به‌ریز بی یاد و بیره‌وه‌ری هاوری
جه‌عفه‌ری محه‌مه‌د ره‌ش ناسراو
به جه‌عفه‌ر
ئاجی
كه‌ند زه‌حمه‌تكیش وشیار و
پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كومه‌له
هاورێ جه‌عفه‌ری مه‌حمه‌د ره‌ش
ناسراو به جه‌عفه‌ری ئاجی كه‌ند،
له بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی
ئاوایی ئاجی كه‌ندی ناوچه‌ی بوكان
له دایك بوو. ژیانی سه‌رده‌می
مندالی هاوری جه‌عفه‌ریش وه‌ک
زۆربه‌ی منداڵه هه‌ژاره‌کانی
کودستان ، تیکه‌ڵی ده‌رد
ومه‌ینه‌ت وبێبه‌شی بنه‌ماڵه‌که‌ی
بوو.
كاتیك ته‌مه‌نی بوو به شه‌ش
ساڵه، وێرای ئه‌وه‌ی كه هاوینان
كاری ده‌كرد، زستانان له ئاوایی
یه‌كه‌ی خۆیان به رۆژ ده‌چووه
مه‌دره‌سه و شه‌وانه‌ش شاگرد
خه‌یاتی ده‌كرد. له راپه‌رینی
ساڵی ٥٧ دا كه جه‌عفه‌ر هێشتا
تازه لاوێكی زه‌حمه‌تكیش بوو.
له گه‌ڵ ده‌ست پی كردنی
هه‌ڵسوورانی هیزه سیاسی یه‌كان و
كاتیك كۆمه‌ڵه له ئاوایی ئاجی
كه‌ند مه‌قه‌ری هه‌بوو، ئه‌و وه‌ك
تازه لاویكی وریا بوو به
لایه‌نگری كۆمه‌ڵه و له هات و
چۆ كردن بۆ مقه‌ری پیشمه‌رگه‌كان
و خویندنه‌وه‌ی نه‌شرییات، پله‌ی
وشیاری خۆی ده‌برده سه‌ر و به
پیی توانا له ناو
هاوته‌مه‌نه‌كانی دا ته‌بلیغی
ده‌كرد. له‌وسه‌رده‌مه‌دا بوو که
جه‌عفه‌ر توانی که سه‌ر چاوه‌ی
ئه‌م ژێنه تاڵه وچاره
ره‌شییه‌ی زه‌حمه‌تکیشان ، نیزامی
سه‌رمایه‌دارییه ، ئه‌وه فێر
بوو که زه‌حمه‌تکێشان ده‌بی
زانستی رزگاری به‌خشێ خویان فێر
بن وبه یه‌کگرتوویی له دژی ئه‌م
نێزامه خه‌بات بکه‌ن وله سه‌ر
که‌لاوه‌ی ئه‌م دونیا
پێچه‌وانه‌یه ، نیزامیکی نوی
دابمه‌زرینن .
له‌و ده‌ورانه‌دا له ئاجی كه‌ند
هاورێ جه‌عفه‌ر ئه‌ندامانی شوورای
خویندكاران بوو و كه‌سیكی وشیار و
پیشره‌و بوو. ماوه‌یه‌كیش وه‌ك
په‌یكی نێو پیشمه‌رگه كاری بۆ
ته‌شكیلات كرد.
پاییزی سالی ٦٣ به‌ریزی
پیشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له
په‌یوه‌ست بوو و دوای ته‌واو
كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی
له‌گوردانی ٢٤ی مهاباد دا سازمان
درا. پیشمه‌رگایه‌تی بۆ هاورێ
جه‌عفه‌ر مه‌یدانێكی تازه‌ی
خه‌بات بوو كه هه‌م له گه‌شه
پیدانی پله‌ی زانیاری سیاسی خۆی
دا ته‌ئسیری هه‌بوو، و هه‌م باشتر
له جاران ده‌یتوانی ئامانج و
به‌رنامه‌ی كومه له و حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران له ناو
زه‌حمه‌تكیشاندا ته‌بلیغ بكا.
هه‌ر وه‌ها له مه‌یدانی نیزامی
یش دا پیشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور
بوو. له زۆر شه‌ری
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ناوچه‌كانی مهاباد، بوكان و سه‌قز
به‌شداری كرد و چالاكی نواند.
به داخه‌وه ئه‌و هاورێ
خۆشه‌ویسته‌مان رێكه‌وتی ٢٤ی
خه‌رمانانی سالی ٦٥ له جه‌ریانی
شه رى حیزبی دیموكرات له گه‌ڵ
كومه‌له له به‌رزایی ه‌كانی
"حاجی كیمی" كه‌وته به‌ر گولله
و گیانی له پیناو پاراستنی
ئازادی و دیفاع له كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان به‌خت كرد.
یادی هاوری جه‌عفه‌ری محه‌مه‌د
ره‌ش ناسراو به جه‌عفه‌ری ئاجی
كه‌ند وه‌ك زه‌حمه‌تكیشیكی وشیار
و پیشمه‌رگه‌یه‌كی فیداكاری
كۆمه‌ڵه له دڵی هاوسه‌نگه‌رانی
دا بۆ هه‌میشه زیندووه. |