|
به‌رزو به‌رێز بێ یادی هاورێ
"بایزیدی قادری" كرێكاری وشیار و
فه‌عالی كومه‌له
هاورێ "بایزیدی قادری" كرێكاری
وشیار و كومونیست، له سالی ١٣٣٧
دا له خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار و
ده‌سته‌نگی یه‌كێك له ئاوایی
یه‌كانی به‌شی پیرانی ناوچه‌ی
پیرانشار له دایك بوو. ژیانی
ئه‌و مناله زه‌حمه‌تكێشه هه‌ر
له سه‌ره‌تای ته‌مه‌ن یه‌وه
ئاوێته‌ی ره‌نج و مه‌اره‌ت و
كوێره‌وه‌ری بوو.
دواتر كه‌مالیان له دێ وه چوو
بۆ پیرانشر ئیتر ته‌واو وه‌خت،
وه‌ك كرێكارێك بۆ به‌رێ چوونی
ژیانی خانه‌واده‌یان ده‌ست به
كار بوو. ژیانی سیاسی و تێكه‌لاوی
له گه‌ل خه‌باتی شۆرگێر انه‌ی
هاورێ "بایزید"، له راستی دا
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دوای
قیام، به‌لام ئه‌و له ره‌وتی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ساله‌كانی ٥٦
و ٥٧، وه قیامی ٢٢ی به‌همه‌ن دا
چالاكانه به‌شداری كرد.
هاورێ "بایزیدی قادری" به دوای
قیام دا و له به ده‌ست پێكردنی
هه‌لسوورانی هێزه سیاسی یه‌كان
به تیژی بیری و جه‌وهه‌رێكی
چینایه‌تی كه بووی ئاوات و
ئاره‌زوه‌كانی له نێو سیاسه‌ت و
رێبازی كومه‌له دا ناسی یه‌وه و
وه‌ك فه‌عالێكی دلسووز ده‌ستی
به كار كرد و له هیچ كه‌ند و
كۆسپ و له مپه‌رێك كه دوژمنانی
چینی كرێكار له كوردستان بۆ یان
ده‌هێنایه پێش نه‌پرینگایه وه.
هاورێ بایزید له زومره‌ی ئه‌و
كرێكاره خه‌باتكارانه بوو كه
به دوای قیام دا له به هاری ٥٨
دا له پیرانشار خانه‌ی
كارگه‌ریان پێك هێنا و ئه‌و
یه‌كێك له ئه‌ندامانی
هه‌لسووراوی ئه‌و ته‌شه‌كوله
چینایه‌تی یه‌ی كرێكاران بوو.
به‌شوێن هێرشی ج.ا بۆ سه‌ر هه‌ر
چه‌شنه ده‌سكه‌وتێكی كۆمه‌لانی
خه‌لك و به‌تایبه‌ت چینی كرێكار،
هاورێ "بایزید" شێل گیرانه له
پێناو ئامانجێك دا كه بروای پێ
بوو تێده‌كوشا.
سیمای خۆشه‌ویستی هاورێ "بایزید"
له ناو كرێكارانی هاوكاری دا و
به‌شێكی زۆر له كرێكارانی
پیرانشار، رق و قینی ج.ا ده‌ر
حه‌ق به‌و كرێكاره كومونیسته
هه‌لگیرساند و له بیانوویه‌ك
ده‌گه‌ران كه وه‌ك ده‌یان
كرێكاری وشیاری تر له ناوی
به‌رن.
به‌لێ "بایزید" به‌رده‌وام
به‌بلاو كردنه‌وه‌ی تراكت و
ئیعلامی یه‌ی حیزبی كومونیستی
ئێران و ته‌بلیغی ئامانجی
سوسیالیزم له نێو كرێكارنی ئاشنا
و دۆستی دا كه ژوماره‌یان كه‌م
نه‌بوو عیلمی رزگاری به‌خشی
كرێكارانی بلاو ده‌كرده‌وه.
به‌لام دوژمنانی چینی كرێكار كه
له هه‌لسوورنی كومونیستی و
شۆرشگێرانه‌ی هاورێ "بایزید" ترس
هه‌لی گرتبوون و له نفوز و
خۆشه‌ویستی ئه‌و له نێو كرێكاران
و وشیار كردنه‌وه و
یه‌كگرتووكردنیان وه‌حشه‌تیان
بوو. ئێوارێی رۆژی ١٨ی مانگی تیری
سالی ٦٥ كه له كارگه‌یه‌كی
میكانیكی كاری ده‌كرد، چه‌ند
جاسوسی رژیم رژانه سه‌ری و
گرتیان و وه‌ته‌نانه‌ت، جورئه‌تی
راگرتنیان له زیندان نه‌بوو،
وه‌به په‌له كوشتیان و
ته‌نانه‌ت نه‌ین وێرا
مه‌سئوولییه‌تی ئه‌و جنیایه‌ته
وه‌ئه‌ستۆبگرن، وه بۆ رۆژی دواتر
ته‌رمی بێ گیانی ئه‌و كرێكاره
كومونیسته له ناو باغێكی
ده‌ره‌وه‌ی شار دا
دۆزرایه‌وه.
به‌م شێوه كرێكارانی پیرانشار
یار ودلسووزێكی خۆشه‌ویستی خۆیان
له ده‌ست دا و ئه‌و رووداوه
دلته‌زێنه بێ گوومان قین و
بێزاری كرێكارانی هاوچاره نووسی
هاورێ "بایزید" و هه‌موو
زه‌حمه‌تكێشانی شه‌ریف و هه‌ر
ئینسانێكی ئازاده‌ی ده‌رحه‌ق به‌م
نیزامه و وه‌حشیگه‌ری بۆرژوازی
زیاتر كرد.
یادی هاورێ "بایزیدی قادری"
كرێكاری وشار و كومونیست له
ره‌وتی به‌ره‌وپێشی
خه‌باتمانماندا زیندوو.
|