|
به یادی هاوری
حوسێنی ئه‌حمه‌دیان پێشمه‌رگه‌ی
فێداکاری کۆمه‌ڵه
هاوری حوسێنی
ئه‌حمه‌دیان ساڵی 1345 له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش له
ئاوایی بێژوێی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه ،
وه‌ک هه‌مو منداڵه زه‌حمه‌تکێشێک
له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له
گه‌ل چه‌وسانه‌وه‌و بێبه‌شی روو
به‌روو بووه ، سه‌ره‌رای
ده‌سته‌نگی بنه‌ماڵه‌که‌ی له
ئاواێی بێژوی ده‌چێته مه‌دره‌سه
وپۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ته‌واو
ده‌کات ، هاوکات له گه‌ڵ ده‌رس
خوێندن له کار وباری رۆژانه
به‌شداری ده‌کرد به تایبه‌ت
هاوێنان له کاتی ته‌عتێل بوونی
مه‌دره‌سه بۆ دابێن کردنی بژێوی
بنه‌ماڵه‌که‌ی له موچه ومه‌زرا
کاری ده‌کرد و یارمه‌تی دایک
وباوکی ده‌دا .پاشان بۆ درێژه‌دان
به خوێندن ده‌چێته شاری
سه‌رده‌شت . چوونی بۆ سه‌رده‌شت
هاوکات بوو له‌گه‌ڵ راپه‌رێنی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له دژی
رژێمی شا وکاک حوسێن نێش وه‌ک زۆر
که‌سی دێکه له خۆپێشاندان
وئیعترازاته‌کاندا به‌شداری کرد .
له‌و ماوه‌یه‌دا له گه‌ڵ
مه‌سه‌له سیاسییه‌کان ئاشنا
ده‌بێت وبه هوی ئه‌و فه‌زا
سیاسیه‌ی که پێک هاتبوو توانی
له گه‌ڵ ناوه‌روکی چه‌وسانه‌وه
وهه‌ڵوێسته سیاسی یه‌کان ئاشنا
بێت . پاش راپه‌رێن گه‌رایه‌وه
بێژوی وده‌ستی دایه‌وه کاری کشت
وکاڵ له گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی .
کاتێک له ئاوایی بێژوی بنکه‌ی
کۆمه‌ڵه ده‌کرێته‌وه ، هاوری
حوسێن وه‌ک زۆربه‌ی لاوانی ئه‌و
ئاوایێه به گه‌رمی هات وچووی
مه‌قه‌ر ده‌کات وله گه‌ل
سیاسه‌ته‌کان و رێبازی کۆمه‌ڵه
ئاشنا ده‌بێت ووه‌ک لایه‌نگرێکی
وشیار وبه‌ده‌ربه‌ست هه‌ڵسورانی
خۆی ده‌سپێده‌کا و هاورێیانی
پێشمه‌رگه هه‌ر ئه‌رکێک یان پێ
سپاردبا به‌وپه‌ری دڵسۆزێیه‌وه
به ئه‌نجامی ده‌گه‌یاند .
هاوری حوسێن له
درێژه‌ی هه‌ڵسورانی شۆرشگێرانه‌ی
دا ساڵی 1361 به رێزی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو وپاش ته‌واو کردنی
سه‌رکه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی
له یه‌کێک له واحێده
نێزامێیه‌کانی ناوچه‌ی بانه
سازمان درا .
ده‌وره‌ی
پێشمه‌رگایه‌تی هاوری حوسێن
هاوکات بوو له گه‌ڵ هێرشی
به‌کرێگێراوانی کۆماری ئێسلامی بۆ
داگێرکردنی بناری سورکێو ، هاوری
حوسێن له‌و شه‌رانه‌دا به‌شداری
کرد وگه‌لیک فێداکاری ودڵسۆزی له
خؤی نێشان دا ، پاشان بۆ
درێژه‌دانی ئه‌رکی شۆرشگێرانه‌ی
له ده‌سته‌ی رێکخستنی ئالان
سازمان درا وئه‌رک ووه‌زایفی
ته‌شکێلاتی به دڵسوزێیه‌وه
به‌رێوه ده‌برد .له شه‌ره
حه‌ماسێیه‌کانی ئالانی سه‌رده‌شت
بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی
هێزه‌کانی رژێم به‌شداری کرد .
هاوری حوسێن
تاسالی 65 له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
درێژه‌ی به تێکۆشانی خۆی دا هه‌ر
له‌و ساڵه‌دا به‌هۆی هه‌ندێک
گێروگرفتی بنه‌ماڵه‌که‌ی
گه‌رایه‌وه بێژوی وله‌لایه‌ن
به‌کرێگێراوانی کۆماری
ئێسلامێیه‌وه ده‌سگێر ده‌کرێت
وره‌وانه‌ی زێندانی ورمیی ده‌که‌ن
، پاش ئه‌زیه‌ت وئازارو
ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر داوای
هاوکاری لێده‌که‌ن ، به‌ڵام هاری
حوسێن موقاومه‌ت ده‌کات وته‌سلێمی
به‌کرێگیراوانی رژێم نا بێت . به
داخه‌وه جه‌لاده‌کانی رژێم
رێکه‌وتی 20 مانگی جۆزه‌ردانی
ساڵی 65 ئێعدام‌یان کرد . رۆژی
دواتر ته‌رمه‌که‌یان ته‌حوێلی
بنه‌ماڵه‌که‌ی دایه‌وه
وهه‌ره‌شه‌یان لێکردن که نابێت
سه‌ره‌خۆشی بۆ دانێن . به‌و جۆره
جه‌نایه‌تکاره‌کانی رژێم کۆتاێیان
به ژیانی هێنا .
یادی به‌رز ورێگای
پڕ رێبوار بێت
|