به‌رێز بێ یادی پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ لووقمانی ئه‌كبه‌ری
هاورێ لووقمانی ئه‌كبه‌ری له‌خانه‌واده‌یه‌كی
كرێكاری، له شاری بۆكان چاوی به‌ژێن هه‌ل
هێناوه، وه‌ك هه‌موو منداڵه كرێكاریكی ئه‌م
وڵاته قوورسایی هه‌ژاری و نه‌داری كه‌وته
سه‌رشانی . باوكی كرێكاری ده‌كرد و به زه‌حمه‌ت
ده‌یتوانی خه‌رجی ژیانی خانه‌واده‌که‌یان دابین
بكات.
كاتێك لووقمان باسی منداڵی خۆی ده‌كرد، ده‌یوت،
هیشتا منداڵ بووم، باوكم نه‌خۆش ده‌كه‌وت و
ده‌چوه لای دوكتور، له به‌ر نه‌بوونی
نه‌یده‌اتووانی ئه‌و ده‌وا و ده‌رمانانه‌ی كه
بۆیان ده‌نووسی، بیكرێ.
له‌ماڵه‌وه زۆرجار نووسخه‌ی نه‌كڕاوه‌م دیوه،
كه هه‌روا باوكم دای ده‌خست. له جه‌ره‌یانی
راپه‌رێنی کومه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له‌دژی رژێمی
پاشایه‌تی ، سه‌ره‌ڕای كه‌م ته‌مه‌ن بوونی، ئه‌و
جوولانه‌وه‌یه تاسیرێكی موسته‌قیمی له سه‌ر دانا
و شور وشه‌وقی خه‌بات تێیدا گه‌شه‌ی كرد. له‌و
كاته‌دا كه بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ی كوردستان
شكلێ گرت و خه‌ڵكی كوردستان بۆ دیفاع
له‌مافه‌كانیان له به‌رانبه‌ر هێرشی جمهوری
ئیسلامی دا وه‌ستان ، ئه‌وه‌نده‌ی تر هیوا و
ئومیدی بۆ گۆرینی ئه‌م ژیانه له لووقمان دا پێك
هێنا و كۆمه‌له ی دۆزیه‌وه و بوو به هه‌لسووراوی
كۆمه‌له. كاتێ بۆكانیش له لایه‌ن رژیمی جمهوری
ئیسلامی یه‌وه داگیر كرایه‌وه، هاورێ لقمان هه‌ر
له شار مایه‌وه و وه‌ك دانش ئامووزێكی تێكۆشه‌ر
درێژه‌ی به خه باتی شۆرشگێرانه‌ی خۆی دا. ساڵی
٦٣ بوو كه هاته نێو ریزی ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی
كۆمه‌له‌وه و فه‌عالییه‌تی ته‌شكیلاتی خۆی وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌ك، له‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌ست پێ كرد.
به ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی
پێشمه‌رگایه‌تی، هاورێ لووقمان چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كرده شانی و له‌گوردانی
٣١ی بۆكان دا سازمان درا. له ماوه‌یه‌كی كورتدا،
له نێو هاورییانی دا به پێشمه‌رگه‌یه‌كی فیداكار
و دڵسۆز ناسرا و تووانی له نیۆ دڵی ئه‌وان دا
جێگای خۆی بكاته‌وه و ببێ به یه‌كێك له رفیقه
خۆشه‌ویسته‌كانی گوردانی ٣١.
له‌مه‌یدانی نیزامیشدا هاورێ لووقمان له شه‌ره
گه‌وره و پڕ له حه‌ماسی یه‌كانی "ئاڵ كه‌لوو" ،
"پیروێنس"، "كانی شێته" هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی
شه‌ره كانی ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ی ناوچه‌ی بۆكان و
عه‌مه‌لیاته‌كانی ناو شاری بۆكان گه‌لێك فیداكار
له خۆی نواند.
ئاخرین عه‌مه‌لیاتێك كه‌هاورێ لووقمان به‌شداری
تێدا کرد ، عه‌مه‌لیاتی سه‌ر له ئێواره‌ی ناو
شاری بۆكان له رێكه‌وتی ١٢ی
ره‌زبه‌ری سالی
٦٥ بوو كه كاتێك له گه‌ڵ واحدێك له هاورێیانی
گوردانی ٣١، گه‌ره‌كی مه‌جبووراوا و جاده‌ی
كه‌مه‌ر به‌ندی یان خستبووه ژێر كۆنترۆلی خۆیان،
له‌گه‌ڵ واحدێكی گه‌شتی دوژمن ده‌رگیر بوون و به
داخه‌وه كه‌وته به‌ر گوله و گیانی له پێناو
ئامانجی به‌رزی رزگاری به‌ش مه‌ینه‌تان دا به‌خت
كردوو درێژه‌ی ریگاكه‌ی به ئێمه سپارد.
یادی به‌رزو رێگای به‌رده‌وام بێت
|