به‌یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌له، هاورێ ره‌حیمی
شێخه‌پوور ناسراو به ره‌حیمی
زێوه
هاورێ "ره‌حیمی
شێخه‌پوور" كه له ناو خه‌لك و
هێزی پێشمه‌رگه دا به "ره‌حیمی
زێوه" ده‌ناسرا، له كۆشی
خێزانێكی هه‌ژار و ده‌سته‌نگی
ئاوایی زێوه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
له دایك بوو. ته‌مه‌نی ٧ ساله
بوو كه له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان
چووه مه‌دره‌سه و تا كه‌لاسی
پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌رسی
خوێند.پاشان به هۆی ده‌سته‌نگی،
درێژه پێدانی خوێندنی له شار بۆ
نه‌گونجا و ده‌ستی له خوێندن
هه‌لگرت و وه‌ك باقی منداله
هه‌ژاره‌كانی ئاوایی، شان به‌شانی
بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ستی دایه كار
كردن.
له جه‌ره‌یانی
راپه‌رین و دوای راپه‌رین
تاراده‌یه‌ك له‌گه‌ل مه‌سه‌له
سیاسی یه‌كان تێكه‌لاو بوو و
هه‌تا ده‌هات زیاتر له‌م
باره‌یه‌وه گه‌شه‌ی ده‌کرد .
به دوای
ماوه‌یه‌ك كار و نزیكی له گه‌ل
كۆمه‌له، به‌هاری سالی ٦٢ هاته
نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له‌وه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی
له‌شان كرد. دوای ئه‌وه‌ی
ده‌وره‌ی ئامووزشی پێشمه‌رگایه‌تی
تێپه‌ر كرد له ناوچه‌ی پیرانشار
سازمان درا.
له تایبه‌ت
مه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی هاورێ "ره‌حیم"
تێكه‌لاوی له گه‌ل هاورێیانی و
خه‌لك دا و به‌رز بوونی رۆحییه و
جه‌ساره‌تی شۆرشگێرانه له
مه‌یدانی شه‌ردا بوو. له زۆر
مه‌یدانی شه‌ردا له دژی هێزی ج.ا
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد. پاییزی
سالی ٦٣ له به‌ر هه‌ندێك
گیروگرفتی خانه‌واده‌ی
گه‌رایه‌وه بۆ ناو
خانه‌واده‌كه‌ی. به‌لام له‌و
سه‌رده‌مه‌ش دا له په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ل كۆمه‌له‌دا كاری ده‌كرد.
ژیان بۆ ئه‌و، له ئاواییه‌كه‌ی
خۆیان له به‌ر فشار و ته‌حقیری
رژێم ده‌ستی نه‌ده‌دا و هه‌ر
بۆیه ماوه‌یه‌ك چووه شاری
مهاباد و كرێكاری كرد. به‌لام
له‌ویش جاسووسانی رژیم ده‌ستیان
لێ هه‌لنه‌گرت و به‌شێوه‌ی
جۆراوجۆر ئازاریان ده‌دا.
پاییزی سالی ٦٤
سه‌ر له نوێ هاته‌وه نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و له
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت سازمان
درایه‌وه. له ماوه‌یه‌كی كورت
دا به هۆی هه‌لسووران و
فه‌عالییه‌تی له كاروباری
شورشگێرانه دا له ناو دلی
هاورێیانی دا جێی كرده‌وه و
هه‌موو خۆشیان ده‌ویست.
به داخه‌وه ئه‌و
زه‌حمه‌تكێشه وشیاره، رێكه‌وتی
٩ی گه‌لاوێژی سالی ٦٥ له
جه‌ریانی شه‌رێك دا له گه‌ل
به‌کرێگێراوانی ج.ا له نزیك
ئاوایی هه‌نداۆی له ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت به برینداری له
لایه‌ن هێزه سه‌کوتکره‌کانی
رژێمه‌وه ده‌سگێر ده‌کریت ودواتر
ئێعدامی ده‌که‌ن .
یادی هاورێ
"ره‌حیمی شیخه پوور" به‌رز و
رێگای به‌رده‌وام بێت.
|