به یادی هاورێ عوسمانی
ئه‌كبه‌ری ناسراو به "عوسمان
پایگه‌لان"
ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئێران و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه
خه‌ڵكی
زه‌رحمه‌تكێشی ژاوه‌رۆ و
كه‌ڵاته‌رزان، هاورێ عوسمانی
ئه‌كبه‌ری كه له ناویاندا به
"عوسمان پایگه‌لان" ده‌ناسرا، خۆش
ده‌ویست و هه‌رگیز سیمای ئه‌و
پێشمه‌رگه ماندوویی نه‌ناسه‌ی
كۆمه‌ڵه له بیر نابه‌نه‌وه.
هاورێ عوسمان روله‌ی
خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تکێشی
ئاوایی پایگه‌لان له به‌شی
ژاوه‌رۆی ناوچه‌ی سنه بوو. هه‌ر
له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان تا پۆلی
پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌رسی خوێند
و پاشان بۆ درێژه‌ی خۆێندن چوو بۆ
شاری سنه. له ده‌ورانی
ده‌بیرستان دا بۆ كرێكاری
ده‌چووه شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان. له‌و سه‌رده‌مه له
ژیانیدا بوو، که‌نێزامی
چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری ناسی
وبناغه‌ی قین ، له‌و نیزامه
له‌دروونێدا شکڵی گرت ، هه‌ر
ساڵه‌ی له یه‌كێك له شاره‌كانی
ئێران كرێكاری ده‌كرد. ئه‌م
هاوینه له تاران کاری ده‌کردو
بۆ هاوینه‌كه‌ی تر ده‌چووه
ئه‌هواز یا به‌نده‌رعه‌بباس.
له‌وێ له گه‌ڵ ژیانی باقی
كرێكارانی هاوچاره‌نووسی ئاشنا
بوو.
زۆری بینی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه
له ترسی بێكار بوون و كه‌م
كردنه‌وه‌ی كرێ، شانیان ده‌دایه
ژێر قورسترین كاری كۆڵكێشی و
باركردن و خاڵی كردن و ئارام
ئارام هێزی له شیان ده‌توایه‌وه.
هاورێ عوسمان له گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
کۆمه‌لانی خه‌لکی ئێران ،
چالاکانه به‌شداری ئه‌و
جوڵانه‌وه‌ی كرد و له جه‌ره‌یانی
ئه‌و راپه‌رێنه ، له گه‌ڵ
مه‌سه‌له سیاسی یه‌كان ئاشنا
بوو. كاتێك بزووتنه‌وه‌ی
چه‌كدارانه له كوردستان له
دژی هێرشی کۆماری ئێسلامی ده‌ستی
پێ‌کرد ، هاورێ عوسمان بوو به
هه‌ڵسووڕاوی كۆمه‌ڵه و هه‌وڵی
ده‌دا تا هه‌رچی زیاتر پله‌ی
وشیاری سیاسی خۆی بباته سه‌ر.
پاش راپه‌رێن هاورێ عوسمان بۆ
كرێكاری چووه شاره‌كانی دره‌وه‌ی
كوردستان و وه‌ك كرێكارێكی وشیار
له ناو كرێكارانی تردا باسی له
بێبه‌شی کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان
و چۆنیه‌تی خه‌باتی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان له دژی نیزامی
سه‌رمایه‌داری و جمهوری ئیسلامی
ده‌كرد. ئه‌و سه‌رده‌مه هات و
چوی مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له
ژاوه‌رۆ ده‌كرد و هه‌رچی فیر
ده‌بوو، هه‌وڵی ده‌دا بیباته نێو
كرێكارانه‌وه.
هاوینی سالی ٦٣ به رێزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. دوای تێپه‌ڕ كردنی
ده‌وره‌ی ئاموزش له ناوچه‌ی سنه
له گوڕدانی "ئارێز" دا
سازماندرا. هاورێ عوسمان له‌و
ماوه‌یه‌دا كه له گورادنی
"ئارێز" بوو، یه‌كێك له‌و
هاورێیانه بوو كه گه‌لێك چالاكی
و ماندوویی نه‌ناسی لە خۆی نیشان
دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م تایبه تمه‌ندییه
شۆرشگێڕانه‌یه، له مه‌یدانی
كاری نیزامیش دا ئازا و لێهاتوو
بوو. له ده‌یان شه‌ری گه‌وره
وبچوکی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه ،
له‌وانه گرتنی پایگاكانی "بلچه
سوور، مامۆڵه، ره‌شه‌دێ" و چه‌ند
عه‌مه‌لییاتی دیكه ، ده‌وری
به‌رچاوی گێڕا و وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌كی فیداكار له ناو
هاوسه‌نگه‌رانیدا ناسرابوو. به
هۆی تێكه‌ڵاوی له گه‌ڵ خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش و به ده‌ربه‌ست
بوونی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا
زستانی ساڵی ٦٤ له ده‌سته‌ی
رێكخستنی ژاوه‌رۆ و كه‌ڵاته‌رزان
دا سازمان درا.
له‌و ماوه‌یه دا كه له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌ی رێكخست بوو، بۆ وشیار
كردنه‌وه و رێكخستنی
زه‌حمه‌تكێشان هه‌ڵسووڕاو و
ماندوویی نه‌ناس بوو. وا بوو كه
به‌هاری سالی ٦٥ بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی ئێران .
به داخه‌وه ئه‌و هاورێ
تێكۆشه‌ره، رێكه‌وتی ٢٨ی گولانی
سالی ٦٥ له جه‌ره‌یانی
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی
بەکرێگیراوانی رژیم بۆ سه‌رئاوایی
نشكاش به هۆی پریشكی خومپاره‌وه
گیانی له پێناو ئامانجه‌كانیدا
به‌خت كرد.
یادی به‌رز و
رێگای به‌رده‌وام بێت
|