فه‌ره‌جی شه‌مسی ناسراو به‌فه‌ره‌ج بێساران

 
 

تاریخ جانباختن: 1365.06.26

محل و نحوه جانباختن: شاخ شکین کامیاران ـ مقابله با تهاجم گسترده رژیم

 

 

 

 

به‌رز وبه‌رێز بێت یادی هاوری فه‌ره‌جی شه‌مسی
ناسراو به‌فه‌ره‌ج بێساران ئه‌ندامی حێزبی کومونێستی ئێران وپێشمه‌رگه‌ی فێداکاری کۆمه‌ڵه‌

هاوری فه‌ره‌ج له‌ کۆشی بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار وده‌سته‌نگی ئاوایی بێساران له‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رو له‌دایک بووه‌ ، هه‌روه‌ک زوربه‌ی مندالانی کوردستان ، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ژاری وبێ به‌شی به‌ره‌ورو بووه‌ ، سه‌ره‌رای ده‌سته‌نگی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌چێته‌ مه‌دره‌سه‌ وبۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌ پاڵ کاری سه‌خت ودوژواری کشت وکاڵ ویارمه‌تی دانی باوکی درێژه‌ به‌خوێندن ده‌دات ، پاشان ناچار ده‌بێت مه‌دره‌سه‌ به‌جی بهێڵی وبۆ دابێن کردنی بژێوی بنه‌ماڵه‌که‌ی شان بداته‌ ژێر باری کاری قۆرس وتاقه‌ت پرۆکێن و بۆ په‌یدا کردنی کار روی کرده‌ شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کؤردستان .

هاوری فه‌ره‌ج وه‌ک زۆربه‌ی لاوانی کوردستان ، راپه‌رێنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له‌ ساڵه‌کانی 1356 و57 کارێگه‌ری بوو له‌ سه‌ری و له‌گه‌ل مه‌ساییلی سیاسی ئاشنا بوو . پاش راپه‌رێن به‌ زوویی ناوه‌روکی کۆنه‌په‌رستانه‌ ودژی کرێکاری کۆماری ئێسلامی ناسی و ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌رکه‌وت که‌ رژێمی جه‌مهوری ئێسلامی ئه‌و ئامانجانه‌ی که‌ کۆمه‌لانی خڵکی زه‌حمه‌تکێشی ئێران خه‌باتیان بۆ کردبو به‌دی ناهێنێت  ، هه‌ربۆیه‌ هه‌ستی به‌ نزێکی له‌ گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی شؤرشگێرانه‌ی خه‌ڵکی کۆردستان ده‌کرد ، به‌ هۆی بونی مه‌قه‌ری کۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی بێساران وهات وچوی هاوری فه‌ره‌ج بۆ مه‌قه‌ر، زیاتر له‌گه‌ڵ مسایلی سیاسی وزانستی رزگاری چێنی کرێکار وهه‌مو به‌ش مه‌ینه‌تان ئاشنا ده‌بێت وئامانج وئاره‌زوه‌کانی خۆی له‌ سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا ده‌بێنیته‌وه‌ ، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی سیاسی کۆمه‌ڵه‌ له‌ به‌رانبه‌ر کۆماری ئێسلامی وکۆنه‌په‌رستانی مه‌حه‌لی وفئوداله‌کان پێوه‌ندییه‌کی قۆڵ به‌ کۆمه‌ڵه‌وه‌ له‌ ده‌رونێدا دروست ده‌کات . ساڵی 1358 وه‌ک لایه‌نگری کۆمه‌ڵه‌ تێکۆشانی خۆی ده‌سپێکرد ووه‌ک کرێکاریکی ووشیار ئه‌ر‌که‌کانی ته‌شکێلاتی به‌رێوه‌ ده‌برد .

ساڵی 59 بۆ کرێکاری رۆی کرده‌وه‌ شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆردستان و وه‌ک کرێکارێکی موعته‌رز به‌ نێزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری تێده‌کۆشا ئامانج وبێروباوه‌ری خۆی ته‌بلێغ بکات وکرێکاران له‌ ده‌وری سێاست وئامانجه‌کانی کۆ بکاته‌وه‌ ، به‌ هۆی هه‌لسوران وکاری سیاسی له‌ نێو هاوچێنه‌کانی له‌ لایه‌ن به‌کرێگێراوانی رژێمه‌وه‌ ده‌سگێر ده‌کریت وبۆ ماوه‌ی دوو مانگ زێندانی ده‌که‌ن

زێندان وئه‌شکه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی به‌کرێگیراوانی رژێم نه‌ته‌نیا له‌ خه‌بات وتێکۆشان دڵ ساردی ناکاته‌وه‌ ، به‌ڵکو لێبراوانه‌تر له‌ جاران درێژه‌ به‌خه‌بات وتێکۆشانی ده‌دات .

هاوری فه‌ره‌ج پاش ئازاد بوون له‌ زێندان گه‌رایه‌وه‌ ئاوایی بێساران ، ساڵی 61 به‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ په‌یوه‌ست بوو، له‌ ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تێدا له‌ ناوچه‌ جواروجوره‌کانی کۆردستان تێکۆشاوه‌ ، سه‌ده‌مێک له‌ ناوچه‌ی سنه‌ بوو ، پاشان بۆ مه‌ئمورییه‌تێکی ته‌شکێلاتی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کرا وله‌ شه‌ره‌ حه‌ماسییه‌کانی ئالان به‌شداری کرد وپاشان گه‌رایه‌وه‌ بۆ جنوبی کۆردستان . هاوری فه‌ره‌ج به‌هاری ساڵی 65 ده‌بێته‌ ئه‌ندامی حێزبی کومونێستی ئێران و هه‌لسورانه‌تر له‌ جاران درێژه‌ی به‌ هه‌ڵسوران وتێکۆشان دا .

بێ شک سێمای ئه‌و زه‌حمه‌تکێشه‌ دڵسۆز وفێداکاروشوڕشگێره‌ هه‌ر گیز له‌ بێر خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ژاوه‌رو که‌ خۆی هه‌ڵقوڵاوی نێویان ناچێته‌وه‌ .

به‌داخه‌وه‌ رێکه‌وتی 27 ی خه‌رمانانی ساڵی 65 له‌ جه‌ره‌یانی شه‌ری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی ج ا له‌ به‌رزاییه‌کانی شاخ شکێنی کامیاران گیانی به‌خت کرد .

یادی ئازێزی به‌رز ورێگای پڕ رێبوار بێت  

 

 

گرامی باد یاد رفیق فرج شمسی پیشمرگ دلسوز و فداکار کومه له

رفیق فرج شمسی در خانواده ای کارگری و تنگدست در روستای بیساران از توابع ژاورود دیده به جهان گشود. از ابتدای زندگیش با دنیای پر از ستم و استثمار سرمایه داری آشنا شد و مانند هزاران انسان زحمتکش دیگر برای تامین زندگی به هر کار سخت و طاقت فرسایی تن داد. پدرش که تنها نان آور خانواده بود به زحمت می توانست گذران خانواده را تامین کند، به همین دلیل رفیق فرج از سنین کودکی همراه پدرش شروع به کار نمود و چوپانی اولین کاری بود که وی را با زندگی پر از رنج  و سختی آشنا نمود.

رفیق فرج به دلیل فقر و محرومیت نتوانست بیش از 4 کلاس درس بخواند و برای یافتن کار آواره شهرهای دیگر مانند تهران و اهواز شد.

اوج گیری مبارزات توده ایی سالهای 1356 و 1357 او را نیز به میدان مبارزه کشاند. فرج که جوانی پر شور بود در جریان این مبارزات با مسائل سیاسی آشنا شد و در اکثریت اعتراضات و متینگهای آن دوره شرکت نمود.

رفیق فرج بعد از قیام ماهیت ضد انقلابی و ضد انسانی جمهوری اسلامی را بیشتر شناخت و با جنبش انقلابی و مبارزه مردم کردستان احساس پیوند و نزدیکی عمیق میکرد. در این مقطع به دلیل حضور فعال کومه له در منطقه ژاورود، رفیق فرج با کمونیزم آشنا شد و تحقق خواستها و آرزوهایش را در آرمان و اهداف کومه له میدید.  موضع گیریهای سیاسی کومه له در مقابل رژیم و فئودالها و مرتجعین محلی باعث شد فرج  با کومه له پیوند نزدیک تر و عمیق تری برقرار کند.

سال 1358 به عنوان فعال کومه له شروع به فعالیت نمود و ایمانش به پیروزی و از بین رفتن این نظام واژگونه راسختر گشت. سال 1359 باز هم برای کارگری و این بار مثل کارگری آگاه و معتقد به آرمان و اهداف کمونیستی راهی شهرهای خارج از کردستان شد. در جریان کار در این شهرها سعی میکرد که اهدافش را تبلیغ کند و کارگران دیگر را با خود هم عقیده سازد. همین مسئله باعث شد که مزدوران رژیم به وی مشکوک شده و دستگیرش نمودند و به مدت 2 ماه زندانش کردند. زندان در روحیه مقاوم و اراده استوار رفیق فرج خللی ایجاد نکرد، بلکه عزم او را در ادامه مبارزه اش راسختر نمود. بعد از آزادی از زندان به روستای بیساران برگشت و تا سال 1361 که رژیم تعرضی همه جانبه را به آن منطقه شروع کرد به فعالیت خود ادامه داد و از آن پس به صفوف پیشمرگان کومه له پیوست.

رفیق فرج در دوران پیشمرگایتی در نواحی مختلف فعالیت کرد. مدتی در ناحیه سنندج بود و سپس برای ماموریتی به ناحیه سردشت رفت و در درگیری های حماسی  منطقه آلان علیه یورش مزدوران جمهوری اسلامی فعالانه شرکت داشت و سپس در ناحیه اورامان سازماندهی شد و مجددا در منطقه جنوب کردستان فعالیت هایش را ادامه داد. بی شک زحمتکشان این مناطق هیچگاه سیمای این یار دلسوز و فداکار، متین و انقلابی و خستگی ناپذیر را از یاد نخواهند برد

این رفیق زحمتکش در عرصه های مختلف فعالیت پیشمرگان کومه له جسارت کم نظیری از خود نشان داد و در میان رفقای پیشمرگش به مثابه رفیقی فداکار و دلسوز شناخته شده بود.

سرانجام رفیق فرج شمسی در تاریخ 27 شهریور ماه سال 1365 در جریان نبرد قهرمانانه پیشمرگان کومه له با مزدوران جمهوری اسلامی در ناحیه کامیاران مورد اصابت گلوله مزدوران جمهوری اسلامی قرار گرفت و جان باخت. 

یادش برای همیشه زنده و گرامی باد