|
به‌رز و به‌رز بێت یادی هاورێ
په‌روینی روسته‌م گورجێ ناسراو
به كه‌ژال پیشمه‌رگه‌ی دلسۆز و
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ په‌روێنی روسته‌م گورجی كه
له نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌له‌دا به نێوی "كه‌ژاڵ"
ناسرا بوو، ساڵی ١٣٤٠ له شاری
سنه چاوی به دنیا هه‌ڵ هێنا و
له‌م شاره‌دا هه‌تا وه‌رگرتنی
دیپلوم دریژه‌ی به خوێندندا.
ژیانی هاورێ كه‌ژاڵ به جۆرێك بوو
كه نابه‌رابه‌ری یه‌كان و
هه‌ڵداوارنه‌كانی نیزامی
سه‌رمایه‌داری له هه‌موو
شوێنیكدا هه‌ست پێ ده‌كرد و به
ده‌ست پیكردنی راپه‌رێنی ٥٧ وه‌ك
هه‌زاران لاوی خه‌باتكاری دیكه
له دژی رژیمی شا هاته نیۆ
ریزه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
یه‌وه.
له دوای قیام له یه‌كیك له
گه‌ره‌كه فه‌قیرنشینه‌كانی شاری
سنه به نێوی "گردی گه‌رۆل" له
گه‌ڵ چه‌ند هاورێ ی دیكه‌ی دا به
مه‌به‌ستی بردنه سه‌ری وشیاری
سیاسی زه‌حمه‌تكیشان كتێب
خانه‌یه‌كیان دامه‌زراند و وه‌ك
لایه‌نگری "اتحادیه‌ی
كمونیسته‌كان" ده‌ستی دایه
تیكۆشان. هاورێ كه‌ژاڵ وه‌ك
زۆربه‌ی كچان و ژنانی شورشگێری
شاری سنه، له شه‌رِی
٢٤ رۆژه‌ی شاری سنه‌دا، چالاكانه
به‌شداری كرد.
تا ده‌هات وشیاری چینایه‌تی هاورێ
كه‌ژال ده‌چووه سه‌رێ و له
خه‌بات له دژی نیزامی
چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا
جیددی تر و شێلگیرتر ده‌بوو. له
به‌هاری ساڵی ٦١ له اتحادیه‌ی
كومونیسته‌كان دابرِا
و له پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌ڵ
كومه‌له‌دا په‌یوه‌ندی گرت و وه‌ك
هاورێكی هه‌ڵسوراو درێژه‌ی به
تیكۆشانی خۆی دا.
له‌م كاته‌دا وه‌ك موعه‌لم له
یه‌كیك له ئاواییه‌كانی شاری
مه‌ریوان دا ده‌ستی دایه كار
كردن. هه‌ر وه‌ها له په‌یوه‌ندی
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌دا
به‌رێوه‌بردنی هه‌ندێك ئه‌رك و
وه‌زیفه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت. له
دوای ماوه‌یه‌ك به هۆی ئه‌وه‌وه
كه بۆ رژیم ناسرا بوو له هاوینی
ساڵی ٦٢ دا هاته نیۆ ریزكانی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه.
هاورێ په‌روین ی روستم گورجی،
ناسراو به كه‌ژال ماوه‌یه‌ك له
گوردانی كاك فوئاد دا و
ماوه‌یه‌كیش وه‌ك موعه‌لمی
كومه‌له له ئاوایی ئیسه‌وڵێ
ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌ستی دایه
فه‌عاللیه‌ت.
دواتر هاوری كه‌ژال له ناوچه‌ی
دیوانده‌ره رێكخراو، پاشان وه‌ك
بێ سیم چی له یه‌كیك له
بنكه‌كانی جنووبی كوردستاندا
ده‌ستی به كار كرد. له نیوه‌ی
ساڵی ٦٤ یش به دواوه له
بیمارستانی ناوه‌ندی ی كومه‌له‌دا
وه‌ك پزشكیار ئه‌ركی شورشگێری خۆی
به‌رێوه ده‌برد.
ژیانی خه‌باتكارانه‌ی هاورێ
په‌روینی روسته‌م گورجی پر بوو
له هه‌وڵ و تێكۆشان و دڵسۆزی و
فیداكاری بۆ ئه‌و چینه‌ی كه له
پێناوی رزگاری یان دا خه‌باتی
ده‌كرد. هاورێ په‌روین بو هه‌ر
شوێنیك چوو با، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش با، گه‌لێك
بیره‌وه‌ری شیرینی له
له‌سه‌ره‌خۆیی و هه‌ست به
مه‌سئوولییه‌ت كردن و دلسۆزی به
جێ ده‌هێشت.
به داخیكی گرانه‌وه مه‌رگی بێ
واده‌ی ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویسته
مه‌جالی زیاتری پێ نه‌دا تا
هه‌لسوورانی شورشگیرانه‌ی ژیانی
خۆی دریژه پی بدا و سه‌ره‌نجام
له ٢٥ی شه‌هریوه‌ری ساڵی ٦٥ دا
به هۆی تۆپ بارانی یه‌كیك له
بنكه‌كانی كۆمه‌ڵه به ده‌ستی
رژیمی به‌عسی عیراق گیانی له
ده‌ست دا و چووه نیو كاروانی
گیان به‌خت كردوانی رێگای ئازادی
و به‌رابه‌ری ئینسانه‌وه.
بژی یادی ئازیزی هاوری په‌روین
روسته‌م گورجی.
|