به‌رز و
به‌رێز بێت یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی هاورێ مهدی ره‌حیمی
ناسراو به مهدی ژان ئه‌ندامی حێزبی کومونیستی ئیران و پێشمه‌رگه‌ی جه‌سووری
کۆمه‌ڵه
هاورێ مهدی ره‌حیمی کۆرپه‌ی
باوه‌شی خێزانێکی زه‌حمه‌تکێشی
ئاوایی ژان له به‌شی ژاوه‌رۆ
بوو. هه‌ر بۆیه‌ش له ناو
پێشمه‌رگه و خه‌ڵک دا به مهدی
ژان ده‌ناسرا. هاورێ مهدی
سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می ژیانی
مناڵی له ناو هاورێیانی دا
ده‌ێگێرایه‌وه:
ماڵێکی خێزان دار بووین و هه‌موو
داراییه که‌شمان کوته‌ڵه
زه‌وىیه‌کی که‌م داهات و باغێکی
چکۆڵه بوو. له بیرمه بۆ
به‌رهه‌م هێنانی باغه‌که به ورد
و درشته‌وه کارمان ده‌کرد و
باوکیشم بۆ کرێکاری ده‌چووه
تاران و زۆر جاریش به شوین کاردا
سنووری ده‌پراند. به‌ڵام به‌و
حاله‌ش بژێوی ژیانمان به سه‌ختی
دابین ده‌بوو.
راپه‌رێنی کۆمه‌لانی خه‌لکی
ئێران له دژی نێزامی دیکتاتوری
شا له ساڵه‌کانی 56 و 57 هاوکات
بوو له گه‌ڵ ئه‌و ده‌ورانه که
هاورێ مهدی له مه‌دره‌سه‌ی
راهنمایی له شاری سنه ده‌رسی
ده‌خوێند. هه‌ر چه‌ند هێشتا تازه
ڵاو بوو، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه
له ژینی رابوردووی به راده‌یک
بێ به‌شی و مه‌حرومییه‌تی
چێشتبوو، که زۆر زوو به ریزی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک په‌یوه‌ست بوو و
هه‌ڵسووراوانه له خه‌باتی
جه‌ماوه‌رىدا به‌شداری کرد. هاورێ
مهدی وه‌ک مناڵه هه‌ژارێکی
تینووی ئازادی و ژیانیکی
به‌خته‌وه‌ر، له ساڵی 58دا له
گه‌ڵ مسایلی سیاسی ئاشنا بوو و بۆ
کۆتایی هێنان به ژیانی پڕ
له‌چه‌وسانه‌وه‌ی خوی
وهاوچاره‌نوسه‌کانی رێگای خه‌بات
وتێکۆشانی گرته به‌ر. به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ج ا و هێرشی
ئه‌و رژیمه بۆ سه‌ر کوردستان و
سیمای دزی‌و و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی
ئه‌و رژیمه ، هاندری هاوری
مه‌هدی بوو ،بۆ ئه‌وه‌ی چالاکانه
له‌دژی ئه‌و رژێمه خه‌بات
وتێکۆشانی خوی په‌ره پێ بدات
.
به‌هاری سالی 61 له رێگای ئاشنا
بوون له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه، ئه‌و رێکخراوه‌ی ناسی و
ئاوات و ئاره‌زوکانی خۆی له
چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و
هه‌ڵویسته‌کانی ئه‌و ته‌شکیلاته
دا دۆزی یه‌وه. هاوینی ئه‌و
ساله به مه‌به‌ستی
پێشمه‌رگایه‌تی خۆی گه‌یانده لای
کۆمه‌ڵه. دوای تێپه‌ر کردنی
ده‌ۆره‌ی ئامووزشی له یه‌کیک له
واحێده‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه‌دا سازمان درا. ژیانی
پێشمه‌رگایه‌تی به هه‌موو
مه‌یدانه‌کانی یه‌وه ده‌روازه‌ی
دنیایه‌کی تازه‌ی له رووی
کرده‌وه و به‌ره به‌ره راده‌ی
تێگه‌یشتویی سیاسی ده‌چووه سه‌ر
و باشتر له پێشوو ئامانجه‌کانی
چینی کرێکاری ده‌ناسی و بۆیان
تێده‌کۆشا.
هاورێ مهدی له مه‌ودای ژیانی
پێشمه‌رگانه‌ی دا له زۆر ناوچه
ی کوردستان وه‌ک سنه، بانه،
سه‌رده‌شت، مه‌ریوان و کامیاران
تێکۆشاوه و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی
جه‌نگاوه‌ر له زۆر حه‌ماسه‌ی پڕ
له فیداکاری و قاره‌مانانه‌ی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا چالاکی
له خۆی نواند. به‌شداری
فیداکارانه له گرتنی پایگاکانی
کۆره‌یه‌ره، بلچه‌سوور و گۆڵچێڕ
و ده‌یان عه‌مه‌لییاتی گه‌وره و
بچووکی تر چه‌ند مه‌یدانێک له
چاڵاکی ئه‌و پێشمه‌رگه
جه‌نگاوه‌ره‌ن.
به پێ کارزانی و شه‌هامه‌ت و
جه‌ساره‌ته‌وه له مه‌یدانی
نیزامی دا دواتر وه‌ک مه‌عاونی
فه‌رمانده‌ی ده‌سته دیاری کرا.
هاورێ مهدی هه‌ر وه‌ک له باری
نیزامیه‌وه گه‌شه‌ی ده‌کرد و
مه‌سئولیه‌ت ئه‌که‌وته سه‌ر
شانی، له بواری فیر بوونی
مه‌سائیلی سیاسییه‌وه ره‌وتێکی
ڕوو له گه‌شه‌ی ئه پێوا. به
جۆریک که مانگێک به‌ر له
گیانبه‌خت کردنی وه‌ک ئه‌ندامی
حیزبی کومونیستی ئیران ناسرا بوو.
به‌داخه‌وه رێکه‌ۆتی 5ی پۆشپه‌ری
ساڵی 65 له جه‌ریانی گرتنی
پایگای دوژمن له ئاوایی (کانی
ته‌مه‌رخانی) مه‌ریوان له کاتی
پێشره‌وی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری
به‌کرێگیراوان که‌وته به‌ر
گولله و گیانی له پێناو وه‌دی
هێنانی ئامانجی به‌رزی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان و ئازادی دا به‌خت
کرد.
یادی هاورێ مهدی ره‌حیمی ناسراو
به مهدی ژان به‌رز و رێگای
به‌رده‌وام بێ
|