|
یاد و بیره‌وه‌ری هاورێ خه‌لیلی
موباره‌کی له دڵماندا زیندووه
ئه‌و که‌سانه‌ی هاورێ خه‌لیلی
موباره‌کی یان ده‌ناسی بێ گۆمان
سیمای کومو‌نیستێکی شێلگیر و
ماندووی نه‌ناسیان له دڵدا جێگیر
بووه که خۆشه‌ویستی ئه‌و له
ره‌ۆتی خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی دا
چووه‌ته قوڵایی دڵیانه‌وه.
هاورێ خه‌لیل له زۆمره‌ی ئه‌و
لاوه شۆرشگێرانه‌یه که له دڵی
شۆرشی شکۆداری ساڵی 57وه له
گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تی
ئاشنا بوو و پاشانیش له ره‌ۆتی
به‌روپێش چوونی ئه‌م شۆرشه‌دا
سیاسه‌ت و ئامانجی کومونیستی
کۆمه‌ڵه‌ی ناسی و ئه‌م جار وه‌ک
هاورێیه‌کی پێشره‌و و تێکۆشه‌ر
ده‌ستی به فه‌عالیه‌ت کرد و وه
هه‌تا کاتی مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ی
وه‌ک هاورێیه‌کی وه‌فادار به
ئامانجی رزگاری چینی کرێکار له
هیچ هه‌وڵدانێک ده‌رێغی نه‌کرد.
هاورێ خه‌لیل ڕوڵه‌ی
بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێشی
ئاوایی موباره‌ک ئاوای به‌شی دێ
گۆلان بوو که ساڵی 1344 چاوی به
دونیای پڕ له سته‌م و
نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری هه‌لێنا.
پاشان بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆچی کرد و
چوونه شاری مه‌ریوان. هاورێ
خه‌لیل چووه مه‌دره‌سه و هه‌تا
که‌لاسی 5ی سه‌ره‌تایی ده‌رسی
خوێند. ساڵی 57 له جه‌ریانی
خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی ئیران
له دژی نیزامی گه‌نده‌ڵی
پاشایه‌تی به به‌شداری کردن له
ته‌زاهورات و حه‌ره‌کاتی
ئه‌عترازی خه‌ڵک له شاری
مه‌ریوان ڕوی کرده خه‌باتی
سیاسی. هه‌ر ئه‌و کات له
په‌ێوه‌ندی له گه‌ڵ هاورێیانی
کۆمه‌ڵه و تێکۆشه‌رانی نێو شار
بۆ پێک هێنانی شه‌رایتیکی
دیمۆکراتیک و شۆرشگێر ده‌وری
به‌رچاوی له خۆ نیشان دا. هاورێ
خه‌لیل هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی که‌م
بوو، به‌ڵام به شور و شه‌ۆقه‌وه
هه‌ڵده‌سووڕا و ئه‌رکی
شۆرشگێرانه‌ی خۆی به ڕێوه
ده‌برد. پاش راپه‌رین یه‌کێک له
هه‌ڵسووراوانی کانوونی دانش
ئامووزانی شار و دێهاتی مه‌ریوان
بوو. هه‌ر له‌م سه‌ر و به‌نده دا
له گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئامانجی
کۆمه‌ڵه ئاشنا بوو وه له
جه‌ریانی یه‌که‌م هێرشی رژیم بۆ
سه‌ر کوردستان وه‌ک لایه‌نگریکی
تێکۆشه‌ری کۆمه‌ڵه له شار
مایه‌وه و درێژه‌ی به
فه‌عالیه‌ت دا. پاش گرتنه‌وه‌ی
شاره‌کان هه‌روا له کانوونی دانش
ئامووزان ده‌ستی به تێکۆشان کرد.
له ده‌وره‌ی دووهه‌می هێرشی
دڕندانه‌ی رژیم بۆ سه‌ر کوردستان
له په‌ێوه‌ندی له گه‌ل بنکه‌ی
کاک فوئاد دا هه‌ڵسووراوانه کاری
ته‌بلیغی و یارمه‌تی گه‌یاندنی
به پێشمه‌رگه‌کانی به ڕێوه
ده‌برد.
هاورێ خه‌لیل هاوینی ساڵی 59
هاته ریزی پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه، به‌ڵام له به‌ر
ئه‌وه‌ی که‌م سن و ساڵ بوو
نزیکه‌ی ساڵ و نیویک کاری
ئیرتباتاتی پێ سپێردرا و
سه‌رئه‌نجام له مانگه‌کانی ئاخری
ساڵی 60دا ده‌وره‌ی ئاموزشی
پێشمه‌رگایه‌تی تێپه‌ڕ کرد و ئه‌م
جاره چه‌کی پڕ له شانازی
پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی له شان
کرد.
هاورێ خه‌لیل موباره‌کی زستانی
ساڵی 62 له گه‌ڵ واحدێک له
پێشمه‌رگه‌کانی مه‌ریوان خه‌بات و
تێکۆشانی خۆی برده مه‌نته‌قه‌ی
شیمالی کوردستان و له گه‌ڵ
گوردانی 22 ورمێ دا سازمان درا.
له ماوه‌یه‌کی که‌م دا لێهاتووی
خۆی له مه‌یدانی سیاسی و نیزامی
دا نیشان دا و زۆر زوو له دڵی
هاوسه‌نگه‌ره‌کانی و کۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تکێشی ئه‌م مه‌نته‌قه‌دا
جێگای کرده‌وه. هاورێ خه‌لیل له
ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵسوورانی
شۆرشگێرانه له ناو خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکێشی شیمال و نیشان دانی
گه‌لێک چالاکی و له خۆ بوردوی
له مه‌یدانی خه‌باتی
چه‌کدارانه‌دا گه‌لێک بیره‌وه‌ری
و ده‌رس و ئه‌زموونی به نرخی بۆ
کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش به جێ
هێشتووه که قه‌د له دڵ
ده‌رناچێ.
نمونه‌ی ئه‌م تێکۆشانه گرتنی
پایگای باوان و تێک‌شکاندن و ته‌فر
و توونا کردنی گرووهی زه‌ربتی
نه‌غه‌ده و زۆر عه‌مه‌لیاتی
گه‌ورو و بچوکی تر که هاورێ
خه‌لیل له هه‌موویان ده‌وری
به‌رچاوی گێرا.
به پێ کۆمه‌ڵی خسوویاتی به نرخ
و شۆرشگێرانه به‌هاری ساڵی 64
مه‌سئولیه‌تی ده‌سته‌یه‌ک له
پێشمه‌رگه‌کانی گوردانی 22 ورمێ
پێ سپێردرا.
ئاخری به‌هاری ساڵی 64 له گه‌ڵ
هاورێیانی گوردان بۆ
مه‌ئموریه‌تێک هاته یه‌کێک له
مه‌قه‌ر مه‌رکه‌زیه‌کانی
کۆمه‌ڵه. له‌م ماوه‌یه‌ش دا وه‌ک
ڕه‌فیقێکی دڵسۆز و فیداکار به
لێبڕاوی وه هه‌ڵسوورانی بێ وچانی
خۆی درێژه پێ دا.
هاورێ خه‌لیلی موباره‌کی به‌هاری
65 له گه‌ڵ واحدێک له
پێشمه‌رگه‌کانی گوردانی 22 ورمێ
بۆ ئه‌نجام دانی مه‌ئموریه‌تێکی
ته‌شکیلاتی چووه ناوچه‌ی سه‌قز و
له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌ڵسوورانی
سیاسی نیزامی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا
به‌شداری کرد.
ئاخرین مه‌یدانی چالاکی هاورێ
خه‌لیل عه‌مه‌لیاتی پڕ له
حه‌ماسه‌ی گرتنی دوو پایگای
گه‌وره‌ی رژیم له ئاوایی دگاگای
به‌شی سه‌رشیوی سه‌قز بوو که
ڕوژی 31ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی
65 به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ه‌وه‌و به‌رێوه چوو.
هاورێ خه‌لیل له‌م شه‌ره‌دا له
حالێک‌دا هه‌ڵی ده‌کوتایه سه‌ر
سه‌نگه‌ری به‌کرێگیراوانی
داگیرکه‌ری رژیم که‌وته به‌ر
گولله‌ی پارێزه‌رانی جه‌هل و
سه‌رمایه و گیانی له رێگای
ئازادی و سوسیالیزم دا به‌خت کرد.
به درێژه‌دانی ڕێگاکه‌ی ڕیز له
یادی ئازیزی ده‌گرین
|