|
به‌رزو به‌رێز بێ یادی ئازیزی
هاوڕێ عزه‌ت ساعدی ناسراو به
عزه‌ت موچشی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی تێكۆشه‌ری
حیزبی كومونیستی ئێران
هاوڕێ عزه‌ت یش له ناو لیستی
ئه‌و كومونیسته جه‌سوورانه
دایه، كه له رێگایه‌كا تابه
ئاخر جه‌نگی، كه نه‌سلی دوا رۆژ
و كۆمه‌ڵگای سبه‌ینێ به‌شه‌رییه‌ت
یادی ئه‌و وه‌ك پێشه‌نگێكی رۆژی
سه‌خڵه‌ت و ململانه‌ی چینایه‌تی
رێز لێ ده‌گرن.
ساڵی ١٣٤٥ له خێزانێكی هه‌ژاری
ئاوایی "كێریان" له ناوچه‌ی
كامیاران له دایك بوو. ماڵی نزم
و سفره‌ی به‌تاڵ و ده‌رد و داخی
باوكی و ئازادی ژیانی ناهه‌موار،
هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵی یه‌وه
مژده‌ی ژیانێكی پڕ له ناسۆری
به‌و رۆڵه هه‌ژاره ده‌دا. هێشتا
ساڵێك به سه‌ر ته‌مه‌نی دا تێ
نه‌په‌ری بوو كه بنه‌ماڵه‌یان
له ده‌ست ژیانی تاڵ و بێ بژیوی،
ماڵیان باری كرد و له شاری سنه
گیرسانه‌وه. به‌ڵام ژیان له
شاریش گه‌ڵێك زیاتر له جاران بۆ
ئه‌وان سه‌خت و مه‌ینه‌ت بار بوو.
باوكی بۆ ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی
هه‌ر رۆژ له جێ یه‌ك و هه‌ر
جاره بۆ خاوه‌ن كارێك كاری
ده‌كرد. سه‌رئه‌نجام له ده‌ست
ژیانی پڕمه‌ینه‌تی شار ڕایان كرد
و سه‌رله‌نوێ له موچش سه‌قامگیر
بوون. ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌مه‌نی
عزه‌ت چه‌ند ساڵێك چوو بووه سه‌ر
و ئه‌ویش بوو به شه‌رێكی ده‌رد و
ره‌نجی بنه‌ماڵه و ده‌ستی به
كار كردن كرد. ته‌مه‌نی ٧ ساڵانه
بوو كه وێرای هه‌موو ژیان تاڵی
یه‌ك نێردرایه مه‌دره‌سه.
هاوڕێ عزه‌ت خۆی وه‌ك بیره‌وه‌ری
سه‌رده‌می منداڵی ده‌گێرایه‌وه
كه: "هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م له
بیرناچێته‌وه كه به جێی ئه‌وه
به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ستم و
بچمه شوانی. له گه‌ڵ كۆمه‌ڵی
مناڵان چوومه مه‌دره‌سه و
ده‌ستم به خوێندن كرد."
نابه‌رابه‌ری و ته‌بعیز له
كاتێكدا زۆر ئازاری ده‌دا كه له
هونه‌رستانی سه‌نعه‌تی شاری سنه
ده‌رسی ده‌خوێند.
ده‌ورانی خوێندنی هونه‌رستانی
له‌گه‌ڵ سه‌ر هه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له
ئێران دژ به رژیمی په‌هله‌وی
هاوكات بوو. ئه‌ویش وه‌ك رۆڵه
زه‌حمه‌تكێشێكی ره‌نج دیده‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مه به‌گه‌رمی له‌و
خه‌باته‌دا به‌شداری كرد و هه‌تا
زیاتر له گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی
یه‌كان ئاشنا ده‌بوو، ئاسۆی دوا
رۆژێكی رووناك تری له ژیانی خۆی
و هاوچینه‌كانی دا به‌دی ده‌كرد.
به‌دوای قیام دا ئیدی ئه‌و له
گه‌ڵ ماركیسزم ئاشنا ببوو هه‌ر
به‌و پێ یه زوو توانی ماهییه‌تی
دژی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م رژیمه
بناسێ. وابوو كه كۆمه‌ڵه‌ی وه‌ك
رێكخراوێكی سیاسی چینایه‌تی خۆی
هه‌ڵبژارد و وه‌ك هه‌ڵسووڕاوی
ئه‌و رێكخراوه ده‌ستی به
هه‌ڵسووڕان كرد.
كاتێك رژیم هێرشی كرده سه‌ر
كوردستان، له به‌ره‌نگار
بوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دا
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد و له
شه‌ڕی ٢٤ رۆژه‌ی ناو شاری سنه دا
هه‌ڵسووڕاوانه چالاكی نواند.
پاش داگیر كردنه‌وه‌ی كوردستان
له لایه‌ن رژیمی ئیسلامیه‌وه،
چووه تاران و له‌ویش ده‌وری
شۆرشگێرانه‌ی خۆی به‌ته‌بلیغی
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه
وه چاندنی تۆوی وشیاری له نێو
كرێكاران دا نواند.
هاوینی ٥٩ بوو كه به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
كامیاران په‌یوه‌ست بوو.
له مه‌ودای پێشمه‌رگایه‌تی دا
له زۆر به‌شی ته‌شكیلات دا كار
و مه‌سئوولییه‌تی پێ سپیردرا و
له هه‌مووشیان دا سه‌ركه‌وتوو و
پیشره‌و بوو. چ ئه‌و سه‌رده‌می
كه وه‌ك مه‌سئوولی ته‌داروكات
له ناوچه‌ی كامیاران و هێزی شۆرش
دابوو، چ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه
له كومیته‌ی به‌شی "سوور، سوور"
یان وه‌ك مه‌سئوولی سیاسی له
گوردانی شاهۆ دا بوو، ناوی ئه‌و
وه‌ك كه‌سێكی جێ هیوا و
هاوسه‌نگه‌رێكی پێشه‌نگ، له
زه‌ینی هاورێ یانی دا نه‌خشی
به‌ستبوو.
به‌ڵێ ئیدی ئه‌و له ئاخر و ئوخری
ساڵی ٦٢وه كادرێكی حیزبی و
رێبه‌رێكی وشیای هاورێ یانی و
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بوو. وه‌ك
ئه‌ندامێكی پێشه‌نگی حیزبی
كومونیستی ئێران له دووهه‌مین
ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی حیزبی
ئوكتوبردا به‌شداری كرد. هاورێ
عزه‌ت نه ته‌نیا له مه‌یدانی
سیاسی و تیگه‌یشتوویی عیلمی
رزگاری به‌خشی كرێكاران و ته‌بلیغ
ی ئه‌و عیلمه له ناو كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیش دا روخسارێكی گه‌ش و
پێشره‌و بوو، به‌ڵكوو له
مه‌یدانی كاری نیزامیش دا
نموونه‌ی پیشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور
و فیداكاری كۆمه‌ڵه و رۆڵه‌یه‌كی
كارزان و به‌شه‌هامه‌تی
زه‌حمه‌تكیشان بوو. له سه‌ره‌تای
پێشمه‌گایه‌تی یه‌وه تا ده‌می
مه‌رگ ی سووری له زۆر مه‌یدانی
حه‌ماسی دا چالاكی له خۆی نیشان
دا.
شه‌ڕی پیشمه‌گه‌كانی كۆمه‌ڵه
له ساڵی ٦٣ له ناوچه‌ی هه‌وشار،
گرتنی مقه‌ری به‌سیجی یه‌كانی
غه‌یبی سوور له هاوینی ٦٤ دا،
تێك شكاندنی هێرشی وه‌حشیانه‌ی
رژیم بۆ سه‌ر به‌رزایی یه‌كانی
عه‌باسئاوا له هاوینی ٦٤ دا، تێك
شكاندنی گه‌مارۆی رژیم له ئاوایی
كه‌چه‌ڵه‌ی كامیاران، چه‌ند
مه‌یدانێك له هه‌ڵسووڕانی نیزامی
ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ن.
به داخه‌وه هاورێ عزه‌ت،
رێكه‌وتی ٤ی موردادی ٦٥ له
به‌رزایی یه‌كانی "به‌رده
ره‌شه" له كاتی مه‌ئمورییه‌تێكی
ته‌شكیلاتی دا به‌ده‌ستی
جنایه‌تكارانی رژیم گیانی
به‌ختكرد.
یادی هاورێ عزه‌ت ساعدی ناسراو
له عزه‌ت موچشی به‌رز و رێگای
به‌رده‌وامه.
|