|
به یادی پێشمه‌گه‌ی جسوور و
فیداكاری كومه‌له هاوری فه‌تح
اله حووری نژاد
هاوری فه‌تح اله حووری نژاد كه
له ناو هێزی پێشمه‌رگه و
خه‌لكدا به ره‌ئوف ده‌ناسرا،
سالی ١٣٤٥ له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی بازی ره‌وا
له به‌شی سارال له دایك بوو.
هاورێ ره‌ئوف توانی تا كه‌لاسی
سێهه‌می راهنمایی ده‌رس بخوێنی.
ناچار كاتێك ده‌ستی له خوێندن
هه‌لگرت ، بۆ كرێكاری رووی كرده
ناوچه‌ی كامیاران. ئه‌م
سه‌رده‌مه له ژیانی
ده‌گرێته‌وه بۆ دوای قیام. هه‌ر
بۆیه‌ش له جه‌ریانی كرێكاری دا و
له فه‌زای سیاسی كوردستاندا
هاورێ ره‌ئوف له گه‌ل خه‌باتی
سیاسی ئاشنابوو وه له رێگای
دوست و ئاشناكانیه‌وه كومه‌له‌ی
ناسی و وه‌ك فه‌عالیكی كۆمه‌له
ده‌ستی دایه هه‌لسووران.
هاورێ فه‌تح اله‌ش وه‌ك هه‌موو
منداله زه‌حمه‌تكێشێك كاتی له
گه‌ل كومونیزم تێكه‌لاو بوو، بۆ
وه‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی،
لیبراوانه ده‌ستی به تێكوشان
كرد.
سالی ٦٢ له درێژه‌ی فه‌عالییه‌تی
شورشگێرانه‌ی دا به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
په‌یوه‌ست بوو. دوای تێ په‌ر
كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی، زستانی
سالی ٦٣ له گوردانی شاهو سازمان
درا. له‌م ده‌وره له
هه‌لسوورانی پێشمه‌رگانه‌ی دا
وه‌ك هاورێیه‌كی جه‌نگاوه‌ر و
جه‌سوور له ناو هاوسه‌نگه‌رانیدا
ناسراو و خوشه‌ویست بوو.
به‌هاری ٦٤ چووه گوردانی شوان و
دیسانه‌وه‌ش هه‌روا وه‌ك
ره‌فیقیكی جه‌سوور له جه‌ریانی
فه‌عالییه‌تی نیزامی ئه‌و
گوردانه دا ده‌وری گیرا و چالاكی
نواند. له ته‌فرو تووناكردنی
گورووهی زه‌ربه‌تی نشكاش و گرتنی
پایگای هاله‌یه‌ره و چه‌ندین
عه‌مه‌لیاتی تری گوردانی شوان دا
وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌نگاوه‌ر
چالاكانه به‌شداری بوو.
پاییزی ٥٤ له ده‌سته‌ی
سازمانده‌ی سارال سازمان درا.
ئه‌و ده‌وره له هه‌لسوورانی
هاورێ ره‌ئوف هه‌رگیز له بیری
هاوسه‌نگه‌رانی و خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیش ی ئه‌و به‌شه
ناچیته‌وه. به‌شێكی زۆر له
زه‌حمه‌تكێشانی به‌شی سارال له
بیریانه كه هاورێ ره‌ئوف چلون
به دلسووزیی یه‌وه ده‌چووه
ناویان و له سه‌ر ده‌رد و
ره‌نجیان ده‌دواو و رێگای رزگای
له‌م وه‌زعه‌ی نیشان ده‌دان.
زۆر بنه‌ماله‌ی ئه‌و به‌شه
هه‌یه كه ئه‌ویان وه‌ك
روله‌یه‌كی وشیار و خوشه‌ویستی
خۆیان سه‌یر ده‌كرد. له لای ئه‌و
ده‌ردی دلیان ده‌كرد و پاشان گوی
یان بۆ قسه‌كانی راده‌گرت و
یارمه‌تی یان لێ ده‌خواست.
هاورێ ره‌ئوف ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش
كه له ده‌سی سازمانده دا كاری
ده‌ركرد، زۆر جار له گه‌ل هێرش و
كه‌مینی رژیم به‌ره‌و روو ده‌بوون
وه چالاكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی
ره‌زمه‌نده‌ی كومه‌له‌ی له خۆی
نیشان ده‌دا.
جارێك بریندار بوو وه پاش سارێژ
بوونه‌وه‌ی برینكه‌كانی له
گوردانی شاهودا وه‌ك فه‌رمانده‌ی
تیم سازمان درا. له زۆر مه‌یدانی
قاره‌مانه‌یه‌تی ئه‌و گوردانه دا
وه‌ك هاورێ یه‌كی كارزان و چالاك
له خۆ بوردوویی له خۆی نیشان
دا. دوایین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی
هاوری ره‌ئوف گرتنی پایگای
گوریچه له رۆژی ٢٤ی موردادی ٦٥
دا به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له بوو كه له كاتی
پێشره‌وی به‌ره‌و سه‌نگه‌ری دوژمن
دا كه‌وته به‌رگولله و گیانی
له پێناو ئامانجی به‌رزدا به‌خت
كرد.
یادی هاورێ فه‌تح اله حووری نژاد
ناسراو به ره‌ئوف به‌رێزه و
رێگای پر رێبوار
|