به‌رز و
به‌رێز بێ یاد وبیره‌وه‌ری هاورێ
جه‌عفه‌ری ده‌ستانی ئه‌ندامی
کارزانی حیزبی کومونیستی ئیران و
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سووری کۆمه‌ڵه
ناوی هاورێ جه‌عفه‌ری ده‌ستانی
وه‌بیر هێنه‌وه‌ره‌ی ده‌یان
مه‌یدانی سه‌ختی کاری نیزامی و
چالاکی که‌م وێنه، له
به‌ره‌نگار بوونه‌وه دژی
دوژمنانی چینایه‌تی کۆمه‌ڵانی
کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه. هاورێ
جه‌عفه‌ر نه‌ک هه‌ر
فه‌رمانده‌یه‌کی وریا و کار لێ
هاتوو بوو، به‌لکوو نموونه‌ی
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دڵسوز و سه‌میمی
هاوسه‌نگه‌ره‌کانی بوو. یه‌کێک
له هاورێیان سه‌باره‌ت به‌و
له‌حزه که هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌وی
بیستبوو له نامه‌یک دا ئاوای بۆ
نووسیوین:
هێشتا هه‌واڵی مه‌رگی له رادیۆ
بڵاو نه‌کرابوو که ئیمه له
زمانی یه‌کێک له هاورێیانی
فه‌رمانده‌مانه‌وه هه‌واڵه
که‌یمان بیست. هه‌موو له‌و
کاته‌دا زیاتر له هه‌میشه
هه‌ستمان به جێگای خاڵی ئه‌و
کرد. کاتێک له رۆخساری یه‌ک به
یه‌کی هاورێان ورد بوونه‌وه له
سیمایاندا ماته‌مێکی له ناکاو
به دی ده‌کرا.
هه‌ر که‌س سه‌رده‌می به
یه‌که‌وه بوونی له گه‌ڵ
جه‌عفه‌ر و بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و
ئازیزه‌ی وه‌ک فیلم به مێشکی دا
تێپه‌ر بوو. ته‌نیا ئه‌وه‌م لێ
روون بوو که گشتمان هه‌ستێکی
هاوبه‌شمان هه‌بوو. ئه‌ویش
ئه‌وه که غه‌می له ده‌ست دانی
بکه‌ین به ئیراده‌ی کومونیستی بۆ
به‌ره‌نگار بوونه‌وه له گه‌ڵ
ئه‌م دونیا پیچه‌وانه‌یه و
پارێزرانی.
هاورێ جه‌عفه‌ر ساڵی 1339 له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێشی شاری
مه‌هاباد له دایک بوو. هه‌ر له‌و
شاره هه‌تا کۆتایی ده‌بیرستان
ده‌رسی خوێند. ره‌وتی ژیانی
هاورێ جه‌عفه‌ریش وه‌ک هه‌موو
مناڵه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی ئه‌م
وڵاته به کاری کرێکاری و
کویره‌وه‌ری ڕایه‌ڵ و پۆی
ته‌نرابوو. هه‌ر له‌و ره‌وته‌دا
نه‌ک له گه‌ڵ ژیانی پڕ له
مه‌ینه‌تی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان ئاشنا بوو، به‌ڵکو
خۆشی چێژی تاڵی چه‌وسانه‌وه و
کاری تاقه‌ت پروکێنی
چێشتبوو.ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه
زه‌حمه‌تکێشه ده‌بوایه له
گه‌ڵی ئاشنا بێ و فێری بێ،
چونیه‌تی ژیانی زه‌حمه‌تکێشان له
چوارچێوه‌ی ئه‌م نیزامه
گه‌نده‌ڵه‌ی سه‌رمایه‌داری دا
نه‌بوو، به‌ڵکو رێی رزگاری و
عیلمی رزگاری به‌خشی کومونیزم
بوو.
جووڵانه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی
ئیران له دژی رژیمی شا له
ساڵه‌کانی 56 و 57دا بوارێکی له
بار بوو بۆ هاتنه مه‌یدانی
کۆمه‌ڵانی به‌ش مه‌ینه‌ت و هه‌ر
له‌و سه‌رده‌مه‌ش دا بوو که
هاورێ جه‌عفه‌ر وێرای میلیون،
میلیون ئینسانی ره‌نج دیده و
ئازادی خواز هاته مه‌یدانی
خه‌بات و له گه‌ڵ مه‌سه‌له
سیاسیه کان ئاشنا بوو. به دوای
قیام دا کاتێک هێزه سیاسیه‌کان
ده‌ستیان به هه‌ڵسوورانی سیاسی
کرد، هاورێ جه‌عفه‌ر له گه‌ڵ
کومونیزم ئاشنا بوو. ئه‌و ئاشنایی
یه ده‌روازه‌ی دنیایه‌کی نۆی له
رووی ئه‌و کرده‌وه و په‌یمانی دا
بۆ وه‌دی هێنانی تێبکۆشی و خه‌بات
بکا.
ساڵی 58 هه‌ڵسوورانی خۆی به
کۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا و توانی به
سه‌رنج دان له هه‌ل و مه‌رجی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستان،
به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆی له
رێبازی ئه‌و رێکخراوه‌دا
ببینێته‌وه. به‌ر له
پێشمه‌رگایه‌تی هه‌تا ساڵی 61 له
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌دا
له ناو شاری مه‌هاباد
هه‌ڵسوورانی شۆرشگێرانه‌ی ده‌کرد.
له‌و ساڵه‌وه به هۆی هێندێک
مه‌سه‌له‌ی ئه‌منییه‌تی یه‌وه
له شار هاته ده‌ر و به ریزی
پێشمه‌رگه‌کان په‌یوه‌ست بوو. پاش
ئه‌وه‌ی که ده‌وره‌ی ئامووزشی
تێپه‌ر کرد، له گوردانی 24ی
مه‌هاباد سازمان درا. له
سه‌ره‌تای پێشمه‌رگایه‌تی دا
سه‌ره‌رای ئه‌وه که نێوانی
ره‌فاقه‌ت و خۆشه‌ویستی
شۆرشگێرانه‌ی له گه‌ڵ
هاوسه‌نگه‌رانی گه‌رم کرد، له
مه‌یدانی هه‌ڵسوورانی نیزامی دا
وه‌ک هاورێیه‌کی چالاک،
ره‌زمه‌نده و جسوور خۆی نواند.
فیداکاری و وریایی ئه‌و له شه‌ری
12ی گوڵانی نێو شاری مه‌هاباد و
به‌شداری قاره‌مانانه‌ی له‌و
شه‌ره حه‌ماسیه دا هه‌رگیز له
بیر هاوسه‌نگه‌رانی ناچێته‌وه.
به دوای ئه‌وه‌دا له ده‌یان
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچووک دا،
له زۆر ته‌رحی عه‌مه‌لیاتی
هاورێیانی پێشمه‌رگه، جه‌عفه‌ر
وه‌ک که‌سێکی جێ هیوا ده‌وری
گێرا.
له ره‌وتی گه‌شه کردنی له‌و
مه‌یدانه‌دا سه‌ره‌تا وه‌ک جێگری
فه‌رمانده‌ی ده‌سته و پاشان وه‌ک
فه‌رمانده‌ی ده‌سته،
مه‌سئولییه‌تی نیزامی که‌وته
سه‌ر شان.
له ناو هاورێیانی دا به
هاوریێه‌کی لێبراو و جه‌سوور، به
که‌سێک که له گه‌ڵ راست
کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و یارمه‌تی
دانی هاوسه‌نگه‌رانی بۆ له ناو
بردنی که‌م و کۆریه‌کانیان
پێشره‌و بوو، ناسرا بوو. به‌م
شێوه‌یه هاورێ جه‌عفه‌ر وه‌ک
ئه‌ندامی حیزبی کومونیستی ئیران
و وه‌ک فه‌رمانده‌ی یه‌کی کارزان
و شارزای گوردانی 24ی مه‌هاباد
ناسرا بوو.
به داخه‌وه رێکه‌ۆتی 13ی مانگی
پۆشپەری ساڵی 65 له کاتی جێ به
جێ کردنی مه‌ئمووریه‌تێکی
ته‌شکیلاتی دا له گه‌ڵ واحدێک
له هاورێیانی له نێو شاری
مه‌هاباد که‌وته که‌مینی
به‌کرێگیراوان و دوای شه‌رێکی
قاره‌مانانه گیانی به‌خت کرد.
یادی هاورێ جه‌عفه‌ری ده‌ستانی له
دڵمان دا ده‌ژی |