|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوڕێ
جه‌باری ئه‌لیاسی "جه‌باره‌چكۆل"
پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
یادی هاورێ جه‌باری ئه‌لیاسی كه
له ناو هاورێ
یانی پێشمه‌رگه‌دا به
جه‌باره‌چكۆل ده‌ناسرا، وه‌ك
رفیقێكی خۆشه‌ویست بۆ هه‌میشه
زیندووه. هاورێ جه‌بار له
ئاوایی "بێساران"ی ژاوه‌رۆ له
كۆشی خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار دا
له دایك بوو. هێشتا ساڵێك به
سه‌ر ته‌مه‌نی دا تێ نه‌په‌ریبوو،
كه باوكی بۆ هه‌میشه چاوی لێك
نا. دایكی، جه‌باری له ناو
ده‌یان ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و
گیروگرفتی ژیان دا گه‌وره كرد.
له ته‌مه‌نی ٧ ساڵیدا كه له
هه‌ژاری
دا
نه‌یتوانی بچێته مه‌دره‌سه و
ده‌رس بخوێنێ، به‌رده‌وام
خه‌ریكی كاری تاقه‌ت پروكین و
له‌شتاوین بوو.
ساڵی ٦٠ كه بنكه‌یه‌كی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ئاوایی كه‌ڵاتێ بوو، جه‌بار له
گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاورێ یانی
پێشمه‌رگه ئاشنا ده‌بێت.
ئاشنایاتی ئه‌و له گه‌ڵ
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه،
سه‌ره‌تای گۆڕانی رچه‌ی ژیانی
ئه‌و لاوه هه‌ژاره بوو.
هه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نی كه‌م بوو،
به‌ڵام له مه‌ودای ئه‌و
ته‌مه‌نه كورته‌شی دا، ده‌یان
به سه‌رهات و بیره‌وه‌ری تاڵی
له شێوه‌ی گوزه‌ران و بێ بژیوی
خۆی هه‌بوو. له‌م نیزامه دا زۆری
بێ حورمه‌تی پێ كرا بوو، له
قوڵایی دڵه‌وه تینووی موحبه‌ت و
خۆشه‌ویستی بوو. كاتێك ئه‌و له
لای پێشمه‌رگه‌كان ده‌رده دڵی
ده‌كرد و پاشان گۆێ ی بۆ قسه‌ی
ئه‌وان ده‌گرت، وه‌ك مه‌رهه‌می
سارێژكه‌ر به سه‌ر برینی چه‌ندین
ساڵه‌ی ژیانی پڕ له ره‌نجی دا
بكه‌ی، سوكنایی دڵی ده‌هات و هه‌ر
جاره زیاتر له پێشوو هه‌ستی به
نزیكایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و
باوه‌ڕه ده‌كرد كه له زمان
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌وه ده‌یبیست.
هێشتا ته‌واو له گه‌ڵ مه‌سه‌له
سیاسیه‌یه‌كان تێكه‌ڵاو نه‌بوو،
به‌ڵام به هۆی دۆستایه‌تی له
گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان، شه‌وانه
دوای شاخه و شاخی شوانی هاتوچۆی
مه‌قه‌ڕی ده‌ركرد و جاروباریش به
پێی توانا، كاری بۆیان جێ به جێ
ده‌كرد.
دوای ماوه‌یه‌ك داوای له
كۆمه‌ڵه كرد كه وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌كی پێ بدن.
به‌ڵام له به‌ر كه‌می ی ته‌مه‌نی
وه‌ك پێشمه‌رگه وه‌رنه‌گیرا.
به‌ڵام جه‌بار ئیتر بڕیاری خۆی دا
بوو، هه‌ر بۆیه له مه‌قه‌ڕ
مایه‌وه. سه‌ره‌تا ده‌ستی به
خوێندن كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌م
دا خۆیندنه‌وه و نووسین فێر بوو.
به شێوه‌یه‌ك كه ده‌یتوانی
نووسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه
بخوێنێته‌وه و به یارمه‌تی هاورێ
یانی پێشمه‌رگه لێیان حاڵی ببێ و
به‌و شێوه‌یه پله‌ی وشیاری سیاسی
_ چینایه‌تی خۆی بباته سه‌ر.
ماوه‌یه‌كی زۆر شان به شانی
هاورێ یانی پێشمه‌رگه، به پێی
توانای له کاروباره‌كان دا
به‌شداری ده‌كرد. به تایبه‌ت
كاتێك رژیم هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و
ناوچه‌یه، هاورێ جه‌بار له
به‌شی یارمه‌تی تداروكاتی و
موهمات پێ گه‌یاندندا، چالاك و
هه‌ڵسووراو بوو. زۆربه‌ی خه‌ڵكی
ئه‌و به‌شه ده‌یانناسی و وه‌ك
رۆڵه‌ی خۆیان خۆشیان ده‌ویست.
له‌و به‌ینه‌دا ئه‌و هه‌وڵی دا
له جه‌ره‌یانی شه‌ڕی
پێشمه‌رگه‌كان دا، شێوه و فه‌ننی
شه‌ڕ فیر ببێ و پێ به پێ ی
بردنه‌سه‌ری پله‌ی وشیاری خۆی،
له باری نیزامیشه‌وه گه‌شه
بكا. ئازایه‌تی و لێهاتوویی خۆی
به‌ر له چه‌كدار بوونی ره‌سمی بۆ
هاورێ یانی و ته‌شكیلات ده‌رخست.
سه‌ر ئه‌نجام ساڵی ٦٣ وه‌ك
پێشمه‌رگه ناسراو و سازمان درا.
ئه‌و كه سه‌رتاسه‌ری ژیانی دلی
سه‌ر رێژ له قین و توڕه‌یی له
نیزامی سه‌رمایه‌داری بوو، له
جه‌ره‌یانی شه‌ڕه‌كان دا ئه‌و
په‌ڕی جه‌ساره‌ت و كارزانی
ده‌نواند. له زۆر عه‌مه‌لیاتی
گه‌وره و بچوژوك دا چالاكی نواند
به شێوه‌یه‌ك كه هاورێ یان
حیسابیان له سه‌ر ده‌كرد. له
شه‌ڕه‌كانی به‌شی ژاوه‌رۆ له دژی
"ج_١" و گرتنی پایگاكانی رژیم له
"ره‌شه‌دێ، بلچه سوور، مامۆڵه"
دا به‌شداری چالاكانه‌ی كرد و له
هه‌ندێك شه‌ڕدا، مه‌سئوولییه‌تی
تیمی پێ سپێردرا.
به‌داخه‌وه هاورێ جه‌باری
ئه‌لیاسی ئه‌و لاوه بێ باك و
خۆێن گه‌رمه‌ی مه‌یدانی خه‌بات و
خۆشه‌ویسته‌ی هاوسه‌نگه‌رانی،
رێكه‌وتی ٢٨ی ئوردیبێهێشتی ٦٥ له
جه‌ره‌یانی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له دژی هێرشی "ج_١"،
له به‌رزاییه‌كانی نه‌شكاش دا
كه‌وته به گولله‌ی دوژمن و
گیانی به‌خت كرد.
یادی به درێژه‌دانی رێگای رێز لێ
ده‌گرین.
|