|
به‌رز و به‌ریز بی یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی هاورێ بێهزادی سیمایی
پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له
هاوری بهیزادی سیمای له‌ناو شاری
سه‌قز له دایك بوو. هیشتا تازه
لاو بوو كه حكوومه‌تی په‌هله‌وی
به هیزی راپه‌ریوی كومه‌لانی
خه‌لكی ئیران هه‌لپيچرا. به دوای
قیام دا و له جه‌ریانی
هه‌ڵسوورانی هیزه سیاسی یه‌كان
له كوردستان دا بوو به فه‌عالی
كومه‌له و له په‌یوه‌ندی له
گه‌ڵ هه‌لویست و ئامانجی
كۆمه‌له‌دا هه‌لسووراوانه ته
بليغى ده‌كرد.
زستانی ساڵی ٦٣ به ریزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له په‌یوست
بوو. دوای ده‌وره‌ی ئامووزشی له
گوردانی ٣١ ی بوكاندا سازمان درا.
یه‌كه‌م خسووسییه‌تێك كه به
زوویی له هاورێ بیهزاد خۆی نواند
زوو تیكه‌لاو بوون و سه‌میمی بوون
له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی بوو.
هاوری یه‌كی هه‌لسووراو بوو و بۆ
بردنه‌سه‌ری پله‌ی وشیاری سیاسی
خۆی هه‌ولی ده‌دا و به پیی توانا
له كۆبوونه‌وه سیاسی یه‌كان و
چاره‌سه‌ر كردنی كه‌م وكووری خۆی
و هاورێیانی دا ده‌وری ده‌گیرا.
هاوری بیهزاد له گه‌ڵ خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكشیش زوو ئاشنا و
خۆشه‌ویست ده بوو و سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی زه‌حمه‌تكیشانی بۆ
ته‌بلیغ ده‌كردن. له جه‌ریانی
كاری نیزامی و له مه‌یدانی شه‌ڕ
له گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستاندا
هاورێ یه‌كی جه‌سوور و بێ باك
بوو. له شه‌ره حه‌ماسی یه‌كه‌ی
"پیروینس" دا كه له دژی هێرش
وه‌حشی یانه‌ی هیزه
داگیركه‌ره‌كانی جمهوری ئیسلامی
كرا بریندار بوو. له‌و ماوه‌یه
دا كه له ژیر چاوه‌دێری پزشكی و
معالجه دا بوو زیاتر له جاران
پله‌ی وشیاری سیاسی چینایه‌تی خۆی
برده سه‌ر و وێرای ئه‌وه‌ش له
جی به جێ كردنی ئه‌ركه پی
سپیردراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
دا شیلیگیر و فیداكار بوو.
هاوێنی ٦٥ سه‌ر له نوێ گرايه وه
گوردانی ٣١ی بۆكان و ئه‌و جار به
پێی لیهاتووی له كاری نیزامی دا
فه‌رمانده‌یی تیمیك له هاورێانی
پێ سپیردرا. ئه‌و ده‌وره له
هه‌ڵسوورانی گه‌شه‌دارتر له
پێشوو ده‌چووه پێش و له
به‌ریوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی دا
ئه‌وپه‌ری توانای وه‌كار ده‌خست.
به داخه‌وه مه‌رگی
سه‌ربه‌رزانه مه‌ودای بێ نه‌دا
كه زیاتر گه‌شه بكا و له
رێكه‌وتی ٢٤ی شه‌هریوه‌ری ٦٥ له
جه‌ریانی شه رى حیزبی دیموكرات
له گه‌ڵ كومه‌له له ئاوایی
"حه‌شیاوای" بۆكان بریندار بوو و
دوای چه‌ند سه‌عات ده‌ست و
په‌نجه نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ
مه‌رگ، گیانی به‌خت كرد.
یادی هاورێ بیهزادی سیمایی به‌رز
و ریگای به‌رده‌وام بێ.
|