|
به‌رز و به‌ریز بی یادی
پیشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداكاری
كۆمه‌ڵه هاورێ "بهروزی قاسم
پوور"
ساڵی ١٣٤٤ له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیشی ناو شاری سنه‌دا له
دایك بوو. له ته‌مه‌نی ٦ ساڵی
یه‌وه چووه مه‌دره‌سه و هه‌ر
چۆنێك بوو هه‌تا كلاسی دووهه‌می
راهنمه‌هایی ده‌رسی خوێند. پاشان
به هۆی هه‌ژاری
بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌ستی له
خویندن هه‌ڵگرت و وێرای باوكی و
خێزانی ماڵ شانی دایه ژیر كار و
وه‌ك هه‌زاران رۆڵه زه‌حمه‌تكێشی
تر كه‌وته ناو گێژاوی ژیانی پڕ
مه‌ترسی و تاقه‌ت پرووكێنی ئه‌م
نیزامه پێچه‌وانه‌یه.
مه‌حرومییه‌ت و هه‌ژاری
خانه‌واده‌یان یه‌كه‌م شه‌تڵی رق
و بێزاری له‌م كۆمه‌ڵگا
نابه‌رابه‌ر و پڕ له
هه‌ڵاواردنه‌دا له دڵی رواند.
له جه‌ریانی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی
كوردستان و فه‌زای خه‌بات
گیرانه‌ی كوردستان دا و گه‌شه
كردنی بیر وباوه‌ری كومونیستی
ئه‌ویش كیشرایه مه‌یدانی خه‌باتی
كۆمه‌ڵانی به‌ش مه‌ینه‌ت له دژی
ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره كه
نیزامی سه‌رمایه‌داری به سه‌ریدا
سه‌پاندوون. ساڵی ٦٣ له لایه‌ن
ج.ا یه‌وه به سه‌ر باز گیرا،
به‌لام وره‌ی خه‌بات كارانه‌ی و
بوونی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كدارانه
له كوردستان، دژ به‌م رژیمه
هاره‌ی سه‌رمایه، ئه‌وی هان دا
كه هاوینی ٦٤ له سه‌ربازی خۆی
ده‌رباز كا و به‌ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بی.
هاورێ بهروز قاسم پوور دوای
تێپه‌ر كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی
سیاسی، نیزامی له گوردانی شوان‌دا
سازمان درا. له سه‌ره‌تای
پیشمه‌رگایه‌تی یه‌وه زۆر روونتر
له جاران ولامی گه‌لێك پرسیاری
كه له مه‌ودای ژیانی دا له
مێشكی دا گه‌رایان به‌ستبوو
وه‌رگرته‌وه. هاورێ بهروۆ به
زوویی له‌ناو دڵی هاورێییانی دا
جێی كرده‌وه. له‌جێ به جێ كردنی
ئه‌رك و وه‌زایفی ته‌شكیلاتی دا،
دلسۆز و شیلیگیر بوو.
عه‌لاقه‌یه‌كی سه‌میمانه‌ی
ده‌رحه‌ق به كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان هه‌بوو، وه هه‌وڵی
ده‌دا ته‌بلیغی ئامانج و داخوازی
یه‌كانیان بكا و ئه‌وان به‌ره‌و
شۆرش و ریزی سه‌ر به‌خۆی
چینایه‌تی یان بخرۆشینی. رۆحی
یه‌ی داوته‌له‌ب بوون بۆ كاری
شۆرشگیرانه و له پاڵ ئه‌وه‌دا،
سه‌میمیه‌ت و خۆشه‌ویستی،
مه‌تانه‌ت و دلسۆزی كومونیستی و
جددی بوون له كار وباری دا
سه‌رجه‌م رووخساری هاورێ یه‌كی
جیگا هیوا و جی متمانه‌ی پی
به‌خشیبوو. ئه‌و كاته‌ش كه له
مه‌یدانی شه‌ری چه‌كدارانه‌یدا
زاهير ده‌بوو، خاوه‌نی وره‌ی
به‌رز وجساره‌تی پیشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌وه بوو. به‌گشتی ئه‌م
خسووسییاته بوو به هۆی ئه‌وه
كه له مه‌ودایه‌كی كه‌م دا
مه‌سئوولییه‌تی ته داروكاتی په‌لی
پی بسپیردرێ.
هاوری بهروز وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌كی ره‌زمه‌نده‌ی
كۆمه‌ڵه له‌زۆر چالاكی نیزامی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه دا، وه‌ك
گرتنی پایگای رژیم له "بازی
ره‌وا" و گرتنی دووپایگای رژیم
له دگاگای سه‌رشیو، وه چه‌ندین
عه‌مه‌لیاتی قاره‌مانانه‌ی تر دا
ده‌وری به‌رچاوی له خۆی نواند.
رێكه‌وتی ١٢ ی شه‌هریوه‌ری ٦٥ له
كاتی چون بۆ ئاوایی "گزه‌ر
ده‌ره"ى له‌یلاخ له گه‌ل واحدێك
له هاورێیانی گوردانی شوان،
كه‌وتنه ناو كه‌مینی ج.ا و له
جه‌ره‌یانی ئه‌و به‌ره‌و
رووبوونه‌وه‌یه‌دا هاروێ بهروۆ
كه‌وته به‌ر گولله و گیانی
به‌خت كرد.
یادی به‌رز و رێگای به‌رده‌وام
بێ. |