به‌رێز بی یادی هاوڕی جه‌ماڵی
گودازگه‌ر
هاوڕی جه‌مال ساڵی ١٣٤٥ له
خانواده‌یه‌كی كریكاری له شاری
مریوان له دایك بوو. هه‌ر له
سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه شان به
شانی باوكی كریكاری كه ته‌نیا
نان ئاوری بنه‌ماڵه‌كه‌یان بوو،
له دیهاتی ده‌وروبه‌ری شاری
مه‌ریوان ده‌ستی به كار كرد. به
هۆی ده‌ستکۆرتی
بنه‌ماله‌که‌یه‌وه زۆر به
زحمه‌ت توانی بچیته مه‌دره‌سه،
هه‌موو ساڵی هاوێنان له كاتی
ته‌عتیل بوونی مه‌دره‌سه ده‌ستی
ده‌كرده‌وه به كریكاری و
له‌گه‌ڵ باوكی به شوێن كاردا
ئه‌م لاو ولایان ده‌كرد.
به‌م جۆره هاوڕی جه‌مال هه‌ر
له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه
له‌گه‌ل چه‌وسانه‌وه وکاری
پڕزه‌حمه‌ت وهه‌قده‌ستی که‌م
ومه‌ینه‌ت و كویره‌وه‌ری نیزامی
سه‌رمایه‌داری ئاشنا ده‌بیت و
لیی بیزار ده‌بێت .
له ڕاپه‌ڕینی شكوداری ساڵی ٥٧
دا هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری كرد و
ئه‌و كات یه‌كیك له تیكوشه‌رانی
شاری مه‌ریوان بوو. پاشانیش
كومیته‌ی هونه‌ری كانونی دانش
ئاموزانی ئه‌م شاره، مه‌یدانیكی
تری هه‌ڵسووڕانی هاوڕی جه‌ماڵ
بوو. له جه‌ره‌یانی كۆچی میژوویی
خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان دا جه‌ماڵ
یه‌كیك له‌و هاوڕی دڵسوزانه بوو
كه بی پشوودان كاری ده‌كرد.
به پیك هاتنی یه‌كیتی جوتیارانی
مه‌ریوان، هاوڕی جه‌ماڵیش له
به‌شی لاوانی ئه‌م یه‌كیتیدا
خه‌بات و تیكوشانی خۆی به‌و په‌ڕی
دڵسوزیه‌وه دریژه پی دا. له‌و
ده‌وره‌یه‌دا بوو که كومه‌له‌ی
ناسی و به‌م جۆره په‌یوه‌ندی
سیاسی خۆی به ته‌شكیلاتی
كومه‌له‌وه گری دا. كاتیك شاری
مه‌ریوان له ساڵی ٥٨دا له
لایه‌ن رژیمی جه‌نایه‌تکاری
کۆماری ئێسلامییه‌وه داگیر كرا،
له شار مایه‌وه‌و خه‌بات و
تیكوشان خۆی له دژی
به‌کریگیراوانی رژیم درێژه پێدا
.
هاوری جه‌مال پاییزی ساڵی ٥٨ دوا
به دوای ئازاد بوونی شاره‌كانی
كوردستان، به ده‌ست پیشمه‌رگه و
خه‌لك ، به‌دیهاتنی ئاوات
وئاره‌زوه‌کانی خۆی له ئامانج
وسیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌له‌دا
دێته‌وه وخه‌بات وتێکۆشانی خۆی
به کۆمه‌له‌وه گرێدا ، و به‌م
جۆره مه‌یدانی كار و
فه‌عالییه‌تی خه‌باتكارانه‌ی
به‌رینتر كرده‌وه. له جه‌ریانی
پیك هاتنی كومیته‌ی دانش ئاموزی
كۆمه‌له له شاری مه‌ریوان
ده‌وریكی به‌رچاوی هه بوو. به
هوی لیبراوی و شیلیگیریه‌ك كه
له كاره‌كانی دا بووی، بوو به مه
سئوولى كوميته ى به ش له
به‌شه‌كانی خاومیراوا و به‌ری
به‌گزاده و هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك
دواتر بیجگه له‌م ئه‌ركه وه‌ك
مه‌سئوولی كتیبخانه‌ی بنكه‌ی سێ ی
خه‌رمانانی شاریش سازمان درا.
ساڵی ٥٩ پاش داگیركرانه‌وه‌ی
شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن
رژیمه‌وه، به بڕیاری كۆمه‌له
له شار هاته ده‌رو بۆ ماوه‌ی
چه‌ندین مانگ له دیهاتی
ده‌وروبه‌ر به‌و په‌ڕی فیداكاریه
وه ئه‌ركه پێ سپیردراوه‌كانی
به‌ڕێوه برد. پاشان بۆ
ماوه‌یه‌كی كورت گه‌ڕایه‌وه شار
و له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی
بمینیته‌وه چووه شاری كرماشان و
بۆ ماوه‌ی ٢ساڵ له كارگایه‌كی
لیباس شووری دا ده‌ستی به
كریكاری كرد. هاوڕی جه‌ماڵی
گودازگه‌ر ساڵی ٦١ بۆ دریژه‌دان
بۆ خۆیندن هاته شاری سنه و خیرا
له گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كومه له
په‌یوه‌ندی گرته‌وه.
به هۆی نیشان دانی لیهاتووی و
ده‌ركی قووڵی له خه‌باتی
چینایه‌تی له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه بوو به یه‌كیك
له مسئوولینی كار له نیۆ دانش
ئاموزانی تیكۆشه‌ری مه‌دره‌سه‌ی
ڕاهنمای ئازاده‌گان له گه‌ڕه‌كی
زه‌حمه‌تكیش نشینی حاجی ئاوا .
هاوڕی جه‌ماڵ پاش ماوه‌یه‌ك
خه‌بات و تیكۆشان له‌م
مه‌یدانه‌دا بو ده‌زگا
جاسووسییه‌کانی رژیم ناسرا،
به‌لام پیش ئه‌وه‌ی بكه‌ویته
ده‌ست جه‌لادانی رژیمی ج.ا به‌و
په‌ڕی وشیاریه‌وه خۆی له چنگ
ئه‌م جنایتكارانه‌ی ده‌رباز كرد و
چووه شاری ورمی. هاوری جه‌مال
له‌م شاره‌ش فه‌عالیتی كومونیستی
خۆی دریژه پی دا و پاش سێ ساڵ
دیسانه‌وه گه‌ڕایه‌وه شاری سنه
و له هونه‌ره‌ساتی ئه‌و شاره‌دا
دریژه‌ی به خویندن دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و ئیعلامیه
به بۆنه‌ی رۆژی یه‌كی ئه‌یار،
ته‌هیه‌ی هه‌واڵ و ڕاپورت له
وه‌زعی ژیانی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان ونزیك بوونه‌وه و
سه‌میمی بوون له گه‌ڵ بنه‌ماڵه
كانیان، له نمونه‌ی ئه‌و
فه‌عالیه‌ته به نرخانه بوون
كه هاوڕی جه‌ماڵ له‌م سه‌رده‌مه
له فه‌عالیه‌تی شۆڕشگیرانه‌یدا
به‌و په‌ڕی دڵسوزیه‌وه
به‌ریوه‌ی ده‌بردن. هاوری جه‌ماڵ
به هۆی هه‌ژاری خانواده‌كه‌ی و
نه‌بوونی كار له شاری سنه هه‌ر
وه‌ك ژیانی سه‌رده‌می مناڵی به
ناچار خانواده‌كه‌ی به جێ هیشت و
به شۆینی كاردا رۆی كرده شاری
ئه‌هواز. یه‌كیك له هاوڕییانی
ده‌گیریته‌وه:
هاوڕی جه‌ماڵ به‌ر له وه‌ی بڕوا
وتی ده‌چم تا له نزیكه‌وه له
گه‌ڵ واقعییاتی ژیانی تاڵی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌م
مه‌لبه‌نده‌ش ئاشنا بم و
سیاسه‌ته‌كان و ئامانجه‌كانی
كومه‌له و حیزبی كومونیستی
ئیرانیان پێ بناسینم. ئه‌م هاوڕی
خۆشه‌ویسته‌مان له ڕاستی دا ئه‌م
بڕیاره شورشگیرانه‌ی خۆی به جێ
هینا و كاتی رویشتنی ژماره‌یه‌ك
له‌و تراكتانه‌ی كه به بۆنه‌ی
ساڵروژی دامه‌زراندنی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیرانه‌وه چاپ كرا
بوون له نیۆ ساكه‌كه‌ی دا جی
كرده‌وه. سه‌ر ئه‌نجام له
خابگای كریكارانی به‌شی لوله‌سازی
شیركه‌تی نه‌وتی خوزستان له سه‌ر
دیوار هه‌ڵیۆاسین و ئه‌م ئه‌ركه
پیروزه‌شی وه‌ك دوایینی ئه‌ركی
شۆرشگیرانه‌ی به‌و په‌ڕی
جه‌ساره‌ته‌وه به جێ هێنا.
به داخه‌وه ئه‌م هاوڕی
تیكوشه‌ره‌مان رۆژی ١٤ی مانگی
خه‌رمانانی ساڵی ٦٥ له مه‌سیری
جاده‌ی ڕام هورموز- ئه‌هواز دا
به هۆی ته‌سادفی ماشینه‌وه
گیانی به‌خت كرد.
یادی هاوری جه‌ماڵ گودازگه‌ر
كریكاری وشیار و كومونیست و
هه‌ڵسۆراو بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی كوردستان بۆ
هه‌مێشه له‌دڵماندا زێندووه .
|