به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ
حسێن سه‌فه‌ری پێشمه‌رگه‌ی
دڵسۆز و فیداکاری کۆمه‌ڵه
هاورێ حسێنی سه‌فه‌ری رۆڵه‌ی
خانه‌واده‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش بوو
که ساڵی 1342دا له شاری تاران
له دایک بوو. باوکی به‌ننا بوو و
به دژواری ده‌یتوانی به‌شێک له
ساڵ کار بکات و بژیوی خێزانەکەیان
دابین بکات. هاورێ حسێن خۆی
سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌ریه‌کانی
ده‌ۆرانی منداڵی ئاوای بۆ
هاورێانی ده‌گێرایه‌وه:
ماڵمان له جنووبی شار بوو.
ماڵه‌که‌ی ئیمه‌ش وه‌ک هه‌موو
ماڵه هه‌ژاره‌کانی ئه‌و
گه‌ره‌که، نیوه تاریک و شێواو
بوو. بۆنی زبڵ و فازڵاوی گه‌ڕه‌ک
شه‌و و رۆژ ژیانی پێ تاڵ
کردبووین. هه‌ر له بیرمه کاتێک
خێزانی ئه‌و زه‌حمه‌تکێشانه‌ی که
دراوسێمان بوون، سه‌ریان به
سندوقه‌کانی شاره‌داری دا ده‌کرد،
ئیسکی کوشتارگاکانیان ده‌ردێنا و
دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانشۆرده‌وه،
لێیان ده‌نا. هه‌رگیز ئه‌و
دیمه‌نه دڵته‌زێنانه‌م له بیر
ناچنه‌وه که سه‌رمایه‌داری بۆ
زه‌حمه‌تکێشان ناوی لێ نابوو
ژیان.
هاورێ حسێن له وه‌ها بارودۆخێک
دا چاوی پشکوت و گه‌وره بوو. له
راپه‌رینی ساڵی 57دا به‌شداری کرد
و به هۆی ژماره‌یک له دۆستانی
یه‌وه له گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی
ئاشنا بوو. به دوای راپه‌رین دا
ئه‌و راستی یه‌ی بۆ ده‌رکه‌ۆت که
رژیمی ج ا ناتوانێ بۆ
زه‌حمه‌تکێشان جێگای هیوا بێ و
ژیانی ئه‌وان هه‌روا تاڵ و پڕ له
کوێره‌وه‌ری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و
سه‌رده‌مه هاورێ حسێن له
ده‌بیرستان ده‌رسی ده‌خوێند. له‌و
ماوه‌یه‌دا که هێزه سیاسی کان
مه‌ودای فه‌عالییه‌تی عه‌له‌نی
یان هه‌بوو، له گه‌ڵ سازمانی
په‌یکار په‌یوه‌ندی گرت. ساڵی 59
چه‌ند جار له لایه‌ن
به‌کرێگیراوانی جمهوری
ئیسلامیه‌وه گیرا و هه‌ر جاره
دوای چه‌ند رۆژ ئازاد ده‌کرا.
ساڵی 61 به‌و هیوایه که بتوانێ
له ئه‌رتش دا ده‌ۆری شۆرشگێرانه
بگێرێ، له ئه‌رتش دا دامه‌زرا.
هاورێ حسێن که وره‌یه‌کی
شۆرشگێرانه‌ی هه‌بوو، له‌و
ساڵانه‌دا که له ئه‌رته‌ش دا
بوو، تێده‌کۆشا له ناو سه‌ربازان
دا فه‌عالیه‌تی شۆرشگێرانه بکا و
له سه‌ر ئه‌وه سێ مانگ زیندانی
کرا. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ر ده‌وام
له بیری ئه‌وه‌دا بوو که بۆ
رزگاری له‌م وه‌زعه مه‌ینه‌ت
باره ده‌بێ کام رێباز هه‌ڵبژێرێ.
تا راده‌یه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی له ناو
شۆرشی کوردستان دا ناسیبوو.
سه‌رئه‌نجام هاوینی ساڵی 64 ریزی
ئه‌رته‌شی به جێ هێشت و خۆی به
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه ناساند.
دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ۆره‌ی
ئاموزشی تێپه‌ر کرد وه‌ک
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له گوردانی
31ی بۆکان دا سازمان درا. له
ماوه‌یه‌کی کورت دا توانی له
گه‌ڵ جه‌وهه‌ری مارکسیزم ئاشنا
بێت و بۆ وه‌دی هێنانی ئاواته
خنکێندراوه‌کانی زه‌حمه‌تکێشان
لێبڕاوانه خه‌بات بکات. له
کۆبونه‌وه سیاسیە کان دا فه‌عال
و له بڕێوه‌بردنی ئه‌رکه پێ
سپێردراوه‌کانی ته‌شکیلات دا
فیداکار و دڵسۆز بوو. له درێژه‌ی
هه‌ڵسوورانی پێشمه‌رگانه‌ی دا،
متمانه‌ی هاورێێانی بۆ لای خۆی
راکێشا. سه‌رتای به‌هاری 65
مه‌سئولییه‌تی ته‌داروکاتی په‌ڵی
پێ سپێردرا. هاورێ حسێن سیمایه‌کی
گه‌ش و راوێژی شیرینی هه‌بوو. به
زوویی له ناو دڵی خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکێش دا جێ ده‌کرده‌وه و
خۆشیان ده‌ویست. له کار و باردا
ماندوویی نه‌ناس و دڵسۆز بوو. به
داخه‌وه رێکه‌وتی 27ی خۆردادی
ساڵی
1365،
له جه‌رێانی شه‌رێکی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر دا له دژی هێزه‌کانی
ج ا له کانی جێژنی سه‌قز له‌و
په‌ری سه‌ربه‌رزی و جه‌ساره‌ت دا
گیانی به‌خت کرد.
یادی به‌رز و رێگای پڕ رێبوار
بێت
|