‌ن هیزی
پێشمه‌رگه‌وه دووباره ده‌ستی
به هه‌لسوورانی عه‌له‌نی له نیۆ
شار كرده‌وه و له پاییزی سالی
١٣٥٩ دا له ئینتشاراتی مه‌ركه‌زی
كۆمه‌له سازمان درا و هاوكات له
گه‌ل كاركردن له ئیداره‌ی
مخابرات بۆ دابین كردنی گۆزه‌رانی
مالیان، به‌دلسۆزی و شیلگیریكی
به‌ر چاوه‌وه ئه‌ركی ته‌شكیلاتی
وشورشگیرانه‌ی له ئینتشاراتی
مه‌ركه‌زی دا به‌رێوه ده‌برد.
دوای هێرشی دووباره‌ی رژیم بۆ
سه‌ر كوردستان و داگیر كردنه‌وه ی
شاری مهاباد، هاورێ عه‌زیز له
شار مایه‌وه و هه‌لسوورانی
نه‌هینێ له‌گه‌ل ته‌شكیلاتی شاری
مهاباددا درێژه پێ دا.
سالی ١٣٦٠ كاك عه‌زیز له‌لایه‌ن
جاسووسانی رژیمه‌وه شناسایی و
ده‌ستگیر كرا و هه‌ر له
ئه‌وه‌لین رۆژه‌كانی ده‌ستگیر
بوونی دا كه‌وته به‌ر
وه‌حشیانه‌ترین شكه‌نجه‌ی
جه‌نایه‌تكارانی رژیم. ته‌واوی
له‌شیان به ئوتو و سیگار دا‌غ
كرد. چه‌ندین شه‌و و رۆژ له ژیر
به‌فر و سه‌رمای زستاندا
وه‌حشیانه شكه‌نجه‌یان كرد وه
بۆ تێك شكاندنی روحیه‌ی، ئه‌وه‌ی
له ده‌ستیان هات كردیان. به‌لام
ئه‌و وه‌حشیگه‌ریه نه‌ی توانی
لیوی رازداری ئه‌م سیما مه‌قاوم و
راوه‌ستاوه بكاته‌وه و وره‌ی
به‌رزی بشكینێ و ده‌نگی دلیری دا
كوژینیه‌ته‌وه.
كاتیك زانیان شكه‌نجه و ئازار
له‌سه‌ر هاورێ عه‌زیز كار ناكاو،
ناكام مانه‌وه، له دادگایه‌كی
فه‌رمایشی دا موحاكه‌مه‌یان كرد‌و
به ٧ سال زیندان مه‌حكوومیان
كرد. له‌سه‌ره تاوه له زیندانی
مهاباد بوو و پاشان ناردیانه
زیندانی ورمێ.
زیندانێ یه سیاسی كان له
زیندانه‌كانی مهاباد و ورمێ، وه
ئه‌م عاملینی سه‌رمایه‌داری
نیگه‌ران كرد بوو و تێده‌كۆشان
له به‌ر چاوی زیندانی یه‌كانی
بخه‌ن. به‌لام جه‌لادانی ج.ا
هه‌میشه له گه‌ل شه‌هامه‌ت و
راوه‌ستاویی هاورێ عه‌زیز به‌ره‌و
روو ده‌بوون و سه‌ر شۆر و داماو
تووشی شكست و ناكامی ده‌بوون.
دوای ئازاد بوونی له زیندان له
سالی ١٣٦٤ دا بیجگه له له‌شێكی
زه‌عیف و نه‌خۆش و پر له جیی دا‌غ
و شكه‌نجه چی تری لێ
نه‌مابوه‌وه. به‌لام سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ش كۆلی نه‌دا و قورس وقایم
له سه‌ر خه‌بات و موبارزه پێی
داگرت.
دوای ئازاد بوونی له زیندان
ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌لك بۆ به
خێر هاتنه‌وه‌ی چوونه لای و له‌م
هه‌ل ومه‌رجه‌ش دا هاورێ عه‌زیز
ده‌ستی له ته‌بلیغی ئامانجه‌كانی
چینی كریكار و دیفاع له كومونیزم
و كومه‌له هه‌ل نه‌گرت، وه به‌م
بۆنه‌وه دوای ئازاد بوونی له
زیندان هه‌ر له ژیر چاوه‌دیری
جه‌نایه‌تكاری ج.ا دا بوو .
دوژمنان بۆ ده‌ستگیر كردنه‌وه‌ی و
ئه‌زیه‌ت و ئازاری دووباره‌ی له
بیانوو ده‌گه‌ران و پیلان گیران
ده‌كرد. ته‌نانه‌ت جارێك ٢
ناره‌جه‌كیان خسته ناو مالی و
هه‌ر وه‌ها ئیجازه‌ی كاركردنیان
له ئیداره‌ی مخابرات پێ نه‌داوه
و به‌م چه‌شنه فشاریان بۆ دێنا.
به‌لام هیچ كام له‌م فشار و
ئه‌زیه‌ت و ئازارانه نه‌ی توانی
وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی پیی تیك
بشكینی و تادواین هه‌ناسه‌ی له
سه‌ر رێبازی پیرۆزی رزگاری
كریكاران و زه‌حمه‌تكێشان
راوه‌ستاو، وه‌ك كومونیستیكی
شورشگیر و ره‌زمه‌نده ئیمانی
قورس و قایمی خۆی به سه‌ر
كه‌وتنی به‌ش مه‌ینه‌تان و
چه‌وساوه‌كان، وه دامه‌زراندنی
حكومه‌تی كاریگه‌ری، به
كومه‌لانی زه‌حمه‌تكیش نیشان دا.
شكه‌نجه وئازاری جه‌لادانی ج.ا
له زیندان هاورێ عه‌زیزی به
شیوه‌یه‌ك زه‌عیف و نه‌خۆش كرد
بوو كه ئاسه‌واری دوای
ئازادبوونی له‌زیندان له سه‌ر
له‌شی هه‌ر ما بۆوه و زوو به
زوو نه‌خۆش ده كه‌وت. وه ئه‌م
وه‌زعه نه ی هێشت هاوری عه‌زیز
درێژه به ژیییانی شۆرشگیرانه و
كومونیستی خۆی بدا وبه داخه‌وه
له پایزی سالی ١٣٦٥ دا به هۆی
نه‌خۆشیه‌كه‌وه كه به هۆی
شكه‌نجه‌وه تووشی هاتبوو گیانی
خۆی له ده‌سدا و چووه نێو ریزی
گیان به خت كردوانی رێبازی
رزگاری چینی كریكار.
به‌رز و به‌رێز بێ یادی هاوری
عه‌زیزی ئه‌لیاسی!
|