به‌رز و به‌رێزبێ یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی هاورێ مه‌سعودی
سه‌لیمی كادری پێشره‌وه‌ی حیزبی
كومونیستی ئێران و فه‌رمانده‌ی
جه‌سووری كۆمه‌له
هاورێ مه‌سعوود سالی ١٣٣٨ له
شاری بانه له دایك بوو.
ده‌ورانی سه‌ره‌تایی له
شاره‌كانی بانه و سه‌قز خوێند و
پاشان بۆ ماوه‌ی ٤ سال له تاران
و دیسانه‌وه تا كۆتایی
ده‌بیرستان گه‌رایه‌وه بانه‌و
له و شاره ده‌رسی خوێند.
سه‌ره‌تای هه‌لسوورانی سیاسی ئه‌و
له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه
وه‌ك دانیشجوو له دانشگا درێژه‌ی
به خوێندن ده‌دا. له جه‌ریانی
خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری خه‌لكی ئێران
له دژی رژیمی په‌هله‌وی، له
جومله‌ی ئه‌و دانیشجوه
تێكوشه‌رانه بوو كه
هه‌لسووراوانه ده‌وری گێرا و له
و سه‌رده‌مه‌وه له گه‌ل
كومونیسم ئاشنا بوو.
به دوای قیام دا كومه‌له‌ی ناسی
و له گه‌ل هه‌لگیرسانی خه‌باتی
چه‌كدارانه له كورستان له
نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه بوو كه
یه‌كه‌م ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له‌یان له ناوچه‌ی بانه
پێك هێنا. ئه‌و سه‌رده‌مه له
ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به ناوی
مام مه‌سعود له ناو خه‌لك دا
ناسرا بوو.
مه‌تانه‌تی هاورێ مه‌سعوود
خسووسییه‌تێك بوو كه ئه‌گه‌ر
ته‌نیا جارێك میوانی خانه‌خۆی
یه‌كێك بوایه، ده‌ر ده‌كه‌وت.
قسه‌كانی له دله‌وه
هه‌لده‌قولان و به دله‌وه
ده‌نووسان. ئه‌و كاته وا هاورێ
مه‌سعوود له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی
خه‌لك دا قسه‌ی ده‌كرد به ئاشكرا
ده‌بیندرا كه زولم و ستمه‌ی
سه‌رمایه‌داری له كۆمه‌لانی
به‌رینی كرێكار، سته‌م له ژنان،
بێ مافی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و
خوارفه و هه‌رچی زه‌ینی
به‌شمه‌ینه‌تانی كویرده‌كاته‌وه
و له‌مپه‌ر له سه‌ر رێگای
راپه‌رینیان ساز ده‌كا، ئازاری
ده‌ده‌ن.
كام قسه و باس و سوخه‌نرانی ئه‌و
هه‌یه كه چرای هیوای له دلی
به‌شێكی زۆر له به‌شداران و
گوێگرانی ئه‌و دا رۆشن نه‌كردبێ.
ئه‌مانه به گشتی سیمایه‌كی
مێهره‌بان و دلسووزی له‌و
كومونیسته تێكوشه‌ره ساز كرد
بوو.
له مه‌یدانی به‌ره‌نگار
بوونه‌وه‌ی چه‌كدارانه له دژی
پارێزه‌رانی سه‌رمایه و دوژمنانی
چینایه‌تی زه‌حمه‌تكێشان دا نه‌ك
هه‌ر رۆله‌یه‌كی جه‌سوور و
هه‌لكه‌وتووی ئه‌و قافله‌یه بوو،
به‌لكوو ته‌راح و فه‌رمانده‌یی كی
كارزان و لێهاتووش بوو. له
سه‌ره‌خۆیی و جه‌ساره‌ت و لێبراوی
له مه‌یدانی شه‌ردا رووخسارێكی
جێ متمانه و خوشه‌ویستی له ناو
كۆمه‌لی یارانی دا پێدا بوو.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌و عه‌مه‌لیات
و شه‌رانه‌ی كه ئه‌و
جه‌نگاوه‌ره كارزانه تێ یان دا
به‌شدار بووه ده‌ست نیشان
بكه‌ین، ده‌بێ بلین زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی
بانه، عه‌مه‌لیات و شه‌ره‌كانی
ناوچه‌ی پیرانشار له پاییزی ٦٢
به‌م لاوه، زۆریه‌ك له
شه‌ره‌كانی سه‌ر جاده‌ی بانه
سه‌رده‌شت كه، هاورێ مه‌سعود
وه‌ك فه‌رمانده به‌شداری تێ‌یان
دا هه‌بووه.
چ له پته‌و كردن و ئامووزشی
پێشمه‌رگه‌دا و چ هه‌لسووراو بوون
بۆ بردنه سه‌ری پله‌ی وشیاری
كۆمه‌لی هاوسه‌نه‌گه‌رانی، هاورێ
یه‌كی به‌ده‌ربه‌ست و كار لێهاتوو
بوو. له گه‌لێك مه‌یدانی خه‌بات
دا مه‌سئوولییه‌تی پێ سپێردرا.
له فه‌رمانده‌ی سیاسی نیزامی
په‌له‌وه هه‌تا مه‌سئوولییه‌ت
كومیته‌ی به‌ش و ئه‌ندامه‌تی له
كومیته‌ی ناوچه‌ی بانه دا وه‌ك
ره‌زمه‌نده‌یه‌كی كومونیست ده‌وری
گێرا.
به‌لێ به له ده‌ست دانی هاورێ
مه‌سعوود كۆمه‌له و حیزبی
كومونیستی ئێران كادرێكی پێشره‌و
و زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ر سنوور
رێبه‌رێكی دلسووز و خوشه‌ویستیان
له ده‌ست دا.
هاورێ مه‌سعوود به‌ره به‌یانی
رۆژی ٢١ی مانگی مێهری ٦٥ له
ئاوایی "ده‌ریاوێی" ناوچه‌ی
بانه، له لایه‌ن واحدێكی دیكه
له هاورێ یانی خۆمان كه یه‌كتر
ناناسنه‌وه، به داخه‌وه
ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و بریندار
ده‌بێ و دوای ماوه‌یه‌كی كورت
سه‌ره‌رای هه‌ولی هاورێ یان
پزشكیار گیانی له ده‌ست ده‌دا.
ئه‌م شێعره پێشكه‌ش كراوه به
یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی هاورێ
مه‌سعوودی سه‌لیمی كه یه‌كێك له
٢١/٧/١٣٦٥ هاورێ یان له زمان
هاورێ و هاوسه‌ری هاورێ
مه‌سعووده‌وه وتویه‌تی:
خۆشه‌ویستی دلم
هاورێم
له دوایین دیدارمانه‌وه
له‌و رۆژه‌وه دوایین نیگام له
شوێن ئێوه‌دا وێل بوو،
هه‌تا رۆیشتن و له ئاسۆترازان،
له‌و رۆژه وه له ناو كۆری
هاورێ یانا
سه‌رنجم بۆ تۆ ئه‌گه‌ری و
كاتێ بیستم ئیتر هه‌رگیز
ناتبینه‌وه
بزه‌ی گه‌رمی خۆشه‌ویستی له سه‌ر
لێوت به دی ناكه‌م
یادت له ناو دی گرما
بۆ پیشه‌وه هانم ئه‌دا
ئازیزه‌كه‌م !
ده‌تناسمه‌وه له ناو قافله‌ی
تێكۆشانی نه‌سره‌وتوانه‌ی
به‌ره‌وپێشمان
له ناوكۆری هه‌ڤالانی
زه‌حمه‌تكێشانی
له دلی ئه‌و منالانه مامه
مه‌سعوویان ده‌ناسی و
خۆشیان ده‌ویست
ده‌تناسمه‌وه
سبه‌ی رۆژیش ده‌تناسمه‌وه
كاتێ ئالای سه‌ركه‌وتنمان
به سه‌ر لورتكه‌ی ئه‌ربه‌باوه‌و
شه‌كایه‌وه
له ناو دلمای
له به‌ر چاومای
كاتێ دێ و وه‌ك هه‌میشه
به‌ده‌م بزه‌ی شیرینته‌وه
ئارام ده‌لێی
سه‌ركه‌وتنمان لێ پیرۆزبێت.
|