|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی شۆڕشگێری
كومونیست هاورێ "محمدئه‌مین ی
جه‌سیمی" ناسراو به "سه‌ید
مینه"
هاوڕێ "محمدئه‌مین"، تێكۆشه‌رێكی
زه‌حمه‌تكێش بوو كه زیاتر له
ده ساڵی ته‌مه‌نی پڕ له ره‌نج و
مه‌ینه‌تی، ته‌رخان كرد بۆ خه‌بات
له دژی نیزامی گه‌نده‌ڵی
سه‌رمایه‌داری و بۆ وه‌دی هێنانی
ئامانجی به‌رزی سوسیالیزم.
ئه‌وانه‌ی كه ده‌ی ناسن گه‌ڵێك
بیره‌وه‌ری و یادگاری به
بایه‌خیان هه‌یه له مه‌تانه‌ت و
له سه‌ره‌خۆیی و جه‌ساره‌ت و
قاتعییه‌تی ئه‌م هاوڕێ
خوشه‌ویسته.
هاوڕێ "محمدئه‌مینی جه‌سیمی" كه
لای هاورێیانی پێشمه‌رگه و
جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی
ناوچه‌كانی موكریان و شیمالی
كوردستان به "سه‌ید مینه" ناسرا
بوو له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی مه‌نگورانی
مهاباد بوو. كاری كشت و كاڵ له
ئاوایی دا و كرێكاری له شاردا،
جه‌سته و فكری ئه‌وی له هه‌مان
سه‌رده‌می منداڵی یه‌وه به
خۆوه خه‌رێك كردبوو. كاك
"محمدئه‌مین" هیچ كاتێك نه‌یتوانی
له مه‌دره‌سه‌دا بخوێنێ، به‌ڵام
یه‌كێك له‌و زه‌حمه‌تكێشه وشار و
به‌ئاگایانه بوو كه به بیر‌و
زینی تیژی بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی
ئینسانی هه‌میشه له هه‌وڵ و
تێكۆشان دا بوو.
ئاشنابوونی له گه‌ڵ مه‌سه‌له
سیاسی یه‌كان له ساڵی ٥٤ دا و
له كاتێك دا بوو كه له گه‌ڵ
خانه‌واده‌كه‌ی بۆ شاری نه‌غه‌ده
كۆچیان كردبوو و له‌وێ له گه‌ڵ
كۆمه‌ڵێك له هاوڕێ یانی كۆمه‌ڵه
ئاشنایه‌تی پیدا كرد بوو. له
شاری نه‌غه‌ده له گه‌ڵ به‌شێكی
به‌رچاو له كرێكاران په‌یوه‌ندی
نزیك و سه‌میمانه‌ی دامه‌زراند و
له جه‌ره‌یانی راپه‌رین دا
هه‌میشه له ریزی هاوچینه‌كانیدا
له نێو خۆپێشاندان و ئیعتراز دا
ده‌بینرا. به هاتنه سه‌ركاری
جمهوری ئیسلامی، تێكۆشانه
كرێكاریه‌كانی تووشی هیچ وه‌ستان
و وازڵێ هێنانێك نه‌بوو، چۆنكو
نێوه‌ڕۆكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی
ئه‌م رژیمه‌ی به باش بۆ روون
بوو.
به په‌ره‌سه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێرانه له كوردستان، چه‌كی
هه‌ڵگرت و له گه‌ڵ یه‌كه‌مین
ده‌سته‌كانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌دا، هاته نێو مه‌یدانی
خه‌باتی چه‌كدارانه‌وه.
تایبه‌ت مه‌ندی شۆڕشگێرانه‌ی،
ئازایه‌تی و فیداكاری و كارامه
بوونی له كاری نیزامی دا، ئه‌وی
كرد بوو به هاوڕێ یه‌كی جێ
متمانه له نێو ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه دا. له سه‌ره‌تای ساڵی
٥٨ دا له به‌شی ته‌شكیلاتی نهێنی
شاری مهاباد و له به‌شی نیزامی
دا سازمانده‌هی كرا.
له سه‌ره‌تای ساڵی ٦٠ دا ئیمكانی
درێژه‌دان به كاری نهێنی له
ده‌ست دا و هاته نێو ته‌شكیلاتی
عه‌له‌نی یه‌وه.
هاوڕێ "محمدئه‌مین" له ته‌واوی
ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی دا،
نموونه‌یه‌كی زنیدوو بوو له
ئیراده‌ی قایمی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ی كوردستان بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه چینایه‌تی و
سوسیالیستی خویان. له ناوچه‌كانی
مهاباد ته‌رحی گه‌ڵێك عه‌مه‌لیاتی
داڕشت و رێبه‌ریی كرد.
هاورێ "محمدئه‌مین" له
فه‌روه‌ردینی ساڵی ٦٢دا وه‌ك
به‌رئه‌ندامی كۆمه‌ڵه و دوواتر
له ئیسفه‌ند مانگی هامان ساڵ دا
وه‌ك ئه‌ندامی حیزبی كومونیست
ناسرا و له ده‌وره‌ی چواره‌می
مه‌دره‌سه‌ی حیزبی ئۆكتۆوبردا له
هاوینی ٦٤ دا به‌شدار كرد. هاورێ
"محمدئه‌مین" له كاتی گیان به‌خت
كردنی دا فه‌رمانده‌ی په‌ل و
معاونی گوردانی ٢٤ی مهاباد بوو.
هاوڕێ "محمدئه‌مین ی جه‌سیمی" له
ماوه‌ی ٧ ساڵ حزووری بێ پسانه‌وه
و چالاكانه‌ی له نێوی رێزه‌كانی
كۆمه‌ڵه دا وه‌ك ئینسانێكی
شۆڕشگیر و فیداكار، له نێو دڵی
هه‌موو هاورێ یانی و
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كه‌دا، جێی
كرده‌وه.
هه‌ر بژی یادی خۆشه‌ویستی و رێگای
پڕ رێبواربێت. |