به‌رز و به‌رێز بێت یادی
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له ،
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران
هاروێ نه‌جمه‌دینی شێخ جگه‌ری
هاورێ نه‌جمه‌دینی شێخ جگه‌ری
ساڵی ١٣٣٤ له‌شاری سه‌قز چاوی
به‌دونیا هه‌ڵ هێناوه . هه‌ر له
ته‌مه‌نی منداڵی‌دا باوكی له
ده‌ست دا و ئیتر كه‌وته نێو
ژیانیكی سه‌خت و دژواره‌وه.
به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتی
خانه‌واده‌كه‌ی، هه‌ر له
مه‌دره‌سه، كه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه
ماڵ له‌جیاتی پشوودان و ده‌رس
خویندن، سینی به‌ده‌ست، به كۆڵان
وجاده‌كانی شاردا ده‌گه‌را بۆ
فرۆشتنی شیرینی و له‌و ریگایه‌وه
خه‌رجی خوێندنی خۆی و به‌شێك له
بژیوی خانه‌وده‌كه‌ی دابین
ده‌كرد. هاورێ نه‌جمه به دژواری
یه‌كی زۆره‌وه، خوێندنی تا
وه‌رگرتنی فه‌وقی دیپلوم له
دانشسرای راهنمایی سنه درێژه
پێدا وپاشان له مه‌دره‌سه یه‌كی
راهنمایی له شاری سه‌قز ده‌ستی
به‌ده‌رس گوتنه‌وه كرد.
هه‌ڵسورانی سیاسی هاورێ نه‌جمه
له ساڵی ٥٢ ه‌وه به به‌شداری
كردن له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی موتالیعاتی
دا ده‌ستی پێكرد و دواتر ده‌ستی
دایه هه‌ڵسورانی نهێنی له دژی
رژیمی شا. هه‌ڵسورانی هاورێ
نه‌جمه زیاتر له نیۆ خوێندكاران
دا بوو ، له راپه‌رێنی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی ئێران له‌دژی حکومه‌تی
دێکتاتوری شا چالاکانه به‌شداری
کرد.له ده‌وره‌ی سه‌ربازیدا له
شاری پێرانشار، له پێک هێنانی
کومێته‌ی شورشگێرانه‌ی
ده‌ره‌جه‌دار وسه‌ربازه‌کان
ده‌وری به‌ر چاوی بووه ، له
رۆژه‌كانی راپه‌رین له‌شاری سه‌قز
له چه‌ك كردنی شاره‌وانی ئه‌م
شاره‌دا به شێوه‌یه‌كی
چه‌كدارانه به‌شداری كرد
.
هاورێ نه‌جمه ساڵی ٥٩ له‌كاتێك
دا له ئاوایی ئاڵكه لووی سه‌قز
وه‌ك موعه‌لم خه‌ریكی ده‌رس
گوتنه‌وه بوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
و سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی زیاتر
ئاشنا بوو و له سه‌ره‌تای
ره‌شه‌مه‌ی سالی ٥٩ دا به‌ڕێزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
له‌ناوچه‌ی سه‌قزپه‌یوه‌ست بوو .
هاورێ نه‌جمه زۆر زوو ئاماده‌گی
پێویستی بۆ وه‌رگرتنی
به‌رپرسایه‌تی سیاسی و نیزامی
له‌نیۆ واحیده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له دا وه‌ده‌ست هێنا و بوو
به یه‌كێك له موبه‌لغانی چالاكی
به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه له نیۆ خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی سه‌قزدا.
ئه‌و وه‌ك فه‌رمانده‌ی نیزامی
ده‌سته له‌زۆربه‌ی
عه‌مه‌لییاته‌كانی هیزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ناوچه‌ی
سه‌قز به‌شدار كرد. پاییزی ساڵی
٦٢ له جه‌ره‌یانی یه‌كێك له
شه‌ڕه‌كاندا بریندار بوو، كه پاش
سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی
دیسان بۆ نیۆ پیشمه‌رگه‌كان
گه‌رایه‌وه. هاوری نه‌جمه له
٢٩ی رێبه‌ندانی ساڵی ٦٢ دا بوو
به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئیران.
هاورێ نه‌جمه كاتێك له گه‌ڵ
واحیدێكی نیزامی له
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
فه‌یزوڵله‌به‌گی سه‌قز خه‌ریكی
گه‌شتی سیاسی – نیزامی بوون، له
رۆژی ٧ی جوزه‌ردانی سالی ٦٣ له
ئاوایی "گاوشان" له‌پاش شه‌ڕێكی
قورسی ١٥ سه‌عاته به برینداری و
بێهۆشی له‌لایه‌ن هێزه جینایه‌ت
كاره‌كانی جمهوری ئیسلامیه‌وه
به دیل گیرا و ره‌وانه‌ی زیندان
كرا. به‌لام خه‌بات و خۆراگری
قاره‌مانانه‌ی هاورێ نه‌جمه‌ی شیخ
جگه‌ری له به‌رابه‌ر دژوارترین و
وه‌حشیانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌كان دا
بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ و
نیو، حه‌ماسه‌ی خۆراگری و
مقاومه‌تی هاورێ یانی وه‌ك
عومه‌ری فه‌یزی و ئه‌حمه‌دی
شه‌عبانی و خالیدی بابا حاجیان و
ده‌یان خه‌باتكاری كومونیستی
دیكه‌ی زیندوو كرده‌وه.
هاورێ نه‌جمه له زیندانیش‌دا
نیشانی دا كه هیچ ده‌ره‌جه‌یه‌ك
له‌وه‌حشیگه‌ری جه‌لاده‌كانی
رژیم ناتوانی ئیراده‌ی ئه‌و
كۆمۆنیسته تێك بشكێنی كه به
ته‌واوی وجوودی یه‌وه وه‌فاداره
به رێبازی رزگاری چینی كرێكار.
ئه‌م هاورێ كۆڵنه‌ده‌ره
له‌به‌رابه‌ر جه‌لاده‌كان دا
نه‌به‌زی و به‌و په‌ڕی فیداكاری و
له خۆ بوردووییه‌وه له بڕوا
كومونیستی یه‌كانی دیفاعی كرد و
به هیچ جۆرێك حازر به هاوكاری
له‌گه‌ڵیاندا نه‌بوو.
سه‌رئه‌نجام له مانگی رێبه‌ندانی
ساڵی ٦٥دا، له زیندانی سنه
گوله بارانیان كرد و به‌م
شێوه‌یه رژیمی كۆنه‌په‌رست و
خۆێن رێژی جمهوری ئیسلامی
جینایه‌تێكی دیكه‌ی به مێژووی پڕ
له وه‌حشی گه‌ری وجینایه‌تی خوی
زیاد كرد.
هه‌ر بژی یادی ئازیزی هاوری
نه‌جمه‌ی شێخ جگه‌ری.
|