به‌رز و به‌رێزبێ یادی
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداكاری
كۆمه‌له هاورێ
خه‌لیلی
موقده‌م نیا
هاورێ خه‌لیل سالی ١٣٤٢ له شاری
سنه له دایك بووه . ده‌ورانی
خوێندنی هه‌تا دووهه‌می
ده‌بیرستان له‌و شاره تێپه‌ر
كرد. له ده‌ورانی ده‌بیرستان دا
بوو كه جم و جۆلی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی شاه،
ئێران و كوردستانی ته‌نیه‌وه و
ئه‌ویش وه‌ك هه‌زاران لاوی
تێكۆشه‌ر به‌م خه‌باته په‌یوه‌ست
بوو.
هاورێ خه‌لیل له جه‌ره‌یانی
خه‌بات و راپه‌رێنی
ساڵی
٥٧ دا له گه‌ل مه‌سایلی سیاسی
ئاشنا ده‌بیت وبێر له سه‌ر
چاوه‌ی زولم وبێعداله‌تی ناو
کۆمه‌لگا ده‌کاته‌وه و به شوێن
ولامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه
بوو كه له ماوه‌ی ژیانی
رابردووی دا ئازاریان ده‌دا.
دوای قیام وهاتنه سه‌ر کاری
کۆماری ئیسلامی به‌زویی
ناوه‌روكی کۆنه‌په‌رستانه و دژی
شورشی ئه‌م رژیمه‌ی ناسی و له
گه‌ل دامه‌زراندنی بنكه‌كانی ناو
شاری سنه یه‌كێك له
هه‌لسووراوانی بنكه‌ی گه‌ره‌كی
"پیرمحه‌مه‌د" بوو.
هاورێ خه‌لیلی موقده‌م نیا له
درێژه‌ی هه‌لسوورانی
خه‌باتكارانه‌ی دا سالی ٦٠ به
ته‌شكیلاتی كۆمه‌له په‌یوه‌ست
بوو، وه وه‌ك هاورێیه‌كی
هه‌لسوورا و ده‌ستی به تێكوشان
كرد. هه‌سورانی بێ‌وچان
ودڵسوزانه‌ی ، جساره‌ت و
شه‌هامه‌ت له جێ به جێ كردنی
ئه‌ركه ته‌شكیلاتی یه‌كانی
به‌زوویی رووخساری هاورێیه‌كی
جێی متمانه و خۆشه‌ویستی پێ
به‌خشی.
زستانی ساڵی ٦٢ له به‌ر هه‌ندێك
مه‌سایلی ئه‌منی یه‌تی و شناسایی
كرانی له لایه‌ن جاسووسه‌كانی
رژیمی ئیسلامیه‌وه، له شار
هاته ده‌ره‌وه و به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
په‌یوه‌ست بوو. دوای تێپه‌ر كردنی
ده‌وره‌ی ئامووزشی له گوردانی
شوان دا سازمان درا. هێشتا چه‌ند
مانگێگ له پێشمه‌رگایه‌تی
یه‌كه‌ی تێنه په‌ری بوو كه له
رووداوێك دا به دیلی كه‌وته
ده‌ست جه‌نایه‌ت كارانی "ج.ا".
جه‌لادانی رژیم بۆ به‌ده‌ست
زانیاری ونهێنیه‌کانی ته‌شکیلات
، هه‌رچی ئه‌شكه‌نجه‌ی
وه‌حشیانه‌یه له سه‌ری تاقیان
كرده‌وه.
به‌لام هاورێ خه‌لیل له
سه‌ره‌تاوه بریاری خۆی دا بوو و
به‌موقاومه‌ت وخوراگری خوی
نه‌یهێشت به‌کرێگێراوانی رژیم
به‌ئاواتی خۆیان بگه‌ن ونه‌یان
توانی ئیراده‌ی پۆلایینی تێک
بشکینن . کاتیک به‌هوی
ئه‌شکه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی
جه‌لادانی رژیمه‌وه جه‌سته‌ی
زامدار ده‌بێت وتوشی نه‌خۆشی
ده‌بێت ، ده‌یبنه بیمارستان ،.
به‌لام له بیمارستان سه‌ره‌رای
بوونی ژوماره‌ی زۆری
به‌کرێگیراوانی رژیم و سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ی كه به توندی له ژێر
چاوه‌دێری دا بوو،توانی
جه‌ساره‌ت و كارزانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له ، جارێكی تر به
پارێزه‌رانی رژیم سه‌لماند وخوی
ده‌ربازکرد و خۆی گه‌یانده‌وه
هاورێیانی پێشمه‌رگه.وخه‌بات
وتێکۆشانی خوی ده‌ست پێکرده‌وه و
دوای ماوه‌یه‌ك به هۆی
كارلێهاتوویی و جساره‌تی
شۆرشگێرانه‌یه‌وه، مه‌سئولییه‌تی
واحیدیک له‌پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی پێ سپیردرا.
هاوری خه‌لیل پاش ماوه‌یه‌ك به
هۆی خوسوسیاتی شورشگێرانه‌یه‌وه
بوو به ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی
ئێران وزیاتر له جاران به
دڵسوزی وفیداکاریه‌وه ئه‌رک
ووه‌زایفی ته‌سکێلاتی به‌رێوه
ده‌برد .
هاورێ خه‌لیلی موقه‌ده‌م نیا
ئه‌وسا كه له گه‌ل
زه‌حمه‌تكێشان به‌ره‌و روو
ده‌بوو، وه‌ك یار و دلسووزێكی
خۆشه‌ویست له یه‌كه‌م
دیداره‌كانی دا له دلی ئه‌واندا
جێی ده‌كرده‌وه و ئه‌و كاته‌ش
له مه‌یدانی شه‌ر دا زاهر ده
بوو نموونه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی
ووشیاروله‌خۆبوردوی كۆمه‌له‌ی به
هاورێیانی نیشان ده‌دا. له
ماوه‌ی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی دا
له زۆر عه‌مه‌لیات و شه‌ری
حه‌ماسی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
دا فیداكاری له خۆی نیشان دا و
له گرتنی پایگاكانی دوژمن له
"خواشت و توارمه‌لا و گۆریچه" دا
ده‌وری به‌رچاوی گێرا.
ئه‌م هاورێ ئازیزه‌مان رێكه‌وتی
٢٧ی خه‌رمانانی سالی ٦٥ له
جه‌ره‌یانی شه‌ر له دژی رژیم له
به‌رزایی یه‌كانی "نه‌رگسه‌له و
ده‌ره‌گاوان" له ناوچه‌ی
دیوانده‌ره، له ئاخرین
له‌حزه‌كانی شه‌ر دا كه‌وته به‌ر
گوولله‌ی پارێزه‌رانی سه‌رمایه و
گیانی به‌خت كرد.
یادی هاورێ خه‌لیلی موقه‌ده‌م نیا
به‌رز و رێگای پر رێبوار بێ.
|