|
به‌ریز بێ یادی هاورێ جه‌سوور و
فیداكاری "ئیبراهیم محه‌ممه‌دی
ناسراو به خه‌لیل
یه‌كیك له هاوری یان سه‌باره‌ت
به‌و دوایین عه‌مه‌لیاتی كه
هاوری ئیبراهیم ی محه‌ممه‌دی
تێیدا بریندار بوو، وه به هۆی
كاری بوونی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی
به‌خت كرد ئاوا ده‌نووسێ.
شه‌وی ٦ی مانگی مێهری ٦٥ بوو،
چه‌ند واحید له پیشمه‌رگه‌كانی
گوردانی شوان بۆ جی به جی كردنی
عهمهلیاتیك به‌ره‌و ناو شاری
سنه به‌ریوه بوون، چوار شه‌و
له‌وه پیش هه‌ر ئه‌و هاورییانه
له به‌شی یهیلاغ، پایگا و
مهقهریكی رژیمی یان گرتبوو له
گه‌ل هه‌ر هه‌نگاویكی
پیشمه‌رگه‌كان و له ناو نیگای
گه‌رم و گوردیان دا شه‌وقی هیوا
به‌سه‌ر كه‌وتن به دی ده‌كرا.
هاوری خه‌لیل كه فه‌رمانده‌ی
یه‌كیك له واحیده‌كانی بوو له
ریزی پیشه‌وه ده‌رۆیشت، شار وه‌ك
ده‌ریای چارخان باوه‌شی بۆ
پیمشهرگهكانی گرتبووه. سه‌عات
١١ی شه‌و گه‌یشتینه نزیكی شار و
پاش قه‌ده‌ری، له‌ناو گه‌ره‌كی
كانی كوزهله بووین. هاورێ
خه‌لیل، هاورێ یانی سازمان ده‌دا،
كه له‌و به‌ینه‌دا له گه‌ل
عاملینی دوژمن به‌ره روو بووین،
دوایی نیو سه‌عات شه‌ری ده‌سته‌و
یخه، هاورێ خه‌لیل بریندار بوو،
وه به جه‌ساره‌ت و فیداكاری
هاورێ یانی پیشمه‌رگه له
مه‌نته‌قه‌ی شه‌ره‌كه دوور
خرایه‌وه.
هاوری ئیبراهیم ی محه‌ممه‌دی
سالی ١٣٤٣ له‌شاری سنه له دایك
بوو، له ده‌بیرستان ده‌رسی
ده‌خویند كه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
له دژی رژیمی په‌هله‌وی ده‌ستی
پیكرد، ئه‌ویش وك زۆربه‌ی لاوانی
تیكوشه‌ری ناوشاری سنه چالاكانه
له‌و خه‌باته‌دا به‌شداری كرد.
لهجهریانی ئیعترازاتی
جه‌ماوه‌ری دا له گه‌ل خه‌باتی
سیاسی تیكه‌لاو بوو، وه به‌دوای
قیام دا كاتیك له گه‌ل ماركسیسم
ئاشنا ببوو ده‌ستی له خویندن
هه‌ل گرتوو به یه‌ك جاری رووی
كرده خه‌باتی شۆرشگیرانه. سالی
٥٩ یه‌كه‌م سازمانێك كه
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل گرت سازمانی
جانبداران بوو كه له هه‌سته‌ی
نیزامی ناو شاردا سازمان درا.
خلیل به ناسینی خه‌ت و ریبازی
سیاسی حیزبی كومونیستی ئیران به
ریزی پیمشهرگهكانی كۆمه‌له
په‌یوه‌ست بوو. پاش په‌یوه‌ست
بوونی به ته‌شكیلاتی كومه‌له
له گه‌ل واحیدیك له هاوری یانی
پیشمه‌رگه بۆ مهعمووریهت چووه
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت.
هاوری خه‌لیل لهزومرهی ئه‌و
پیشمه‌رگه جه‌سوورانه‌ی كومه‌له
بوو كه شه‌هامه‌ت وكارزانی
نیزامی ئه‌و له‌ناو ره‌فیقه‌كانی
دا به‌رچاو بوو، وه له‌مه‌یدانی
شه‌ردا له هیچ گیر وگرفت و كه‌ند
وكۆسپیك سڵی نه‌ده‌كرد. هه‌ر ئه‌و
سه‌رده‌مه له گرتنی پایگای
"به‌سرێ" له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
شه‌ری حه‌ماسی و قاره‌مانانه‌ی
ئالان له دژی هیرشی رژیم به‌و
په‌ری فیداكاری و كارزانیه‌وه
به‌شداری كرد.
لهدژوارترین هه‌ل و مه‌رج دا
بزه‌ی خه‌نده له‌سه‌ر لیوانی
نهدهرهوهی و بۆ سه‌خت ترین
مه‌ئمووریه‌ت ئاماده و
داوته‌له‌ب بوو.
ئیبراهیم له‌دریژه‌ی
پیشمه‌رگایه‌تی دا وه‌ك ره‌فیقیكی
جێ باوه‌ر و متمانه‌ی هاوری یانی
وا بوو سفهری دلیان له لا
ده‌كرده‌وه و گوێ یان بۆ
قسه‌كانی راده‌گرت.
دوای گه‌رانه‌وه له سه‌ر
سنووره‌وه و بۆ جنووبی
كوردستان، ماوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی
سازماندی سارال و ماوه‌یه‌كیش به
شوێن مه‌ئمووریه‌تی تردا له
لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه به‌رێ كرا.
ئیتر ئه‌و ئه‌ندامیكی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران و معاونی
فه‌رمانده‌ی په‌ل بوو. خۆشه‌ویستی
به‌شی زۆری خه‌لكی زه‌حمه‌تكیشی
به‌شه‌كانی سارال، چه‌مشار و
به‌رپله بوو. هاوری ئیبراهیم
محه‌ممه‌دی له‌مه‌ودای
پیشمه‌رگایه‌تیدا له ده‌یان
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچووك دا
جه‌ساره‌ت وشه‌هامه‌تی كه‌م
وینه‌ی له‌خۆی نواند. له گرتنی
گه‌لێك پایگای رژیم چ وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌ك له ریزی پیشره‌و
و چ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی كارزان
به‌شداری كرد.
ئه‌م هاورێ ئازیزه‌مان رۆژی ٨ی
مانگی مێهری ٦٥، دوای ٤٨ سه‌عات
ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له
گه‌ل مه‌رگ سه‌ره‌رای هه‌ولی زۆری
هاورێ یانی پزشك یار گیانی له
پیناو ئامانجی به‌رزی دا به‌خت
كرد.
یادی هاوری ئیبراهیم محه‌ممه‌دی
ناسراو به خلیل لهدلمان دا
ده‌مینیته‌وه وه به دریژه دان
به ریگای ریز له یادی ده‌گرین.
|