به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی
جه‌سوور و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ "ماجێدی غه‌وسی" ناسراو به
"عه‌تاڕه‌ش"
هاورێ "ماجیدی
غه‌وسی ساڵی ١٣٤٧ی هه‌تاوی له
كۆشی خێزانیكی پڕ جه‌معیت و ده‌ست
كورت، له ئاوایی "خه‌ییه‌ر"
له نزیك شاری سه‌قز له دایك
بووە. ژیانی ماجیدی منداڵ، وه‌ك
ژیانی ده‌یان و سه‌دان هه‌زار
منداڵی ئه‌م وڵاته سته‌م
لێدراوه، به هه‌ژاری و ده‌ست
كورتی خه‌مڵا. كاكه "ماجید"
هێشتا منداڵ بوو كه گۆچانی
شوانیان له ده‌ست كرد و پرێسكه
نانی هه‌ژاریان له ناو شان به‌ست
و به شوانی و كاری
كه‌شاوه‌رزییه‌وه ژیانی ده‌ست
پێكرد.
"ماجید" هه‌ر له
سه‌ره‌تای منداڵی و فام
كردنییه‌وه هه‌ستی به تامی تاڵی
هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه، جیاوازی
فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند و دارا و
نه‌دار كرد. هه‌ر له سه‌ره‌تای
ده‌ستپێكی ژیانی منداڵیه‌وه
پۆره هه‌نگی پرسیار له مێشكی‌دا
گه‌رای به‌ست. زۆرێك له وڵامی
پرسیاره‌كانی له ناو بنه‌ماڵه و
ده‌ورووبه‌ره‌وه ده‌یانوت
ئه‌وه‌یكه هه‌یه ده‌ستی لێ
نادرێت. دونیا هه‌تا بووه هه‌ر
ئاوا بووه و هه‌رواش ده‌بێت و
زۆر وڵامی دیكه كه هه‌رگیز "كاك
ماجید"یان قانع نه‌ده‌كرد. ماجیدی
خۆین گه‌رم ئه‌وه‌نده‌ی ته‌مه‌نی
هه‌ڵده‌كشا، بیریشی باڵای ده‌كرد
و سه‌ری له وڵامی پرسیاره‌كانی
سوور ده‌ما و باوه‌ری پێ
نه‌ده‌كردن. هێشتا منداڵ بوو كه
رووداوێكی دڵته‌زێن شۆكه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی له ژیانی وارید كرد،
ئه‌ویش مه‌رگی ناوه‌ختی دایكی
ئازیز و لاوی بوو كه ئه‌و و ٥
خۆشك و برای دیكه‌ی له نازی دایك
بێ به‌هره كرد. هێشتا پشتی له
ژێر باری ئه‌م غه‌مه راست
نه‌كردبووه كه براێه‌كی له خۆی
گه‌وره‌تری كه تازه‌لاو بوو
ماڵاوایی له ژیان كرد و غه‌می
ماجید و بنه‌ماڵەی دووقات كرد.
پاش راپه‌رێنی
١٣٥٧ی هه‌تاوی و ساله‌كانی ٥٧ و
٥٨ و فه‌زای شۆڕشگێڕانه‌ی
شاره‌كانی كوردستان و له‌وانه‌ش
شاری سه‌قز و ئاوایه‌كه‌یان و
هاتۆچووی هاورێیانی جه‌معیتی
سه‌قز و دواترپێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه بۆ ئاواییه‌كه‌یان،
هاورێ ماجید له سه‌ره‌تای
تازه‌لاوییه‌وه وڵامی زۆریه‌ك
له پرسیاره‌كانی له سیاسه‌ت و
ریبازی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا
بێنیه‌وه و بۆ به هەڵسوراوی
كۆمه‌ڵه. دواتر و بۆ درێژه‌ی
خه‌بات، له دژی كۆماری ئیسلامی
رێزی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی
هه‌ڵبژارد و ساڵی ٦٤ی هه‌تاوی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی و نیزامی
له ئاموزیشگای كۆمه‌ڵه له
ئوردوگای مالومه سه‌ركه‌وتووانه
تێپه‌ڕ كرد. دواتر بۆ هه‌ڵسووڕان
و چالاكی گه‌رایه‌وه ناوچه‌ی
سه‌قز و له گوردانی ٢٦ی سه‌قز
سازماندرا. هاورێ ماجید به هۆی
ره‌وشتی به‌رز و ئه‌خلاقی
شۆڕشگێڕانه له ماوه‌یه‌كی
كورتدا بوو به خۆشه‌ویست و جیگا
متمانه‌ی هاورێیانی و خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كه به
تایبه‌ت ناوچه‌ی سه‌رشێوی سه‌قز.
هاورێ ماجید له هه‌ر كار و
مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی كه پێ
ده‌سپێردار به‌و په‌ڕی فیداكاری و
له خۆبردییووه به‌سه‌رئه‌نجامی
ده‌گه‌یاند. ئه‌م هاورێ ئازیزه
كه بۆ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
گه‌ڕابوویه‌وه بۆ ئاوایی
"خه‌ییه‌ر" و دواتر
ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لای هاورێیانی
پێشمه‌رگه‌ی گوردانی ٢٦ی سه‌قز،
له رێکەوتی ٤ی گلاوێژی ١٣٦٥ی
هەتاوی و له كاتێكدا له‌گه‌ڵ
هاورێیه‌كی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی
به ناوی "سولیمانی شوكری" كه
له گوردانی ٣١ی بۆكان بوو له
ئاوایی "كاكه‌سیاو" له حاڵی
حه‌سانه‌وه دابوون، له لایه‌ن
هێزه‌كانی حیزبی دیموكراتی
كوردستانه‌وه شوێنی
حه‌سانه‌وه‌یان گه‌ماڕۆ درا و به
دیل ده‌گیرن. سه‌ره‌ڕای ئیعترازی
خه‌ڵكی ئاوایی به دیل کرتنی ئه‌و
دوو پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و
به‌ڵێنی به‌رپرسانی حیزبی
دیموكرات له‌وه‌یكه ئازاریان پێ
ناگه‌ینن، به‌ڵام چه‌ند ده‌قیقه
دواتر و له خۆاره‌وه‌ی ئاوایی
هه‌ر دووكیان ئێعدام كردن.
به له ده‌ست
دانی "هاورێ "ماجیدی غه‌وسی" که
له هه‌ڕه‌تی لاویه‌تی دابوو و
دونیایه‌ك هیوا و ئۆمیدی به
رێبازی كۆمه‌ڵه و رزگاری
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له دڵ
دابوو، كۆمه‌ڵه ،
پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی سه‌قز
رووڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌ک و
وه‌فادارییان له ده‌ستدا. یادی
هاورێ ماجید و هه‌موو رێبوارانی
رێبازی ئازادی و سوسیالیزم به
درێژه پێدانی رێگایان تا به‌دی
هاتنی هه‌موو ئامانجه
ئینسانییه‌كانیان رێز لێده‌گرێن.
|