به‌رز و به‌ریز بی یادی هاوری
خۆشه‌ویست خالیدی كۆنه‌پۆشی
تیكوشه‌رو هه‌لسووراوی كۆمه‌له
هاوری خالید سالی ١٣٤١ له‌ئاوایی
"بایه‌وه‌ی مه‌ریوان" له‌دایك
بووه . ده‌ورانی منالی و لاوی
هاوری خالید تیكه‌ل به ره‌نج و
كاری
تاقه‌ت پرووكێنی ناو مه‌زرا بوو.
دواتر و چه‌ند ساڵ به‌ر له قیام
بۆ دابین كردنی بژیوی
خانه‌واده‌که‌ی ، وه‌ك كاروانچی
سنووری ئیران و عیراقی ده‌به‌زاند
و به‌م شیوه‌یه به‌شیك له
خه‌رجی بنه‌ماڵه‌که‌ی تامین
ده‌كرد. دوای قیام و كاتیك
هێزه‌سیاسیه‌کان هه‌ڵسورانی
ئاشکرای خویان ده‌ست پێ‌کرد
،ئاوات وئامانجه‌کانی خوی
له‌سیاسه‌ت ورێبازی کۆمه‌ڵه‌دا
دێته‌وه و له سالی ٥٩وه، وه‌ك
هه‌لسووراوی كۆمه‌له ده‌ستی
به‌هه‌لسوورانی سیاسی كرد. هاوری
خالیدی كۆنه‌پۆشی له جه‌ره‌یانی
كار و هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه‌یدا
نموونه‌ی زه‌حمه‌تكیشیكی وشیار و
تیكۆشه‌ر، فه‌عالیكی كومونیست و
به‌ده‌ربه‌ست بوو. هاوری خالید
هه‌میشه له‌و كه‌سانه بووه كه
به‌رده‌وام بۆ جی به جی كردنی
ئه‌رك و كاری ته‌شیلاتی ئاماده
بو وه هه‌ر كاریك پیی سپیردرابا
به دل و به‌گیان به ریوه‌ی
ده‌برد.
مه‌رگی سه‌به‌رزانه‌ی و جساره‌تی
كه‌م وینه‌ی ، تێکوشانی بێ وچانی
هاوری خالید، كه به راست
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئێنسانێکی
تێکۆشه‌رو زه‌حمه‌تكیشیكی وشیارو
كومونیسته که له‌قوڵایی
دڵیه‌وه باوه‌ری به سه‌ر
كه‌وتنی چێنی کرێکار و سوسیالیزم
بوو، یه‌كیك له‌و نموونانه‌یه
كه بێ گومان له میژوویی خه‌باتی
سه‌ر به خۆی چینی كریكار دا
سه‌بت ده‌كری و له بیر
ناچیته‌وه. دوو رۆژ به‌ر له‌وه
گیانی به‌خت بكا له‌گه‌ڵ واحیدیك
له‌هاورییانی پیشمه‌رگه، له
نیوان ئاوایی یه‌كانی "بایه‌وه و
باشماخ" تێپه‌ر ده‌بوون، چوو به
سه‌ر مین دا و به سه‌ختی بریندار
بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا كه هاوری
خالید له ژیر موعالجه‌دا بوو،
یه‌كجاریش له‌رووخساری دا هه‌ست
به بێ ئیراده‌یی و لاوازیی
نه‌كرا، ته‌نانه‌ت هاورییانی
ده‌وروپشتی دلخۆشی ده‌دایه‌وه و،
له یه‌ك به یه‌كی حه‌ره‌كاتیدا
ئیمان و هیوا به‌سه‌ركه‌وتن به
دی ده‌كرا. به داخه‌وه به هۆی
سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه،
سه‌ره‌رای هه‌ول وتێکوشانی
هاورێیانی تێمی پزشکی ، زیاتر
نه‌یتوانی بۆوه‌دێهێنانی
ئامانجه‌کانی تێبکوشی ، ریكه‌وتی
١٨ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ٦٥ به
یه‌كجاری چاوی سه‌ر یه‌ك ناو و
به جیی هیشتین. بێ شك ریگای هارێ
خالید له لایه‌ن سه‌دان و
هه‌زاران زه‌حمه‌تیكشی تره‌وه
دریژه ده‌درێت.
یادی به‌رز و ریگای پر رێبوار بێ.
|