|
به‌رز و به‌رێزبێ یادی ئازیزی
هاورێ مسته‌فا فازڵ
نژاد
پێشمه‌رگه‌ی وشیای كۆمه‌ڵه
ئه‌م هاورێ یه‌یان ناوی "مسته‌فای
فازڵ نژاد" بوو. ئه‌و كرێكارێكی
وشار بوو كه شێلگیرانه و بێ
ڕاڕایی له ڕیزی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه دا هه‌تا دوایین
هه‌ناسه‌ی ژیانی خه‌باتی كرد.
ساڵی ١٣٣٩ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
هه‌ژار و كرێكاری شاری سنه دا
له دایك بوو. ده‌سته‌نگی و ژینی
تاڵ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ودا پێدا
كه هه‌تا پێنجه‌می سه‌ره‌تایی
ده‌رس بخوێنی. پاشان ماڵیان
به‌شوین كاردا چوو، تاران. ئه‌و
ئیتر نه‌یتوانی درێژه به خوێندن
بدا و له تاران وه‌ك شاگرد
مكانیك و شاگرد راننده ده‌ستی
به كار كرد.
به‌وشێوه‌یه هاورێ "مسته‌فا"
به‌شێك له بژیوی
بنه‌ماڵه‌كه‌یانی دابین ده‌كرد.
هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایی ده‌ست كردن
به كرێكاری یه‌وه هه‌ستی به
چه‌وسانه‌وه‌ی نیزامی
سه‌رمایه‌داری ده‌كرد. هه‌ر
بۆیه‌ش به هیوای دوا رۆژێكی
رووناك به گه‌رمی به‌شداری
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی
پاشایه‌تی و قیام دا كرد.
هاتنه سه‌ركاری جمهوری ئیسلامی
نه‌ته‌نیا هیچ ئاڵ و گۆڕێكی له
ژیان داپێك نه‌هێنا، به‌ڵكوو
تووندوتیژتر له جاران بێكاری و
هه‌ژاری ڕووی تێ یان كرد. هاوڕێ
"مسته‌فا" له جه‌ره‌یانی شۆرشی
چه‌كدارانه‌ی كوردستاندا
لایه‌نگری له كۆمه‌ڵ ده‌كرد و
سه‌رئه‌نجام پاییزی ساڵی ٦٣ به
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوست بوو. دوای تێپه‌ر كردنی
ده‌وره‌ی ئاموزش له گوردانی "كاك
شوان" دات سازمان درا.
خۆی سه‌ر به بێبه‌شترین چینی
كۆمه‌ڵ بوو. له قووڵایی دڵیه‌وه
هاوچینه‌كانی خۆی خۆش ده‌ویست،
به‌زمانی ساده و خۆماڵیانه
ئه‌وه‌ی فێری ده‌بوو ده‌ی برده
ناو ئه‌وان و تێده‌كوشا پله‌ی
وشیاری ئه‌وانیش به‌رێته سه‌ر.
هاورێ "مسته‌فا" له مه‌یدانی
هه‌ڵسووڕانی كاری نیزامی ش دا
پیشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور بوو. له
زۆر عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچووك
دا به‌شداری چالاكانه‌ی كرد.
گرتنی پایه‌گای دۆژمن له "خواشت"
، "توارمه‌ڵا" ، "گۆڕیچه" ،
"هاڵه‌یه‌وه" به‌ده‌ست
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه چه‌ند
مه‌یدانێك له هه‌ڵسووڕاوانه‌ی
نیزامی هاورێ "مه‌سته‌فا"ن.
هه‌روا ده‌هات كه چ له باری
سیاسی یه‌وه و چ له باری
كارامه‌یی نیزامی یه‌وه زیاتر
گه‌شه بكا، زیاتر خزمةت به
رێبازه‌كه‌ی بكا و هاو چینه‌كانی
بۆ په‌یوه‌ست بوون به رێبازی
چینایه‌تی خۆیان هان بدا كه به
داخه‌وه رێكه‌وتی ٣١ی خوردادی ٦٥
له جه‌ره‌یانی گرتنی پایه‌گاكان
"دگاگا" دا گیانی له پێناو
ئامانجی به‌رزی دا به‌خت كرد.
یادی هاورێ "مسته‌فا فازڵنژاد"
به‌رز و رێگای به‌رده‌وام بێ.
|