به‌رز و به‌رێز بێت
یادی هاورێ نادری
خه‌لیقی
كادری
لێهاتوو و ئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی
ئێران
گه‌لێكن ئه‌و
خه‌باتكاره
كومونیستانه‌ی كه
به درێژایی
بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌ی
كوردستان، پێشه‌نگی
خه‌باتی سیاسی _
نیزامی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش
بوون. ئه‌و
خه‌باتكارانه‌ی كه
له مه‌یدانی كاری
نیزامی دا وه‌ك
فه‌رمانده‌یه‌كی
كارزان و ئازا، بۆ
بڵاو كردنه‌وه‌ی
وشیاری چینایه‌تی و
كومونیستی له نێو
جه‌ماوه‌ردا
هه‌ڵسووڕاون و بۆ
شه‌ڕ له دژی نیزامی
سه‌رتاپا
چه‌وساندنه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌داری
بانگهێشتیان كردوون.
هاورێ "نادری
خه‌لیقی" یه‌كێك بوو
له‌م خه‌بات كاره
پێشره‌وانه.
هاوڕێ نادر ساڵی ١٣٤١
له شاری سه‌قز له
دایك بوو. له
جه‌ریانی راپه‌رینی
جه‌ماوه‌ری ساڵی ١٣٥٧
دا یه‌كێك له سیما
ناسراوه‌كانی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری بوو. له
پاش راپه‌رین و له
كاتی هێرشی رژیمی
جمهوری ئیسلامی بۆ
سه‌ر كوردستان،
خه‌باتی خۆی له دژی
رژیم ده‌ست پێ كرد و
له كاتی هێرشی
دووهه‌می رژیم دا
چووه نێو رێكخراوی
چریكه فیدایی
یه‌كانه‌وه.
به‌هۆی چۆنه سه‌ری
زانستی سیاسی
وتێگه‌یشتنی زیاتری
له مارکسێسم وزانستی
رزگاری ئێنسان له
بێعدالهتی
کۆمه‌ڵایه‌تی ،
سه‌ره‌تای پاییزی
ساڵی 60
,
هاوڕێ نادر له‌و
رێكخراوه جیا
بووه‌وه و هاته نێو
رێزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه. به‌هۆی
لێهاتوویی له بواری
سیاسی ونێزامێدا ،
زستانی ساڵی ١٣٦١
بوو به فه‌رمانده‌ی
ده‌سته‌یه‌ك له
پێشمه‌رگانی کۆمه‌ڵه
.هاوینی ساڵی ٦٣ بوو
به مه‌سئوولی سیاسی
په‌ل و له به‌هاری
ساڵی ٦٥ دا وه‌ك
ئه‌ندامی جێگیری
كومیته‌ی ناوچه‌ی
بۆكان هه‌ڵبژێردرا.
هاوری نادری خه‌لێقی
له ماوه‌ی
هه‌ڵسورانی له‌ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌له وئه‌و
ناوچانه‌ی تێدا
ههلدهسورا، له کۆر
وکۆمه‌ڵی کرێکاران
وزه‌حمه‌تکێشان زاهێر
ده‌بوو وتێدهکۆشا
به‌زمانێکی ساکار
قسه‌یان بۆ بکات
وبهمافهکانیان
ئاشنایان بکات
ورێگه‌ی رزگار
بونیان له ده‌ست
سته‌م
وچهوسانهوهیان
نێشآن بدات ،
تێده‌کۆشا رێکیان
بخات ونێشانیان بدات
که رزگارێیان
له‌رێگه‌ی خه‌باتێکی
یه‌کگرتوانه
مه‌یسه‌ر ده‌بێت .
زه‌حمه‌تکێشآنی ئه‌و
ناوچانه خۆش یان
ده‌وێست وگوێیان بۆ
قسه وباسه‌کانی
ده‌گرت وده‌ردی دڵ
لهدهکرد
هاورێ نادر ماوه‌یه‌ك
پێش گیانبه‌ختكردنی،
بوو به مه‌سئوولی
ده‌سته‌ی ریكخستنی
بۆكان و ده‌ستی دایه
تێكۆشانی بێ وچان بۆ
پێكهێنانی ریزی
یه‌گرتووی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان له
ناوچه‌كه‌دا،
زه‌حمه‌تكێشان خۆشیان
ده‌ویست و له ئامێزی
گه‌رمی خۆیان دا جێ
یان بۆ ده‌كرده‌وه و
له جنایه‌تكارانی
رژیم ده‌یانپاراست.
به داخێكی گرانه‌وه
ئه‌و هاورێ خه‌بات
كاره، ئه‌م
كومونیسته وشیار و
شورشگیره ،رێکه‌وتی
27ی جۆزه‌ردانی
سالی 1365 له
شه‌ڕێك دا له دژی
به‌کرێگێراوانی
جمهوری ئیسلامی له
ئاوایی "كانی جه‌ژنی"
له پێنج كیلومتری
شاری سه‌قز گیانی
به‌خت كرد و چووه
نێو ریزی گیان به‌خت
كردووانی رێگای
ئازادی و
سوسیالیزمه‌وه .
به گیانبه‌ختکردنی
هاوری نادر کۆمه‌ڵه
وحێزبی کومونێستی
ئێران کادرێکی
پێشره‌و وبهئهزمون
وکرێکاران
وزه‌حمه‌تکێشان
پێشه‌نگێکی دڵسوز
وفێداکاریان له‌ده‌ست
دا .
به‌رز وبه‌رێز بێ
یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی هاورێ
"نادری خه‌لقی"
|