|
به‌یادی هاورێ عومه‌ری قوربانی
كرێكاری وشیار و ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران
هاوری عومه‌ر ساڵی ١٣٤١
له‌خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش
له ئاوایی "گامیش گۆلی"ی بۆكان
چاوی به دنیا هه‌ڵ هێنا.
ده‌ورانی جه‌وانی هاورێ عومه‌ر
به‌كاری گشت وكاڵ و كرێكاری له
كوره‌خانه‌كانی ناوچه‌ی بۆكان
تێپه‌ڕ بوو. بینینی هه‌ل و مه‌رجی
ژیانی خه‌ڵك له‌نزیكه‌وه و ئه و
نابه‌رابه‌ری و هه ڵاوردنه
چینایه‌تی یه‌ی كه له هه‌موو
شوێنێك دا به دی ده‌كرا، بووه
بناغه‌ی پێك هاتنی نه‌فره‌تێكی
قووڵ و چینایه‌تی به‌رانبه‌ر به
دوژمنانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش، له
دل و ده‌روونی هاوری عومه‌ردا.
كاتێك له‌كۆر وكۆمه‌ڵی كریكارانی
كوره‌خانه‌كان دا داده‌نێشت، ئه‌و
پرسیارانه‌ی كه شه‌و ورۆژ
له‌زه‌مینی دا ده‌هاتن و ده‌چوون،
باسی لێ ده‌كردن و بۆ دۆزینه‌وه‌ی
وه‌ڵامی روون و شورشگیرانه‌ی
ده‌كه‌وتنه را و ته‌كیبر. بۆچی
ئێمه خاوه‌نی به‌ری ره‌نجی خۆمان
نین؟ بۆچی مه‌حكوومین به فرۆشتنی
هێزی كارمان له به‌رابه‌ر حه‌ق
ده‌ست دا؟ ئه‌م كۆیله‌تی یه تا
كه‌نگلی درێژه‌ی ده‌بێ؟بۆچی
كه‌سانێكی كه‌م له به‌ری ره‌نج و
كاری ئێمه ده‌خۆن، بێ ئه‌وه‌ی
كه‌ده‌ست له ره‌ش وسپی بده‌ن؟
وگه‌لێك پرسیاری دیكه.
كاتێك كه راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری
ساڵی ٥٧ تۆماری ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتوری په‌هله‌وی
تێكه‌وه‌پێچا، ئومێد رزگاری له
سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی
له ده‌روونی دا شه‌پۆڵی ده‌دا.
به هاتنه سه‌ركاری جمهوری
ئیسلامی و سه‌ركه‌وت كردنی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان هاته
نێو ریزی خه‌بات كارانه‌ی رێگای
رزگاری به‌ش مه‌ینه‌تان.
هاورێ عومه‌ر له‌جه‌ریانی
راپه‌رین دا، بروایه‌كی قوولی
به‌م مه‌سه‌له په‌یدا كرد بوو
كه كرێكاران ته‌نیا به‌هێزی
یه‌كگرتووی وخۆیان ده‌توانن دام و
ده‌زگای سه‌رمایه‌داری تێكه‌وه
پێچن و هه‌ر بۆیه وه‌ك كرێكاریی
شورشگیر، هه‌لسورانی خه‌بات
كارانه‌ی خۆی به كۆمه‌له‌وه گرێ
دا و پاییزی ساڵی ٥٩ دا هاته نێۆ
ريزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و
له ناوچه‌ی بۆكان رێكخرا.
هاورێ عومه‌ر وه‌ك هاورێ یه‌كی
له سه‌رخو وشێلگیر له‌كاری
وشیاری ده‌رانه له نێو
زه‌حمه‌تكیشان و هاورێ یانی
پیشمه‌رگه‌دا وه‌ك خه‌بات كارێكی
به بڕوا به كومونیزم و رزگاری،
له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
جنایه‌تكارانی جمهوری ئیسلامی دا
مایه‌ی دڵگه‌رمی و ئومێدی هاورێ
یانی هاوسه‌نگه‌ری بوو.
شه‌ڕه‌كانی ساڵه‌كانی 62_61 له
سه‌ر جاده‌ی میاندواو- بۆكان،
گرتنی پایگای "ئاخته‌ته‌ر" له
زستانی ٦٤، عه‌مه‌لیاتی گه‌وره‌ی
١٤ سه‌عاته له ئاوایی "قووڵه
ستێری" ناوچه‌ی بانه وشه‌ڕه‌ی
گه‌وره و بچووكه‌كانی دیكه‌ی
ناوچه‌ی بۆكان ئه‌و مه‌یدانانه
بوون كه هاورێ عومه‌ر ٤ جار
تێیدا بریندار بوو و پیشانده‌ری
فیداكاری و ئازایه‌تی ئه‌م
خه‌باتكاره كومونیسته بوون.
هاورێ عومه‌ر له زستانی ساڵی ٦٢
دا بوو به ئه‌ندامی حیزبی
كومونیستی ئیران و وه‌ك كادرێكی
ئازا و كارزانی، به رپرسایه‌تی
جۆراوجۆری وه‌ك معاونی
فه‌رمانده‌هی ده‌سته و معاون و
فه‌رمانده‌هی په‌لی پێ سپێردرا.
رۆژی ٢٠ی میهر مانگی ساڵی ١٣٦٥
له‌شه‌ریكدا له‌ئاوایی مه‌ندیل
بسر له ناوچه‌ی بوكان به‌رانبه‌ر
به هیزه‌كانی ج.ا هاوری عومه‌ری
قوربانی گیانی به‌خت كرد.
یادی ئه‌و هاوری خوشه‌ویسته به
درێژه پێدانی رێگای رێز لێ
ده‌گرێن.
|