|
به‌رز و به‌رێز بێ یاد و
بیره‌وه‌ری ئازیزی هاورێ بیژه‌نی
هه‌مزه ناسراو به مه‌حموود
ئه‌ندامی چالاكی حیزبی كومونیستی
ئێران و پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ بیژه‌نی هه‌مزه رۆڵه‌ی
خێزانێكی ناو شاری سنه بوو.
ئاشنایی ئه‌و له گه‌ڵ مه‌ساییلی
سیاسی، سه‌ره‌تا به‌ر له قیام و
له ده‌ورانی ده‌بیرستان دا له
رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێب و
تێكه‌ڵاوی له گه‌ڵ مه‌عه‌لیمانی
تێكۆشه‌ره‌وه دستی پێ كرد.
به‌شداری ئه‌و له یه‌كه‌م
حه‌ره‌كه‌تی ئیعترازی و
خۆپێشاندانی دانیشجوویانی
دانشسه‌رای راهنمایی شاری سنه
له پاییزی ٥٦ دا، سه‌ره‌تایه‌ك
بوو بۆ هاتنه مه‌یدان و به‌شداری
هه‌ڵسووڕاوانه له دژی رژیمی
په‌هله‌وی كه دواتر و له
جه‌ریانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و
راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی ٥٧ دا
له‌گه‌ڵ ماركسیزم ئاشنا بوو.
به دوای قیام دا و له گه‌ڵ
عه‌له‌نی بوونه‌وه‌ی هێزه سیاسی
یه‌كان له ئێران، كه تا
ئه‌وده‌م له‌و ههستهیهی خۆیان
دا هه‌سته‌ی زه‌حمه‌تكێشان
هه‌ڵده‌سوورا. سازمانی چریكی
فیدایی یه‌كانی ناسی و
هه‌ڵسووڕانی خۆی به‌و
رێكخراوه‌وه گرێ دا ماوهيةك
مه‌سئوولی ئامووزشی نیزامی
ده‌فته‌ری ئه‌و رێكخراوه له
ناوشاری سنه بوو. كه دوای
ماوه‌یه‌ك بۆی ده‌ركه‌وت كه
ناتوانێ له چوارچیوه‌ی ئه‌و
رێكخراوه دا به‌و ئامانجه
چینایه‌تی یه‌ی كه خۆی مه‌به‌ستی
بوو، بگا. هه‌ر بۆیه‌ش له
رێكخراوی چریكه فیدایی یه‌كان
بڕا و درێژه‌ی هه‌ڵسووڕانی له
"رێكخراوی ئیتحادیه‌ی
كومونیسته‌كان" دا به‌ره‌و پێش
برد.
له‌و نێوه دا سه‌رده‌مێك له
ڕه‌وانسه‌ر و ماوه‌یه‌كیش له نێو
زه‌حمه‌تكێشانی به‌شی "نه‌ڵینی"
سه‌رده‌شت دا هه‌ڵسووڕانی خۆی
درێژه پێدا. دواتر كه هاورێ
"بیژه‌ن" له باری سیاسی شه‌وه
پله‌ی زانیاری چوو بووه سه‌ر،
په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ
"ئیتحادیه" بڕی و وه‌ك
لایه‌نگرێكی "رێكخراوی پهیكار"
چوو بۆ تاران و ده‌ستی به
كرێكاری كرد. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ
به‌باشی ئه‌ركه كومونیستی
یه‌كانی به‌ره‌و پێش ببا، له
شیركه‌تێكی ساختمانی به ناوی
"شه‌هره‌كی غه‌رب" دامه‌زرا و
به‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌دا ٧ مانگ
كرێكاری كارخانه‌ی "ئه‌رج" بوو.
به دووای كارخانه‌ی "ئه‌رج" دا
ماوه‌یه‌ك ده‌سفرۆشی كرد و پاشان
له كارخانه‌ی "پارس میتاڵ"
دامه‌زرا.
كار كردنی له‌و كارخانه‌یه
هاوكات بوو له گه‌ڵ سه‌رده‌مێك
كه جه‌ریانه سیاسی یه
چه‌په‌كانی ئێران تووشی بوحران
ببوون. هاورێ "بیژه‌ن" له ناو
رێكخراوی "پهیكار" دا كه ئه‌و
وه‌خته كاندیدای ئه‌ندامی تی
بوو، به زوویی جێی خۆی له ناو
فراكسیونی شۆرشگێری ئه‌و
رێكخراوه كرده‌وه و كه
لایه‌نگرانی ماركسیزمی شۆرشگێر
بوو و له تاران په‌یوه‌ندی له
گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه گرت و
ماوه‌ك به دڵسووزی كرێكارێكی
كومونیستهو كاری كرد.
هاورێ "بیژه‌ن" كه ئه‌وه
سه‌رده‌مه‌ش كرێكاری كارخانه‌ی
"پارس مێتاڵ" بوو له كاتی كاردا
كه‌وته ژێر ده‌زگای ریختهگهری
و چه‌ند شوینی له‌شی شكا و بۆ
ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌سته‌ری بوو.
ئاخروئوخری هاوینی ٦٢ به هۆی
مه‌سایلی ئه‌منییه‌تی یه‌وه
هاته‌وه كوردستان و دوای چه‌ند
مه‌ئموورییه‌تی ته‌شكیلاتی، به
ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
به‌ڵێ هاورێ "بیژه‌ن" كه ئێستا
له ناو هێزی پیشمه‌رگه دا به
"مه‌حموود" ده‌ناسرا، تێكۆشه‌رێكی
شێلگیری رێی رزگای كرێكاران بوو.
له ناو ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی یش
دا به‌زوویی وه‌ك هاوریه‌كی
كومونیست، له ناو دڵی هاورێ یانی
دا جێی كرده‌وه و له زۆر شوێنی
ئه‌م ته‌شكیلاته كار و
مه‌سئوولییه‌تی پێ سپێردرا كه
سه‌ركه‌وتووانه به ئه‌نجامی
گه‌یاند.
هاورێ "بیژه‌ن" كاتی گیانی له
پێناو ئامانجی به‌رزی دا به‌خت
كرد، ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی
ئێران و مه‌سئوولی سیاسی
ده‌سته‌یه‌ك له هاورێ یانی
پێشمه‌رگه بوو.
به داخه‌وه ژیانی سه‌ر
بهرزانهو شۆرشگیرانه‌ی ٢٦ی
شه‌هریوه‌رمانگی ٦٥ له جه‌ریانی
شهر له دژی سه‌ركوتگه‌رانی ج.ا
له به‌رزایی یه‌كانی "شاخ شكێن"
كۆتایی پێهات و درێژه‌ی رێگای بۆ
هاوسه‌نگه‌رانی جێ هێشت.
یادی هاورێ "بیژه‌ن"ی هه‌مزه
ناسراو به "مه‌حموود" به‌رز و
رێگای پڕ رێبوار بێ.
|